گۆڤارى بزاڤ مۆلەتى یاسایی وەرگرت
29/10/2013 نوسەر: bzavpress

گۆڤارى بزاڤ مۆلەتى یاسایی وەرگرت

 سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان، مۆلەتی یاسایی بەخشییه گۆڤارى بزاڤ. بەژماره ٧٠٢ مۆلەتی یاسایی بەخشرایه گۆڤارى بزاڤ، کە گۆڤارێکى سیاسی، فیکرى، شیکارییەو لەلایەن کۆمەڵێک رۆژنامەنووسەوه دەردەکرێت، خاوەن ئیمتیازى گۆڤارەکه (ماکوان کەریم)ەو جێگری خاوەن ئیمتیازیش (محمد سالار)ە، سەرنوسەر (دلێر عبدالله)و بەرێوەبەری نوسین (دیاری نەکراوە)، هەروەها بەرێوەبەرى کارگێرى (کاروان رحمان)ە. ئەم گۆڤاره سەربەخۆیەو سەندیکای رۆژنامەنووسانیش بەلێنامەی دادنووسی وەرگرتووه کە هیچ گروپ و حزب و رێکخراوێک هاوکارى نەکات. خاوەن ئیمتیازى گۆڤارەکه رایگەیاند کە لەسەرەتای ساڵی نوێ یەکەمین ژمارەى گۆڤارەکەیان دەردەکەن

لە جیاتی ستافی بزاڤ
سەرنوسەر دلێر عەبدوڵا