28/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوسه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه‌ی باكوری كوردستان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا
دوای پێشكهشكردی وته‌كه‌ی له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان
(هه‌ده‌په)، ئەرتوغڕوڵ کورکچو، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و كاندیدی
یه‌كه‌می هاوسه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه كرا.
بە دروشمی "ئەمە سەرەتایە" ئەمڕۆ، یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان
(ھەدەپە) له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا دەستیپێکرد و بە ھەردو
زمانی کوردی و تورکی لافیتە لەناو ھۆڵی کۆنگرە ھەڵواسران.
ئەرتوغڕوڵ کورکچو، پەرلەمانتاری سه‌ربه‌خۆ و کاندیدی ھاوسەرۆکی (ھەدەپە)،
دوای دەستنیشانکردنی لە کۆنگرەكه بۆ ھاوسەرۆکی پارتەکەی و پێشکەشکردنی
وتارەکەی، بەھۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و دڵه‌وه رەوانەی نەخۆشخانە
کرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا له‌سه‌ر زاری سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر،
په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌سته‌نبوڵی به‌ده‌په و دوای سه‌ردانی له
نه‌خۆشخانه بڵاویكرده‌وه؛ كه پزیشکەکان لەیەکەم پشکنینیان بۆ کورکچو
رایانگه‌یاندوه جەڵتەی دڵ لێیداوە، پێشتریش تۆڕی فراوانکردنی دەماری
بەکاردەھێنا بۆ ئاسانکاری رۆشتنی خوێن بۆ خوێنبەرەکان، لەئێستاشدا
پزیشکەکان چارەسەریان بۆ کردوە و لەژێر چاودێریدایه.
پارتی (هه‌ده‌په) پارتێكی نوێیه كه له توركیا دامه‌زراوه و پێشتریش
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) چونه ناو
ریزه‌كانی ئه‌و پارته‌وه وه‌ك هه‌نگاوێكی بۆ به‌هێزكردنی هه‌ده‌په و
بڕیاریشه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیادا كه له ساڵی (2014)
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردو پارتی هه‌ده‌په و به‌ده‌په هاوپه‌یمانێتیه‌ك
ببه‌ستن، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتوانه‌كه‌ی تێكه‌ڵه‌یه له
هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك.
س.سبەی