01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: په‌سه‌ندكردنی 6 خاڵه‌كه، په‌رده‌پۆشكردنی شكستی بارسته‌كانه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بارسته‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو تۆمه‌تبارده‌كات به‌دروستكردنی كۆسپ له‌رێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌یانه‌وێ كوردی پێ تاوانبار بكه‌ن به‌و گرفتانه و په‌سه‌ندكردنی 6 خاڵی یاساكه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكستی لایه‌نه‌كان بوو.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، به (بزاڤی)ی راگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی شه‌ش خاڵه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ته‌نیا په‌رده‌پۆشكردنێكی شكستی بارسته سیاسیه‌كان بوو تابه‌شه‌قامی عێراقی بڵێن په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر یاساكه ده‌كات چونكه خاڵه ناكۆكه‌كان ماون، بارسته‌یه‌كی دیاریكراویش ده‌یه‌وێ یاساكه په‌سه‌ند نه‌كرێ.
ئه‌وه‌شی گوت، په‌سه‌ندكردنی 6 بڕگه له‌كۆی 48 بڕگه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بۆ شه‌قامی عێراقی، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامی عێراق بڵێ په‌رله‌مان كاریان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، له‌كاتێكدا خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان بارسته سیاسیه‌كان له‌خاڵی حه‌وت و به‌ره‌ودوا ده‌ست پێده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌كو خۆیان ماون، چونكه دوای هه‌ر گه‌یشتنه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق بارسته‌یه‌كی دیاریكراو پاشه‌كشێ ده‌كات.
پتر گوتی، بارسته‌یه‌كی دیاریكراو نایه‌وێ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێ به‌و هۆیه‌ی له‌قازانجی نییه به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و رابگه‌یه‌نێ بۆمبی له‌نێو یاساكه‌دا داناوه دژ به‌كورد و ده‌یه‌وێ وا نیشان بدات كه كورد رازی نابێ به‌و یاسایه و كه‌گوایه كورد یاساكه په‌ك ده‌خات، به‌تایبه‌ت زۆرێك له‌میدیاكان به‌ئاراسته‌ی دژی كورد كار ده‌كه‌ن به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نوێنه‌رانی كورد نایانه‌وێ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافی كورد بكرێ له‌و یاسایه‌دا.
باسی له‌وه‌ش كرد، خاڵێكی دیكه كه زۆر جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه بارسته‌یه‌كی دیاریكراو پێگیری له‌سه‌ر پشت به‌ستن به‌ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كات له‌كاتێكدا دادگای ناوه‌ندی بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌نابێ پشت ببه‌سترێ به‌و ئاماره تا سه‌رژمێری دانیشتوانی عێراق نه‌كرێ.
زیاتر گوتی، دیارترین ره‌خنه له‌ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق ئه‌وه‌یه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار كه‌س زیاد بووه له‌ناوه‌راست و باشووری عێراق و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌میكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمدا كه‌س زیادینه‌كردبێ ئه‌وه بۆخۆی جێی تێرامان و ئه‌وپه‌ڕی ره‌خنه‌یه ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌قینه‌وه و دۆخه‌كانی مردن له‌ناوه‌راست و باشووری عێراق زۆرترن، ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئاماره‌كه ژماره‌ی دانیشتوانی عێرا قله 36 ملیۆن كه‌س زیاتره به‌ڵام ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان جه‌حت له‌وه ده‌كاته‌وه له35 ملیۆن زیاتره.