31/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قه‌یرانی ئابوریی ئه‌مریكاوكاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ڕه‌گ و ڕیشه‌كانی ده‌ریای كاریبی دا، سالێ (1492) " كریستۆڤه‌ر كۆڵه‌مبیس" گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ شانشینی ئیسپانیا ئه‌نجامدا. ،ئه‌مه بوو به‌یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی به دانشتوانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه.به‌واتایه‌كی تر، یه‌كه‌م كۆچ و هاتوو چۆ بۆ ئه‌مریكا هاولاَتیه ئیسپانییه‌كان بون .به‌پێی نه‌خشه‌ی نه‌خشه‌كێشی ئه‌ڵمانی "مارتن فالدیسمر" كه له‌ساڵی (1507) كێشاویه‌تی،ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته خۆرئاوای نیوه‌گۆی سه‌ر زه‌وییه‌وه .دانشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌مریكا هندییه سوره‌كانن،ئه‌وسا هاونیشتمانییه ئه‌وروپیه‌كان .گه‌لی ئه‌مریكا له ساڵی (1773) شۆڕ‌شیان دژی به‌ریتانییه داگیركه‌ره‌كان به‌رپاكرد،به‌یارمه‌تی فه‌ڕه‌نساو ئیسپانیا، ئینگلیزه‌كان ده‌شكێن، به‌م پێیه‌ش ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له (1776) ڕاگه‌یاند . ساڵی (1784) كۆنگرێس بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستوری ئه‌مریكی دا‌و، بوون به‌خاوه‌نی ده‌ستورێكی عیلمانی .له‌ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوریشدا،ناوی ولاَت به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناسێنرا. كورتكراوه‌كه‌شی (U.S.A)
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (United States of Americ) پێكهاتووه له (50) ویلایه‌ت، سیسته‌مێكی كۆماریی، ده‌ستوریی ،فیدراڵییه.به‌پێی ئاماری ڕێژه‌ی دانشتوانی ساڵی (2012) به‌ته‌نها ژماره‌ی دانشتوانی (U.S.A) ده‌كاته (313) ملیۆن كه‌س، كه به‌نزیكه‌یی به‌قه‌د ژماره‌ی دانشتوانی هه‌موو نیشتمانی عه‌ره‌بییه كه ده‌كه‌نه (338) ملیۆن هاولاَتی .ئێمه له‌م باسه‌ماندا،به‌ڕوونی ده‌مانه‌وێ بپرسین " ئه‌مریكا كێ یه؟ ده‌یه‌وێ چی بكا ؟ تووشی چی بووه ؟.بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێكی دروستیش،جگه له‌چیرۆكی دروستبون و ده‌ستپێكی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له‌ماوه‌ی (240) ساڵی ته‌مه‌نیدا، كلیك له‌سه‌ر (5) قۆناغی گرنگ له‌ژیانی ئه‌م ئه‌فسانه سه‌ربازیی و خواوه‌نده ته‌كنه‌لۆژییه ده‌كه‌ین ،كه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر جیهاندا :
یه‌كه‌م : جه‌نگی نێوخۆیی و دروستبونی .
له‌زانستی سیاسیی دا،كۆمه‌ڵێك چه‌مكی جیاواز هه‌ن،ناوكی سیاسه‌تن و ده‌بێت له‌شوێنی خۆیاندا به‌كاربهێنرێن،وه‌كو }ململانێ (صراع)-ناكۆكی (نزاع)-جه‌نگ (حرب{ .سه‌ره‌تای هه‌ر ململانێی و ناكۆكی و جه‌نگێكیش،ده‌گه‌ڕێته‌وه،بۆ دروستبونی (دڵه‌ڕاوكێ-توتر).بۆنمونه: ده‌وڵه‌تی (س) به‌نهێنی چه‌ك ده‌كڕێت،ده‌وڵه‌تی (ص) ی دراوسێ ده‌كه‌وێته گومانه‌وه،بۆیه به‌سیاسه‌تی خۆیدا ده‌چێته‌وه به‌رامبه‌ر دراوسێكانی .ڕه‌نگه ئه‌مه سه‌ربكێشێت بۆ شه‌ڕ.شه‌ڕیش له‌هه‌ر ولاَتێكدا بریتی یه: له‌بڕیارێكی سه‌ختی سه‌ركرده و سه‌رۆكه‌كان ته‌نها ده‌بێت له‌پێناو ئامانجێكی بالاَو ڕه‌وادا،بێت .به‌جۆرێكی تر دوای ئه‌وه‌ی هیچ ڕیًَگه‌یه‌كی دیبلۆماسیی و گفتوگۆ نامێنێته‌وه ،شه‌ڕ و به‌ریه‌ككه‌وتن كۆتا بژارده‌یه له‌ژینگه‌ی ده‌ره‌كیدا، چونكه كه‌ده‌ست پێده‌كه‌ی،نازانیت كه‌ی كۆتایی دێت ؟.تێچووه‌كه‌ی چه‌نده‌و چه‌ند گورزێكی كوشنده به‌ر ولاَت ده‌كه‌وێت.
