28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ویژدانێك له هێرۆشیماوه
له به‌شی به‌ره‌ی ئه‌وروپاوه‌و بهخۆبهدهستهوهدانی ئه‌ڵمانیای نازی ساڵی (1945) جه‌نگی دووه‌می جیهانی كۆتایی پێ هات، دیاره پێش ئه‌ڵمانیاش، ڕژێمی فاشیزم به سه‌رۆكایه‌تی(مۆسۆلینی) له ئیتالیای هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیادا ڕووخێنرابوو، له به‌شی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دووریش، واته له به‌ره‌ی ژاپۆنه‌وه، كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی هاوپه‌یمانان بوو، سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای ژاپۆن له په‌یوه‌ندی و دانوستانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان دابوو، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له گه‌رمه‌ی وتووێژی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ژاپۆندا خێرا‌و ده‌سبه‌جێ، یه‌كه‌مین بۆمبی ئه‌تۆمی دا به‌سه‌ر هێرۆشیماداو، پاشان دووه‌م بۆمبیشی دا به‌سه‌ر (ناكازاكی)ی شاره‌كه‌ی تری یابان دا.
به‌هۆی بۆمبارانی ئه‌تۆمی سه‌ر ئه‌م دوو شاره‌ی ژاپۆنه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌سی بێ تاوان كوژران، سه‌ره‌ڕای كه‌م ئه‌ندام بوون و شێواندنی جه‌سته‌ی هه‌زارانی تر و ئه‌وانیش خۆزگه‌یان به مه‌رگ ده‌خواست له جیاتی ئه‌و حاڵه‌ته ته‌ندروستی یه ناله‌باره‌ی كه تێی كه‌وتبوون.
یه‌كێك له مامۆستا‌و مێژوونووسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بۆمبارانه ئه‌تۆمی یه‌ی سه‌ر شاری هێرۆشیمای به گه‌وره‌ترین تاوانی زاڵمانه‌و دڕندانه له‌مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا وه‌سف كرد، وه‌ك چۆن مێژونووسانی ئیسلام وه‌سفی دڕندایه‌تی سوپای مه‌غۆل ده‌كه‌ن له كاولكردنی وڵاته‌كانیان دا.
چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی سه‌ربازیی ئه‌مڕۆش له ئاقاری لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كۆتایی پێ هێنانه‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كه ده‌یتوانی ئه‌و بۆمبارانه ئه‌تۆمیه‌ش ئه‌نجام نه‌دات سه‌ره‌ڕای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ژاپۆن له دوورترین به‌ره‌ی جه‌نگ دا، وای لێك ده‌داته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی لای خواره‌وه ئه‌و زه‌بره تونده‌ی له ژاپۆن وه‌شاند:
یه‌كه‌م/ تاقی كردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی له بواری په‌یڕه‌وكاریی (پراكتیزه‌كردنی) مه‌یدانی و كرده‌وه‌یی دا.
دووه‌م/ ترساندن و تۆقاندنی سه‌ركردایه‌تی ژاپۆن بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌خێرایی پڕۆسه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌ربازیی ئه‌نجام بدات.
سێ یه‌م/ ترساندنی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆشیان كه یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران بوو له‌لایه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سۆڤیه‌ت بترسێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی جه‌نگیی بێ به‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌شداریی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی له دژی ژاپۆن بكردایه.
ئه‌م سێ خاڵه‌ی پێشوو ئه‌و هۆكارانه‌ی پاڵنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بوو به‌ڕای چاودێران و پسپۆڕانی سه‌ربازی بۆ بۆمبارانی ئه‌تۆمی سه‌ر هه‌ردوو شاره‌كه‌ی ژاپۆن، به‌ڵام خۆ هۆكاره‌كان هه‌رچییه‌كیش بن ناگاته ئاستی دڕنده‌یی و وه‌حشی یه‌تی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌رگیز له هیچ كردارێكی مرۆڤایه‌تی دا جێی نابێته‌وه.
فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی (كلۆد ئیسهرلی) هه‌ڵبژێردرابوو بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی بۆمبارانی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر هه‌ردوو شاری هێرۆشیماو ناكازاكی دا .دیاره ناوبراو به وردیی ئه‌ركه سه‌ربازییه پێ ڕاسپێرراوهكهی خۆی جێبه‌جێ كرد.. به‌ڵام خاڵی جیاكه‌ره‌وه له ژیان و كه‌سێتی ئه‌م كابرایه دا ئه‌وه‌بوو كاتێك ناوبراو دوای ته‌واو بوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانی سه‌ردانی هه‌ردوو شاره كاره‌ساتباره‌كه‌ی كرد و له نزیكه‌وه به هه‌ردوو چاوی خۆی ڕاستییه تاڵه‌كانی بینی و ئه‌و واقیعه تراژیدییهشی به‌دیی كرد كه له كاتی بۆمبارانی ئه‌تۆمی ده‌ستی ئه‌مه‌وه به‌سه‌ریاندا هاتووه و وه‌ك گیاندارێكی دڕنده‌ش بۆ حاڵی نێچیره‌كانی خۆی ده‌ڕوانی و مهینهتباران و جه‌سته شێواوانی ده‌بینی كه چۆن هێمای نه‌گبه‌تی و به‌دبه‌ختیی له‌سه‌ر گۆنا و ڕوخساریان نیشتووه‌و كه ئه‌وانه‌ش له ژیان دا ماون زۆر له ژیان بێزارن به هۆی ناڵاندنیان به ئازاره‌كانی تووشبوونیان به ئاسه‌واری بۆمبارانهكهوه، ئیدی له‌وه‌وه (كلۆد ئیسهرلی)ی فڕۆكه‌وانی تاوانكار هه‌ستی كرد ژیانی خۆیشی بووه به دۆزه‌خێك و هیچ دهربازێكی بۆ لێدهرچوونیشی نه‌ماوه و هه‌ستی ده‌كرد باری گرانی ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه‌ی ئه‌نجامی داوه زۆر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بتوانێت به‌رگری بكرێت و ده‌روونی به ئارامی بمێنێته‌وه.
ڕاسته كه وڵاته‌كه‌ی خۆی، واته ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پاڵه‌وانێك پێشوازییان لێ كرد و به نرخترین مه‌دالیای فڕۆكه‌وانی لێهاتوویان پێ به‌خشی، به‌ڵام ناوبراو ڕازی نه‌بوو كه ئه‌و مه‌دالیایه وه‌رگرێت و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سزای خۆی بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دڕنده‌ترین تاوانی ئه‌نجام داوه و بۆمبارانی هێرۆشیمای كردووه، ته‌نانه‌ت دووجار هه‌وڵی خۆ له‌ناوبردنیی دا و خۆی له هه‌مبه‌ر كرده‌وه‌كانی دا به شێت له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه له‌م چیرۆكه ڕاسته تراژیدییه‌دا ئه‌وه‌یه كه پلان دانه‌رانی كرده‌وه دڕندانه‌كان خۆیان به‌تاوانبار و دڕنده دانانێن، كه‌چی جێبه‌جێكارانی پلانه‌كانیان وه‌ك قوربانیه‌كانی ده‌ستیان ده‌بنه‌وه به جۆره قوربانی یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌ی وه‌حشی گه‌ریانه. له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه چه‌ندین نووسه‌رو مێژوونووس لێكۆڵینه‌وه‌یان نوسیوه‌و بڵاوكردۆته‌وه، دواترینیان نووسه‌ر و لێكۆڵیار (ولیه‌م برادفۆرد هیوی)یه كه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی (فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی هێرۆشیما) و تیایدا له‌گه‌ڵ خۆڵ ڕشتنه سه‌ر گۆڕی لایه‌نه تاوانباره‌كان ئه‌و ڕاستیه‌شی به‌دیار خستووه كه ڕۆژێك له ڕۆژان تاوانبار ڕووبه‌ڕووی قوربانیه‌كانی ده‌ستی خۆی ده‌بێته‌وه.