29/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گیرفانبڕهكانی به‌رده‌م بانكه‌كان له هه‌ولێر ده‌ستگیر كران
به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن
له كاتێكدا كه سه‌رقاڵی بڕینی گیرفانی هاوولاَتییهك بوون،
دوو كه‌سی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له لایه‌ن نووسینگه‌ی باشووری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێره‌وه قۆڵبه‌ست كران.
نه‌قیب ئومێد عاره‌ب ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی باشووری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ڕایگه‌یاند "دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند حاڵه‌تێكی بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان و دزینی پاره لێیان له‌ناو بانك و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومیدا، هێزه‌كانمان له نووسینگه‌ی باشووری هه‌ولێر، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرد و، توانییان دوو تاوانبار كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی شاری مووسڵن به ناوه‌كانی (ج.ڕ.ع ) له‌دایكبووی (1953) له‌گه‌ڵ (ع.ب.ص) له‌دایكبووی (1954) له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانێكدا ده‌ستگیر بكه‌ن كه بڕینی گیرفانی هاوولاَتییهك بوو و بڕی (800) دۆلاریان له گیرفانی هاووڵاتییه‌كه ده‌رهێنابوو.
نه‌قیب ئومێد عاره‌ب، ڕوونیشی كرده‌وه كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و تاوانبارانه كراوه‌ته‌وه و دانیان به‌وه‌شدا ناوه كه جگه له‌و تاوانه، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش تاوانی هاوشێوه‌یان له سنووری شاری هه‌ولێر و مووسڵ ئه‌نجام داوه. دادوه‌ریش بڕیاری داوه به ڕاگیركردنی تاوانباره‌كان و ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه به پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادان.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری
07504302755