جه‌نگی ئه‌هلی: بریتی له جه‌نگێكی نێوخۆیی له‌ولاَتێكدا،له‌سه‌رهه‌مان خاك هه‌ر تاكێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به تاوانبار‌و خائین ده‌ناسێت،پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه كاركردن نامێنێت.ده‌كرێت ئه‌م شه‌ڕه هۆكاره‌كه‌ی (سیاسیی- ڕه‌گه‌زیی- ئاینی – چینایه‌تی- ئیقلیمی) بێت. ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریكا (1861-1865) ڕووی دا،سه‌ره‌نجامی دڵه‌ڕاوكێی نێوان ویلایه‌ته ئازاده‌كان و ویلایه‌ته كۆیله‌كان بوو،كۆیله (ڕه‌ش پێسته‌كان) هیچ مافێكیان نه‌بو،شه‌ڕی جه‌ده‌لییان له‌سه‌ر زیادكردنی په‌یوه‌ندیی بو له‌نێوان ویلایه‌ته‌كان و حكومه‌تی فیدراڵی بو،ئه‌وكاته‌ی حزبی كۆمارییه‌كان،به‌سه‌ركردایه‌تی "ئه‌براهام لینكۆڵن"،بانگه‌شه‌ی كرد دژی به‌رفراوانی عبودیه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌نجا ویلایه‌ته‌كه‌و،له‌ناكاو (7) ویلایه‌ت جیابونه‌وه‌ی‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند له‌یه‌كێتیه‌كه.دوای چه‌ندین جار له‌هه‌مواری ده‌ستوریی،ئه‌م جه‌نگه بووبه له‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر مێژووی ئه‌مریكاوه،كه تیایدا زیاتر له (620،000) شه‌س سه‌دو بیست هه‌زار سه‌رباز كوژران .
دووه‌م: دوو جه‌نگی جیهانی و ئه‌مریكا له‌و نێوانه‌دا.
ئه‌مریكا بیلایه‌ن بوو،كه یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی له‌ساڵی (1914) هه‌ڵگیرسا، }بێلایه‌نی (محاید) – خۆ دابڕاندن (انعزالی). هیچ كات به‌مانای ئه‌وه‌نایات بێ ئاگابن و،وه‌ك كۆته‌ره‌ی سه‌رئاو كه‌وتبن .به‌ڵكو ئه‌و وه‌خته هاوسۆزیی زۆربه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان بۆ به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا بوو.دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عصبه‌الامم) نه‌یتوانی ڕێگه له‌جارێكی تر دروستبونه‌وه‌ی شه‌ڕ بگرێت .به‌هۆی زیاتر ده‌ستوه‌ردانی زلهێزه‌كانه‌وه،به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا.دووه‌م جه‌نگی جیهانی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، له‌گه‌ڵ هێرشكردنی ئه‌ڵمانیای نازی بۆ پۆڵه‌ندا له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری (1939) دا.،ئه‌مریكا جوڵه‌ی دایه به‌رخۆی .چیرۆكه‌كه گێڕانه‌وه‌ی مێژوو نییه،به‌ڵكو نیشاندانی فرسه‌تێكه كه‌ڕه‌نگه له‌وه‌ته‌ی به‌شه‌ریه‌ت له‌زه‌ویدا هه‌یه،هه‌لی وا بۆ كه‌س ڕێك نه‌كه‌وتبێ ،چۆن ؟.له‌دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی كه (8،538،315) كه‌س له‌جیهاندا بوون به‌قوربانی،جگه له بێسه‌روشوێنه‌كان و خاپوركردنی سه‌دان شاری گه‌وره ،له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌شێكی ئه‌وروپا كاولبو،به‌یارمه‌تی ئینگلیزه‌كان ده‌وڵه‌تی عێراق دروستبو،كوردستانی گه‌وره دابه‌شكرایه‌وه .