31/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گرنگی دان به‌كات له‌ڕووی (قورئان و فه‌رمووده) وه
گرنگتریت شت له ژیانی ههموولایهكماندا كاته !كات ژیانه !!كه‌واته به فیڕۆدانی كات به فیڕۆدانی ژیانمانه ،له‌ڕاستی دا شكایه‌تی لاوان و خه‌ڵكی تریش به‌گشتی له ده‌ست به‌تاڵی و بۆشایی ڕاستی یه‌كه‌و نابێت په‌راوێز بخرێت ،هه‌روه‌ها بۆشای له‌ژیانی موسڵماندا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ناته‌واوییه‌كی گه‌وره ،به‌شێكی ژیان مان به‌تاڵه بهلاَم نازانین له چی دا پڕی بكه‌ینه‌وه .
به‌ڕاستی ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه‌هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن بێ كارم و نازانم چی بكه‌م،به‌ڵێ ئه‌و بۆشاییه‌ی ژیان هه‌یه و هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت ،بهلاَم سهرسوڕمانهكهله گرفتهكهدایه كه چۆن ئه‌و به‌تاڵی بۆشایی یه خۆی ده‌خاته نێو بیر‌و هۆش و كاتی مرۆڤه‌وه،بۆیه ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی كه‌خوای گه‌وره به‌هه‌موو مرۆڤه‌كانی به‌خشی وه به‌خشش و دیاری خوای گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌كانی ،هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی كه‌خوای گه‌وره بۆی دیاری كردوین به فیڕۆی نه‌ده‌ین به كاری بێ سوده‌وه ،چونكه به‌ڕاستی ئه‌م ته‌مه‌نه ژمێردراوه و له‌سه‌رمان حساب كراوه بۆیه‌ده‌توانین له‌شتی به‌كه‌ڵك به سود دا به‌سه‌ری به‌رین ،بهشتی بێ سوده‌وه به‌فیڕۆی نه‌ده‌ین .
گرنگی كات له قورئانی پیرۆزدا
وه بۆ گرنكی كات خوای گه‌وره له‌چه‌ندین شوێندا له‌قورئانی پیرۆزدا سوێندی بهههمووبهشهكانی كات خواردووه كه‌ته‌نها بۆ خوا دروست سوێند به دروست كراوه‌كانی خۆی بخوات وه‌كو( شه‌و،ڕۆژ،به‌یانی ،چێشته‌نگاو،عه‌سر و خورئاوابوون).بۆئه‌وه‌ی كه‌وا بزانین هه‌موو كاته‌كانی ڕۆژگار گرنگه‌و نابێت هیچ یان په‌راوێز بخرێت.
- [والضحى] سورة الضحى(1) : واتا (سوێند به كاتی چێشته‌نگاو كاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه)
- [والعصر] سوره عصر (1) : واتا (سوێند به كات ،سوێند به‌كاتی عصر كه چهندگرنگ و به‌نرخه)
- [فلا أقسم بالشفق] سورة الانشقاق(16) :واتا (سوێند شه‌فه‌ق وبهسوڕایی كه‌ناری ئاسمان له‌كاتی ئابوونی خۆردا)
- [ والقمر اذا تلها] سوره اللیل(2) : واتا (سوێند به‌ڕۆژ كاتێك دنیا ڕووناك ده‌بێته‌وه )
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره به‌چه‌ندین كاتی تر سوێندی خواردووو .
گرنگی كات له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
له‌فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه ویلم) زۆر داكۆكی كراوه له‌سه‌ر كات بۆئه‌وه‌ی ئایا كاته‌كانمان به‌چییه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ین؟وه بۆئه‌وه‌ی كات به فیرۆنهدهین بۆ نموونه ده‌فه‌رموێ (هیچ به‌نده‌یه‌ك ناتوانێت هه‌نگاوێك بنێت له ڕۆژی دوای تاوه‌كو له چوارشت پرسیاری لێ ده‌كرێت له‌ته‌مه‌نی ئاخوو له‌چی دا سه‌رفی كردووه ،ته‌مه‌نیش په‌یوه‌سته به كاته‌وه). چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك كه ئاماژه به‌گرنگی كات كراوه له‌وانه .
یه‌كه‌م: قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) [نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس ، الصحة والفراغ] رواه البخاری ،واتا دوو نیعمه‌ت وبه‌خششی خوا هه‌یه زۆرێك له خه‌ڵكی لێ ی بێ ئاگان ،تاوه‌كو له‌سه‌ری تێ ده‌په‌ڕن ،یان له‌سه‌ریان تێ ده‌په‌ڕێت. ئه‌وانیش له‌ش ساغی و بێ كاری یه.
