30/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یان بۆلای یه‌كێتی باس ده‌كات
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌سایتی بزاڤی راگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆلای یه‌كێتی ئاسایی بووه‌و وه‌ك هه‌ر سه‌ردانێكی تره كه بۆلای حزبه‌كانی تر ئه‌نجامیانداوه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هیچ ئامانج و مه‌به‌ستێك نه‌چووه‌ته لای یه‌كێتی و له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه داوای رێكه‌وتنی له‌و حزبه نه‌كردووه.
وتیشی (بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئه‌و سه‌ردانه‌مان كردووه، باسی پێكهێنانی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانمان كردووه، به‌ڵام داوای رێكه‌وتن نه‌كراوه).
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئییسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌ك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌و سه‌ردانه‌یان نه‌كردووه.
دوێنێ وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان كرد‌و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو هه‌ندێك راگه‌یاندن وا بڵاویكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه ئامانجی سیاسی هه‌بووه تا هه‌ردوولا ئاگاداری چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت بن.
د.ع