له‌شه‌ڕی دووه‌میشدا زیاتر له (78) ملیۆن كه‌س بونه‌ته قوربانی، ئاله‌م كاتانه‌دا ئه‌مریكا ساغ و سه‌لیمه‌و ،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها یه‌ك گولله‌یه‌ك چییه نه‌گه‌شتۆته كه‌ناری گوندێكی ئه‌مریكیش .!.ئه‌وه‌نه‌بێت له‌ساڵی (1945) و كۆتایی جه‌نگی دووه‌مدا ،ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێرشی قورسی كرده سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی یابان و،له‌هێرش یه‌كه‌مدا بۆ سه‌رهێرۆشیما (140،000) ی لێ كوشتن،له‌هێرشی دووه‌میشدا بۆ سه‌ر ناكازاكی (80،000) ی لێ كوشتن.جگه له‌ته‌ختكردنی دووشاری گه‌وره‌ی یابان له‌گه‌ڵ زه‌وی .ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی یابان (سوزۆكی) كه پابه‌ند نه‌بو به ده‌قه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی (بوتسدام).بوتسدام: كۆتا كۆبونه‌وه‌ی }سه‌رۆكی ئه‌مریكا (هاری ترومان) ،سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا(چه‌رچل) وسه‌رۆكوزه‌یرانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو جۆزیف ستالین ){.له‌نزیك به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌سترا،له‌پای دابه‌شكردنی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ڕوسیا.
سێهه‌م : جه‌نگی سارد و سیاساتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین .
دوو جه‌نگه‌كه ته‌واو بوو،ئینجا ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به ده‌ستوه‌ردان له‌هه‌موو جیهان،پێشوتر ته‌داخولاتی نه‌بوو،جه‌نگێكی تر له‌ڕێگه‌ی : (شه‌ڕ به‌وه‌كاله‌ت) و (شه‌ڕی ده‌روونی) و (ڕاگه‌یاندن) و به‌كارهێنانی سیخوڕ و وه‌گه‌رخستنی ده‌موده‌زگا هه‌والًَگرییه‌كانه‌وه،(شه‌ڕی سارد) ده‌ستی پێكرد. شه‌ڕێك كه له‌سه‌رێكه‌وه دوو ئایدۆلۆژیای جیاواز (كاپیتاڵیزم و سۆشیالیزم) یان (لیبراڵیزم و شیوعیه‌ت) ململانێ ده‌كه‌ن،له‌سه‌رێكیشه‌وه هۆیه‌كه‌ی دیوه به‌دكارییه‌كه‌ی مرۆڤه بۆ سه‌ركێشی و فراوانخوازیی و زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌ویتردا .ئه‌مه له‌كاتێكدایه ڕێكخراوی (نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان UN) دروستبووه بۆ (پاراستنی ئاشتی و وئارامی جیهانی).ده‌بێت هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن .ڕه‌نگه بیری ستراتیژیی و سیاسییانه‌ی ئه‌مریكا،وای كردبێت كه‌له‌مه‌ولا به‌خێرایی ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان زیادبكه‌ن، به‌جۆرێك كاتێك (un) له (24ی ئۆكتۆبه‌ری 1945) دروستبو،له‌هه‌موو جیهاندا (50) ده‌وڵه‌ت بونی هه‌بو،ئێستا (193) ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامن له‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه.ئه‌مریكا به‌وپێیه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌بو،به‌ئاسانی ده‌یتوانی زۆربه‌ی ولاَته تازه دروستبوه‌كان له‌وماوه‌یه به‌كاربهێنێت.دژی سۆڤیه‌ت،وه‌كو عێراق .وه‌كو توركیا كه‌شه‌ڕی ئایدۆلۆژییان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هه‌بوو. زۆرجار بۆ ئیحتیواكردن (ده‌وردان) به‌كاری ده‌هێنان.
