بنیادنانی مرۆڤ پێش ئاوەدانکردنەوەی
20/06/2013 نوسەر: bzavpress

بنیادنانی مرۆڤ پێش ئاوەدانکردنەوەی


مرۆڤ لەپێش ئاوەدانییەوە بناغەیەکی ڕەهایە کەهیچ لێکدانەوەیەك قبوڵ ناکات، ئامانجێکی بەرزو گران بەهایە نابێت دوابخرێت..
ئەمەڕاستییەکی بەڵگە نەویستە، بنەمایەکی گشتی شەرعییە، یەکێکە لە فەرزە گەورەکان هەروەها بەڵگەیەکە لەسەر نوری ئیسلام کە یەك دەگرێتەوە لەگەڵ پەروەردە خواوەندیەکەداو بەڵکو لەگەڵ پێگەیشتنی مرۆیی، کەلەپاش چەندین سەدە مرۆڤ درکی بەو ڕاستیە کردوە.
ناتوانین گشت فێرکاریەکانی ئیسلام بشارینەوە هەروەها هەموو شەریعەتەکان و دواکراوەکانی دینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر بناغەی (گەشەکردنی مرۆڤایەتی لەپێش گەشەی ئاوەدانییەوە)، مرۆڤ و ڕێزگرتنی هەڵسەنگاندنی مرۆڤ یەکێکە لەئامانجی پەیامی ئیسلام، پێشيوای مرۆڤایەتی محمد(علیە الصلاة والسلام) نموونەیەکی زیندووە بۆ ڕێزگرتنی مرۆڤ و خستنەپێش ئاوەدانییەوە، هەروەها مەبەستە گەورەکانی شەریعەتیشمان لەلا ئاشکرایە، لەگەڵ ئامانجە بەرزەکانی کەئەم مانایە دەبەخشن، لەبەرئەوە هەر پێنج مەبەستەکە گشتیان پەیوەستن بەم مرۆڤەوە، دین و پارێزگاریکردنی لەپێناوی بەرزڕاگرتنی کەرامەتی مرۆڤ و ئازادکردنی لەژێردەستەیی دەسەڵاتداران و تەماعی دوژمنان، دوبارە بەرزڕاگرتنی کەرامەت و نەهێشتنی ترس و بیم جگە لە خوای گەورە نەبێت، پاراستنی نەفس لەپێناو کەرامەتی مرۆڤەکەدا، وە سەربەستی کەپێی لەدایك بووە، وە حەرامکردنی پێشێلکردنی ئەو سەربەستییە، وە دەستدرێژنەکردنە سەری، بەڵکو نزمترین پلەی ئازاردانی ماددی و مەعنەوی بەپێشێلکاری ببینرێت یەکێك بێت لەنەفرینەکانی خوای گەورە، بەپێگەیەك ببینرێت لەپێگەی کافرو سەرکێشەکان.

پاراستنی ئەقڵ: کەئەمەش ناخ و رۆحی مرۆڤە، ڕەگی ژیانیەتی، وە موڵکی جەستەیەتی، ئیتر چۆن رێگە دەدات کەمترین کاریگەری لەسەر ووریایی بکات، نەکرێتە بەردێك لەپێش بیرکردنەوەو بیرمەندێتیدا، بەمانایەکی ڕوونتر حەرام بکرێت لەوەی کە هەرکەسێك هەوڵبدات بۆ کردنە کۆیلەی بۆئارەزوویەکی کاتی یان داواکارییەکی بێنرخ.
پارێزگاریکردن لەسامان و ماڵ کەئەمەش هەوڵ و کۆششی خودی خۆیەتی، کەمەبەستی مرۆڤەکانە بەکاریبهێنن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیارو گوزەرانیان، وە پەروەردەکردنی نەوەکانیان، ئیتر چۆن بەفیڕۆی بدات، بیکاتە هۆکاری نەمانی بەرەکەت، هەروەها بەتاڵکردنەوەی چالاکیەکانی لەو کارانەدا کەخوای گەورە پێی ڕازی نیە بۆئەو مرۆڤانەی بەجێنیشینی خۆی داناوە.
پارێزگاریکردن لەناموس: هیچ مرۆڤێك ڕێگەی پێنەدراوە نهێنی داپۆشراوی براکەی ئاوەڵابکات هەروەها ڕێگەنادرێت کەدەستدرێژی بکاتە سەر کەرامەت و ناموسی برا مرۆڤەکەی، ئەمە هێڵی سورەو پێشێل ناکرێت، تاوانێکی زۆر گەورەیە چ پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت.
بەم شێوازە ئیسلام مرۆڤی پێشخستوەلەپێش ئاوەدانکردنەوە، بەم جۆرە موسڵمان دەبێت پێش بخرێت هەروەکو چۆن پەروەردگاری پێشی خستووە، داواکاریەکانی ئاسمان دەبێت جێبەجێی بکات، چونکە توانای ژیارو گوزەرانی لەئەمانەتدا نابێت ئەگەر شوێنکەوتەی ئەو داواکاریانە نەبێت و پێویستە جێبەجێیان بکات، چونکە پەیامێکە لەخاوەنەوە بۆ ڕەعیەتەکەی، ئەوەی خوای گەورە بە گەورەی داناوە ئێوەش بەگەورەی ببینن وەفەرمایشتەکانی پەروەردگار بەکەم مەزانن.
دەسەڵاتدار پێویستە بەرنامەو ئامانجەکانی لەسەر ئەم بنەمایانە دیاریبکات، گرنگی بدات بەگەشەسەندنی گەلەکەی، لەگشت بوارەکاندا، چونکە ئومەتەکە توانای گەشەسەندن و هەستانەوەی نابێت تەنها بە گەشەپێکردنێکی ڕاستگۆیانەی ئەم مرۆڤە و گرنگی پێدانی، هەروەها پێشکەشکردنی گشت خزمەتگوزاریەکان بۆ بەرژەوەندی مرۆڤەکان، هەموو موسڵمان نشینان تەنها بەم شێوازە ڕادەگەن.

لەسەر ڕەعییەتیش پێویستە هاوکاری دەسەڵاتدارانی ئوممەت بکەن، لەبەرئەوە موسڵمان خوێنی براموسڵمانەکەی بەحەڵاڵ نەزانێت، لەکاتێکدا خوای گەورە جەستەکەی حەرام کردووە، بەپیرۆزترین بونەوەرەکانی ڕووی زەوی داناوە، پێویستە شانازی بەخۆمانەوە بکەین و ڕەچاوی جەستەو گیانمان بکەین.