28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ترسی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و بانگه‌شه، په‌رله‌مانتاران پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری عێراقی شكست پێهێنا
"مه‌ترسی بوونی نادادپه‌روه‌ری و پروپاگه‌نده و بوونی به‌ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌وڵه‌تی یاسا وای كرد ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌مده‌نگدانی ده‌نگدان شكستی هێنا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری عێراق و دواكه‌وت بۆ وه‌رزی داهاتووی په‌رله‌مان"ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وای گوت.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند، دوای مانه‌وه‌ی له‌خولی پێشووی په‌رله‌مان، دوو ساڵ گفتوگۆ و دروستكردنی لیژنه بۆی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 29ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شكستیان هێنا به‌و ده‌نگدانه‌یان له‌باره‌ی پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری عێراق و ده‌توانرێ له‌وه‌رزی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بخرێته‌وه خشته‌ی كاره‌كانی و ئه‌گه‌ر هه‌رشكستی هێنا ده‌كه‌وێته‌وه خولی داهاتوو.
رونیشیكرده‌وه، هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی پێیان وابوو ئه‌م پرۆژه یاسایه، ده‌ستكه‌وتێك بێ بۆ بارسته‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌ندێكیش پێیان وایه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه پرۆژه‌كان به‌دادپه‌وه‌ری دابه‌ش نه‌كرێ به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراقدا، وه‌ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه بابه‌تێكی له‌بار بێ بۆ گه‌نده‌ڵی، بۆیه گفتوگۆكان له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه‌وه ئه‌مڕۆ به‌كۆتا هات و ده‌كرێ له‌وه‌رزی داهاتوودا بخرێته‌وه خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
زیاتر گوتی، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری كه‌له‌خولی په‌رله‌مانی رابردوو مابووه ماوه‌ی دووساڵیشه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێ، یه‌كه‌مجار په‌رله‌مانتاران ره‌تیان ده‌كرده‌وه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی بۆ پێكهێنا به‌سه‌رۆكایه‌تی عارف ته‌یفور بۆ گفتوگۆكردنی بۆچوونه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه و رێكخستنی ره‌شنووسی پرۆژه یاساكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی پرۆژه یاساكه له‌هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌دا كه ناوه‌ندی (اتحادی)نییه كورد به‌شی 17%ی جێگیركردووه، هه‌روه‌ك له‌لیژنه‌یه‌كیش كه وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی تێدایه كه كاری ئه‌و پرۆژه‌یه ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی گوت، سه‌ره‌تای ده‌نگدانه‌كه له‌سه‌ر بڕگه‌یی یه‌كه‌می خشته‌ی پێشنیاركراوه‌كه بوو كه لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داینابوو بۆ پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری، كه‌خشته‌یه‌كی زۆر باشبوو كه یه‌كه‌م بڕگه‌ی بۆ نیشته‌جێبوون و گواستنه‌وه و ته‌ندروستی، له‌بواری گواستنه‌وه‌دا هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تێدا دانراوه كه له‌به‌سراوه تا زاخۆ ده‌گرێته‌وه به‌بڕی 15 ملیار دۆلار كه پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیشی تێدایه، كورد ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌دا، به‌ڵام كه‌هاته ناو په‌رله‌مان هه‌رچه‌نده كورد ده‌نگی له‌سه‌ردا به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پێشنیاره شكستی هێنا.
بڕیاره رۆژی 15ی تشرینی دووه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ پشوو وه‌ربگرن و وه‌رزی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، له 15 كانوونی یه‌كه‌می 2013 ده‌ست پێبكاته‌وه.