دووه‌م: قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) [ اغتنم خمسا قبل خمس،شبابك قبل هرمك ،فراغك قبل شغلك صحتك قبل سقمك ،غناك قبل فقرك ،حياتك قبل موتكل] رواة البهيقى.
واتا پێنج شتت هه‌یه به‌ده‌سكه‌وتی بزانه پێش ئه‌وه‌ی پێنج شتت به‌سه‌ر بێت
1- گه‌نجایه‌تیت پێش پیر بوونت
2- 2-كاتی به‌تاڵت پێش مه‌شغوڵ بونت
3- ته‌ندروستیت پێش نه‌خۆش بوونت
4- ده‌وڵه‌مه‌ندیت پێش هه‌ژاریت
5- ژیانت پێش مردن
گرنگی كات له‌تێڕوانینی زاناكانه‌وه له‌وانه ئیمامی (حسن به‌ننا) ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت ده‌ڵێت :ته‌مه‌ن واتا كات بۆیه پێویسته زۆر به‌په‌رۆشه‌وه بین بۆی ،چونكه كات ژیانه ته‌نها به‌شێكی كه‌میشی له شتی بێ سود به فیڕۆ مه‌ده كاتیش به‌رده‌وام داوای كاری باش و به‌رهه‌م دارمان لێ ده‌كات ،دنیاش به‌هۆكاری هێز و خۆئاماده‌كردن ده‌ڕوات كه‌ئێمه‌ش تا ئێستا له دنیای خه‌ون و قسه‌دا ماوین .
پێویسته مرۆڤ نرخی كات وسه‌رده‌می خۆی بزانێت له شتی بێ سود به‌فیڕۆی نه‌دات وه‌كاری باشتر پێش كاری باش ئه‌نجام بدات تاوه‌كو توشی كات به‌فیڕۆدان نه‌بێت ،هه‌روه‌ها خۆ به‌دوور گرتن له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی فهیڕۆدانی كات له‌وانه ژینگه‌ی ماڵه‌وه واتا(دایك و باوك وخوشك و براكانت) ڕۆڵی گرنگ وكاریگه‌ر یان هه‌یه به‌سه‌رته‌وه،ئایا چۆن ئامۆژگاری یان كردویت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كات ،ئایا ئه‌وان تاچه‌ند به‌هره‌مه‌ند بوونه له‌كات،یاخود تا چه‌ند سودیان له‌كات وه‌رگرتووه یان به پێچه‌وانه‌وه .یان هاوڕێكاێ وه ماموستا و خزمه‌كانت وه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند ئه‌مانه‌ش هۆكارن وهههریهكهیان ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌سه‌رت ئایه به‌باشه بێت كهبهدڵنیای یه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌رت وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌سێكی دۆڕاو ده‌رده‌چیت له ژیانت دا ،ههروههالهههموویان گرنگتر ڕوانینی خودی خۆمانه بۆ ئه‌و كێشه‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته ،بهلاَم متمانه به‌خۆ بوون ره‌مزی سه‌ركه‌وتنه .
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه‌وا كات له ژیاندا گرنگترین و به‌نرخترین سامانه ،چونكه مرۆڤ ده‌توانێت به‌سود لێ وه‌رگرتنی و به‌رنامه بۆڕێژی هه‌م دنیای پێ ڕۆشن بكاته‌وه وه‌هه‌م قیامه‌تیش پێ به‌خته‌وه‌ر بكات ، بۆیه خوێنه‌ری به‌ریز كات زۆر له‌وه گرنگتره كه تۆبیری لێ ده‌كه‌یته‌وه ،هه‌روه‌كو چۆن به فیڕۆدانی كات له شته بێ سوده‌كان له‌وانه سه‌یر كردنی دراما بێ ئابڕوهكانی كه‌ناڵه ڕه‌وشت تێكده‌ره‌كان ،یاخود چوون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه توشی كوناه ده‌بیت له‌وانه تێكه‌ڵی حه‌رامی كوڕ و كچ ...هتد ،ئه‌مانه به‌فیڕۆدانی كاتن ، بۆیه پێویسته خومان به‌دوور بگرین له‌و به‌رنامه‌و بابه‌تانه‌ی كه هۆكارن بۆ به‌فیرۆدانی كات ،وه‌ك ابن مسعود ده‌ڵێت (مرۆڤ له ژیانی دا هیچ كاتێك په‌شیمان نابێته‌وه،مه‌گه‌ر ته‌نها له‌و كاتانه‌ی نه‌بێت كهلهكیسی چوون ).