دواجار ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان ،توانی نیو سه‌ده،ململانێی له‌گه‌ڵ سوڤیه‌ت بكات، جه‌نگه‌كه بباته‌وه .گورج فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی (فۆكۆیاما) كتێبی (نهایه تاریخ) ی نوسی،تیایدا جاڕی كۆتایی مێژووی دا‌و،ئیتر لیبراڵیزم كۆتا قۆناغی مێژووه‌و،مێژوو و مرۆڤایه‌تی ئا لێره‌دا ده‌وه‌ستن !.مه‌گه‌ر هه‌ر مێژوو خۆی یاخود ئاینده‌ی مێژوو بتوانێ وه‌لاَمی فۆكۆیاما بداته‌وه.هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌ند ساڵیًك پێش ئێستا په‌شیمانی خۆی له (كۆتایی مێژوو) ده‌ربڕی،به‌نوسینێك به‌ناونیشانی ( جا بۆڕای خۆم نه‌گۆڕم).
چواره‌م : ئه‌مریكا ده‌چێته هه‌موو ماڵێكه‌وه .
ئیتر دوای سه‌ركه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان،جیهان له فره‌جه‌مسه‌ری و دوو جه‌مسه‌رییه‌وه، ده‌بێت به‌یه‌ك جه‌مسه‌ر. بۆیه قۆناغی جیهانگیریی (Globalization) بۆ ئه‌مریكا دیارده‌یه‌كی نامۆ نییه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (U.S.A) خۆی سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی به‌جیهانگیریی ده‌كات،چونكه ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه،بۆ نه‌وه‌د ساڵ ئه‌چێت ئه‌زمونی كاری سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و فكریی و ئابوریی كردووه،اه‌واقعیشدا بوعده‌كانی جیهانگیریش (ئابوریی و سیاسیی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ...هتد).
ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌كانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان،مایه‌ی ئازار‌و نه‌نگییه‌كی پتر بوو،له‌و خه‌ڵه‌فاوییه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ندێك به باشبونی ژیانی خه‌ڵك وه‌سفیان ئه‌كرد،په‌یوه‌ندییه رۆحیی و ڕاسته‌وخۆكانی كرد به په‌یوه‌ندیی لاوه‌كی و ماددیی،ترس كه‌وته سه‌رجوگرافیاو زمان و كلتور‌و ناسنامه‌ی گه‌لان .به‌تایبه‌تی ولاَتانی دواكه‌وتوو یان تازه پێگه‌یشتوو.له‌ڕێگه‌ی (سه‌ته‌لایت و كومپیوته‌رو ئینته‌رنێت و سكایپ و مۆبایل و ئایفۆن و ...هتد) ه‌وه.كۆمه‌ڵگه‌كان. جارێكی تر پێناسه ده‌كرێنه‌وه،به‌وپێیه‌ی كه‌هه‌یه.ئیدی ئه‌مریكا هه‌رته‌نها له بۆشایی ئاسمان وسه‌رمانگ ناگه‌ڕێت، هه‌رته‌نها كانه نه‌وته‌كانی ڕۆژهه‌لاَت ڕووپێو ناكاته‌وه، به‌ته‌نها به‌دوای دوژمنێكدا ناگه‌ڕێت تا یاری له‌گه‌ڵ بكات،به‌ڵكو ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵكردنی ته‌له‌فزیۆنی ماڵه‌كه‌ته‌وه ده‌رگایه‌ك به‌ڕووی ئه‌مریكاو (سی ئای ئه‌ی) دا،ده‌كرێته‌وه، بۆ پشكنینی ماڵه‌كه‌ت،ده‌توانێت به‌هه‌ر ته‌له‌فۆنێك له‌هه‌رشوینێكی جیهان قسه‌بكه‌ی كۆنترۆڵت بكات،بگره ده‌توانێت هه‌ندێك جۆری ئامێری ته‌له‌فۆن (به‌بنا گوێته‌وه بته‌قێنێته‌وه).هه‌روه‌ها بۆنمونه:هه‌ركه‌سێك و هه‌ر كاتێك باسی (قاعیده،ساروخ،موخابه‌رات، ته‌قینه‌وه،11ی سێپته‌مبه‌ر....هتد) بكه‌ی،ده‌نگت تۆماربكات و بۆت بگه‌ڕێت .چیرۆكی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی سادات باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كاره موخابه‌راتیه‌سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان،یاخود (جمال الكشف) له‌كتێبی (سیخوڕه مه‌ترسیداره‌كان له‌مێژوودا) باس له‌و باڵۆنه ده‌كات به‌درێژیی (16) پێ و پانی (25) پێ.ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی كردووه به‌دووری (24)كم له‌زه‌وییه‌وه،ئامێرێكی تۆماركردنی ده‌نگ و ته‌سویری تیا چاندووه،له‌ودوورییه‌وه ده‌توانێت خه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌یه‌ك وێنه بگرێت كه‌ده‌به‌ده‌ست پیاوێكه‌وه‌یه له‌كاتی ڕۆیشتندا،وه‌توانای تۆماركردنی ده‌نگی دوو كه‌سی هه‌یه كه‌به‌ته‌له‌فۆن پێكه‌وه گفتوگوَ ده‌كه‌ن.ئه‌مریكا به‌هه‌ر مه‌واسه‌فاتێك چی بوێت دروستی ده‌كات،بۆنمونه: ڕۆبۆتێك بۆسه‌ر ده‌بابه و موده‌ڕه‌عه‌كانی،له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه ته‌قه‌یان لێبكه‌ی چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه ئاماژه‌یان ده‌داتێ،كه‌واته ئه‌مریكا ده‌زانێت له‌كوێوه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت.
