15/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌زیندانی سوسێ زیندانییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
زیندانییه‌ك كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو به هۆی نه‌خۆشیه‌وه له به‌ندیخانه‌ی سوسێ گیانی له‌ده‌ستدا .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: زیندانێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ 15\10 گیانی له‌ده‌ستدا ".
وتیشی: "زیندانییه‌كه ناوی (م . س . س ) ته‌مه‌ن 53 ساڵ له به‌ندیخانه‌ی سوسێ كه زیندانی هه‌تا هه‌تای بووه گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه.
وتیشی:"دوای حكومدانی له ناوه‌ندی حكومه‌ته‌وه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و دواتر حوكمه‌كه‌ی كراوه به زیندانی هه‌تا هه‌تایی و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی سوسێ سنوری پارێزگای سلێمانی كراوه.
سه‌رچاوه: ئێس ئێن ئێن