31/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌كر ئیبراهیم: داواده‌كات یه‌كه‌م دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان به ڕاسته‌وخۆ په‌خش بكرێت
ڕۆژنامه نووسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌بێت یه‌كه‌م دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر جه‌م كه‌ناڵه‌كان په‌خش بكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو داخستنى كه‌ناڵى په‌رله‌مان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له به‌ڵێنه‌كانى ئازادى ڕاگه‌یاندن له كوردستان.
به‌كر ئیبراهیم رۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكارى دیارى كه‌ناڵى داخراوى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند داواكاره یه‌كه‌مین دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان راسته‌وخۆ له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانه‌وه په‌خش بكرێت و كاریش بكرێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بریاره تاكره‌ویه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه سه‌ره‌راى زۆرى ناره‌زایه‌كان بڕیاری داخستنى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌رله‌مانى كوردستانى دا‌و پاشگه‌زیش بویه‌وه له‌و به‌ڵێنانه‌ى كه تایبه‌ت به‌باشبوونى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان و كه‌ناڵى ئاسمانى په‌رله‌مان دابووى گوتى:" سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌وبریاره‌شى هاووڵاتیانى كوردستانى بێبه‌شكرد له‌وه‌ى بزانن له‌ناو هۆڵى په‌رله‌ماندا چى ده‌گوزه‌رێ کە یەکێک لە عورفە کارپێکراوەکان لە جێهاندا پەخشى راستەوخۆى سەرجەم دانیشتنەکانى پەرلەمانە بۆ هاوڵاتیان؟؟؟چه‌ندین به‌ربه‌ستى تریشى بۆ رۆژنامه‌نووسان دروستكرد" . ئه‌و ڕۆژنامه نووسه ره‌خنه له‌و رێوشوێنه ده‌گرێت كه په‌رله‌مانی كوردستان له خولی سێ یه‌م گرتبویه‌به‌ر بۆ قەتیس کردن و گەمارۆ خستنە سەر راگەیاندن و دور خستنەوەیان لە دانیشتن و کۆبونەوەکانى پەرلەمان، گوتیشى :" له ماوه‌ی خولی سێیه‌مدا زۆرترین پێشلكاری به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌نوسی كراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه". دواكاریشه ئه‌ندامانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان رێگربن له دێژبوونه‌وه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى خولى سێ یه‌م و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م میدیا نه‌هێڵن و كاربكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بریارى داخستنى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌رله‌مانی كوردستان