پێنجه‌م: قه‌یرانی ئابوریی له‌ئه‌مریكا .
سه‌ره‌تای مانگی (10ی 2013) بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ئابوریی گه‌وره (U.S.A) ی هه‌ژاند،ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه،له‌ساڵی (1975) له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی (جیراڵد فۆرد) له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردا،ئه‌م كێشه‌یه ڕووی دا.ساڵی (1995) یش له‌سه‌رده‌می (بیل كلینتۆن) دا ڕوویدایه‌وه،كاتێكیش (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك خۆیان كێشا به بورجی تاوه‌ره‌كانی بازرگانی جیهانی له (نیۆرك).ئیتر به‌یه‌كجار ئه‌مریكاییه‌كان شۆك بون،شۆكێك كه یه‌كه‌مجاره سه‌رمایه‌داریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه‌كانی ماركس،داوا له‌ئیشتراكیه‌ت بكا له‌و قوڕوچڵپاوه ده‌ری بهێنێت .
قه‌یران (ئه‌زمه) سێ خاسیه‌تی هه‌یه (یه‌كه‌م: له‌ناكاو دێ ،دووه‌م:هه‌ڕه‌شه ئه‌كا،سێهه‌م: كات كه‌مه بۆچاره‌سه‌ركردنی) .ئه‌زمه‌ی مالی :بریتی یه له ڕووخان و هاڕه‌كردنی بازاڕ‌و پشكه‌كان،یاخود پاره‌ی ولاَت،یاخود بازاڕی عه‌قارات ،یان ڕووده‌كاته كۆمه‌ڵێك ده‌موده‌زگای بانكی و مالی گرنگ .به‌م پێیه‌ش ئه‌مریكا تووشی ئه‌زمه‌یه‌كی گرنگی ئابوریی بووه، كه (بودجه) یه.ژیانی نه‌ك هاولاَتیانی ئه‌مریكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ی نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی،كه‌بووه هۆی زیاتر زه‌قبونه‌وه‌ی گرفته‌كه،به‌ڵكو ترسێكه له‌سه‌ر كۆی ژیان و مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، ساده‌ترین به‌ڵگه‌یه‌كیش ئه‌وه‌یه،تا ئێستا له (90%) ی بازاڕ و بانكه‌كانی جیهان ،مامه‌ڵه به‌دراوی ئه‌مریكی ئه‌مریكی ($) ده‌كه‌ن، كاتێك به‌های دۆلار دائه‌به‌زێت،ئۆتۆماتیكی گورز به‌ر بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی بازاڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كان .
