29/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باڵاپـــــــــۆشی
و/
هەردی ئەنوەر
ئەوەی لە دایك و باوكی ئێمە دەبینرێ جۆرێك پێناسەی مەزهەب دەكەن.. وەك
ئەوەی فوو بكاتە میزڵدان..
ئەو وەسیەتانەی كە ئاڕاستەی نەوەی نوێ لاوان
دەكات وەك ئەوە وایە كە دكتۆرێك بە نەخۆشەكە بڵێت.. كاتێ كە لێوی بریندار
بووە یان دەم و چاوی زیپكەی كردووە"دەست لێ مەدە با زیاد نەكات"، "زیپكە
دەر مەكە"،"بریندار نەبی"..!!
ئەمە گەر چی راستیشە بەڵام ئوسوڵەن هیچ
كاریگەری نییە و چی كاریگەرییەكی هەیە؟
چی دەوێ ببێ و پاشان چی دەست دەكەوێ؟ لە جێگای ئەم قسانە دەبێ بزانێت چ
شتێك بۆتە هۆی درهێنانی ئەو زیپكانە لە ژیانی روحی ئەو لاوەدا و دەبێ رەگ و
ریشەی ئەوە بدۆزرێتەوە.. ناكرێ بە زۆر دین بسەپێنی بەسەر كوڕ و باڵاپۆشی
بەسەر كچدا. بە یەك مەرج ئەویش بە ئاگا بوونێكی ئینسانی كە وەك فكرەیەك و
هزرێك بۆی دابنێ.. ئایا لە سەردەمی ئێمە باڵاپۆشی وەك بیركردنەوەیەكی
تایبەتی بووە. ؟
سەرەكی ترین كردار لەوەدایە كە ئەم كچە دەیەوێ چی بكات؟ هەر وایە "وەك
دایكم كە كردوویەتی، پوورم وابووە، دەورووبەرەكەم وابووە..
گەر بتەوێ تا دە ساڵیش بەردەوام دەبێ.. بەڵام سەری یانزە ساڵە لە بیری
ئەوەدا دەبێت كە چۆن فڕێ ی بدات.. بۆیە ئێوە شێوازی بیركردنەوەیان بگۆڕن،
ئەوان خۆیان بڕیاڕ ئەدەن كە چ هەڵبژێرن و خۆیان باڵاپوشی هەڵدەبژێرن.. ئێوە
نەتانەوێ مۆدیلەكەی بگۆڕن و بیدوورن و بیكەنە بەریان.. ئەو خۆی هەڵی
دەبژێرێ. ئێوە پەیوەندی ئەو و بوونی ئەم جیهانەیان پتەو بكەن و دروستی كەن
بۆیان خۆی هەڵدەستێ بو نوێژ و ئێ واز لێبێنە بە زۆر هەڵی مەسێنە!!
سەرچاوە: فاتیمە، فاتیمەیە..!!