31/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ بزاڤ: هیچ یه‌كێتیه‌ك ئیستیقاله‌ی نه‌كردووه
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ یه‌كێتییه‌ك ئیستیقاله‌ی نه‌كردووه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد رایگه‌یاند كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئیستیقاله‌ی نه‌كردووه‌و ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و وازهێنانانه‌ش ئاڵوگۆڕكردنی پۆسته‌كانه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه پۆسته‌كان ده‌ستاوده‌ستی كردووه‌و ئه‌وانه‌ی وازیانهێناوه له‌شوێنێكه‌وه چوونه‌ته شوێنێكی تر كه ئه‌مه‌ش مانای ئیستیقاله نایه‌ت.
وتیشی (به‌پێی بریارو راسپارده‌ی پلنیۆم، پێویسته چه‌ندین گۆڕانكاری بكرێت، له‌وانه ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر).
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی وازیان له‌پۆسته‌كانیان هێناوه پۆستی تریان پێده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش مانای ئیستیقاله ناگرێته‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای یه‌كێتی و ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره، ئه‌سه‌سه‌رد وتی (یه‌كێتی ئێستا له‌دۆخێكی خراپدایه، ئه‌م 100 رۆژه‌ی به‌رده‌ممان قورسترین رۆژانی خه‌باتی سیاسی ئێمه‌یه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و یه‌كێتی له‌شكست و قه‌یران رزگار بكه‌ین، تاچه‌ندیش سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین ئه‌وه داهاتوو بریار ئه‌دات).
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین به‌رپرس و كه‌سایه‌تی یه‌كێتی ئیستیقاله‌یان كردووه‌و له‌وانه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ئازاد جوندیانی.
د.ع