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له (u.s.a) ، (700،000) هه‌زار داوای مووچه ده‌كه‌ن،پاره‌نییه بیاندرێتێ ، سه‌یربكه : به‌درێژایی سالاَنی ڕابردوو بودجه‌ی ته‌نها وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) له (540) ملیاره‌وه هه‌ڵكشاوه تا له‌ساڵی (2013) دۆلار بووه به (633) ملیار دۆلار،ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌د ساڵی تریش ده‌یه‌وێ گه‌وره‌ی دونیا بێت .ده‌یه‌وێ بایه‌خ به‌هێز بدات،به‌جۆرێك ته‌نها بودجه‌ی پنتاگۆن له‌ئه‌مریكا به‌قه‌د بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهانه .به‌قه‌د بودجه‌ی ده‌یان ده‌وڵه‌ته.ئێستا بودجه‌ی ته‌خمینكراو بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (0،6%) كه‌می كردووه .بێجگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت مووچه‌ی (2،5) ملیۆن و نیو سه‌باز بدات،مووچه‌ی (700000) حه‌وت سه‌د هه‌زاری دیكه‌ی مه‌ده‌نی بدات.!.بێجگه له‌وه‌ی ئابوریی چین كێبركێی گه‌وره‌ی له‌گه‌ل ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه،چین به‌ڕێژه‌ی (6،2%) ئابورییه‌كه‌ی گه‌شه‌ی كردووه، یابان (2%).هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های یۆرۆ و دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌هه‌مان كاتدا.له‌هه‌ر سلتێكدا ئه‌مریكا ته‌داخولاتی له‌هه‌ر ولاَتێكدا كردبێت،یه‌ك هۆكاری هه‌بووه،ئه‌ویش به‌های (بازاڕودۆلاره‌كه‌ی ) بووه.له‌پێش شه‌ڕی كه‌نداو تائه‌مریكا ده‌ستی وه‌رنه‌دا،(1) دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به(3$) ی ئه‌مریكی بو،كه‌ئه‌مریكا ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه،بێجگه‌له‌كاولكاریی ناوچه‌كه،نرخی دۆلار ده‌یان هێنده به‌رزبۆیه‌وه.پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا كواپاره‌كانی ئه‌مریكا ؟ ده‌ریش كه‌وتوه چین گه‌وره‌ترین قه‌رزپێده‌ری ئه‌مریكابووه‌و،خوازیاره پاره‌كانی بكشێنێته‌وه،ده‌بێت چه‌ند كه‌شتی بارهه‌ڵگرو چه‌ند سه‌د فڕۆكه ئه پارانه هه‌ڵبگرن ؟.گرفته ئابوریی و بانكیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژناره نایه‌ن،چه‌ند بانكی گه‌وره‌ی وه‌ك (لیمان برازه‌ر ومیریال لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه .ئێستا قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا،نه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌یی،به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی فه‌له‌كی و گه‌ردوونییه‌و گه‌یشتۆته (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلار.ئاخر ئابوریی ئه‌مریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئابوریی جیهانه،تۆبڵێی چه‌ند كاریگه‌ری بخاته سه‌ر جیهان .؟.جگه له‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆكێك ئه‌وی پێشوتر تۆمه‌تبار ده‌كات،جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و پیران هه‌ست به‌شكستی حكومه‌ت ده‌كه‌ن،جگه‌له‌وه‌ی هه‌ست به زیادبونی ڕێژه‌ی هه‌ژاری ده‌كه‌ن،چ هه‌نگاوێك نراوه .؟.به‌پێش چاوی جیهانه‌وه،ئه‌م زلهێزه خوێن له‌ناوگه‌ڵی ده‌چۆڕێت،فۆكۆیاماش ئه‌یوت شكستی ئیشتراكیه‌ت كۆتایی مێژووه ؟.
ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی بودجه له‌ئه‌مریكا،هه‌ر له‌كه‌رته‌كانی ئۆتۆمبیله‌وه تاده‌گاته بواره كلتورییه‌كه وه‌ك رۆژی رووناك دیاره،ته‌نانه‌ت هۆلیۆدیشی گرته‌وه،له‌ڕابردوودا (ۆول ستریت) له‌ئاینده‌دا چی ؟.له‌ڕابردوودا " بوشی كوڕ" شه‌ڕی دژه تیرۆری ڕاگه‌یاند و ئه‌فغانستان و عێراقی داگیركرد‌و،بیری لیبراڵیزمی نوێی خسته‌كار بۆ سه‌رمایه‌داری له‌جیهاندا،ئه‌ی له ئاینده‌دا چی ؟.تۆبڵێی ئه‌وه‌نده ڕاست بێت بوترێت: ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ونخونی كرد به‌دیار بیره نه‌وته‌كانی شه‌رقه‌وه،هێنده خه‌می بودجه‌ی ولاَته‌كه‌ی خۆی نه‌بو.ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ره‌وه بو،له‌ناوه‌وه نه‌بو .