15/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئــه‌و كچــه‌ی تا گــه‌وره ده‌بێت .. بچــوكی ده‌كه‌نه‌وه ..!!!
ئارامم لێ هه‌ڵده‌گیرا له ماڵ ، حه‌زم لێ بوو هه‌موو ڕوَژێك كه له مه‌كته‌ب ده‌گه‌ڕێمه شوێنێك هه‌بێت بوَ خه‌ڵوه‌ت كردنم له گه‌ڵ خودی خوَم دا و كه‌مێك سه‌رقاڵ بم و نه‌چمه ماڵه‌وه ، به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌ی كه پێم خسته ناو قوَناغی ئاماده‌ییه‌وه جارێكی تر باوك و دایكم به توندی كه‌وتنه سه‌ر كوَنه كردنم و ده‌یانگوت هه‌ر ئه‌و یه‌ك دوساڵه‌ت ماوه ده‌بێ به باشی سه‌عی بكه‌ی و هه‌وڵ بده‌ی ، به‌ڵام ئیتر من گه‌وره بووبوم و زوو هه‌ڵده‌چووم كاتێ ئه‌وه‌نده به توندی چاودێریان ده‌كردم هه‌رچه‌نده جگه له یه‌د دو هاوپوَلی خوَم كه‌سێكی تری وه‌هام نه‌ده‌ناسی ، هه‌ندێك جار بیرم ده‌كرده‌وه بوَچی ده‌بێ بژیم ، حه‌زم لێ بوو تا هێز له به‌رم دایه هاوار بكه‌م و بڵێم .. وای كه بێزارام ...!!!
كه ئه‌و قسه‌یه‌م له لای دایكم ده‌كرد هه‌زار به‌ڵگه‌و به‌هانه‌ی بوَ ده‌هێنامه‌وه و سه‌د ڕێگای بوَ دیاری ده‌كردم تا هه‌ست به بێزاری نه‌كه‌م ، به‌ڵام له‌وانه‌یه بوَخوَتان بزانن هیچ یه‌كێك له‌و ڕێگایانه چاره‌سه‌ری بێزاری و ته‌نهاییی ناكه‌ن .
ده‌یگوت : ( بوَچی ئه‌و ڕوَمانانه‌ی ناخوێنیته‌وه كه ده‌مێكه كڕیوتن ..؟ ) كاتێك ده‌یبینی قه‌د و قیافه‌م زیاتر ده‌چێته‌وه ناو یه‌ك و ده‌رك به بێزاری ده‌كه‌م له ڕاستی قسه‌كانیدا ئه‌ویش په‌شیمان ده‌بوَیه‌وه ، هه‌ندێ جار ده‌یگوت بڕوَ سه‌ر ئه‌نته‌رنێت و ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بكه‌وه بزانه كچی خاڵه‌كه‌ت هیچی تازه‌ی بوَ نه‌ناردوی ؟
به‌ڵام من هیچ یه‌كێك له‌وانه‌م به دڵ نه‌بوو ، كچه تاقانه‌كه‌ی ماڵه‌وه بووم و ژیانی ته‌نهاییی و به‌رده‌وام دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه حاڵی لێ تێك ده‌دام..!! ئاخر كوا ئه‌وه‌ی كه من بیری لێ ده‌كه‌وه ، دایك و باوكم وه‌ك من ئه‌توانن ده‌ركی بكه‌ن ، نا قه‌ت ناتوانن به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بمه‌وێ له‌و باسه بگه‌ن ئه‌وا ژیام زیاتر لێ ده‌شێوێ بوَیه هه‌ر وازی لێ بێنم باشتره .
نه‌ده‌وێرام قسه‌یه‌كم له ده‌م بێته ده‌ر جوابیان ده‌دامه‌وه و ده‌یانگوت ئاخر له به‌ر خاتری ئاینده‌ی توَ ئێمه نه‌مانویستوه هیچ مناڵێكی ترمان په‌یدا ببێت ، ئه‌گینا ئێمه‌ش حه‌زمان له مناڵی تر بوو و ده‌مانه‌ویست یه‌ك دومناڵی تریشمان هه‌بێت ..!!!
ئاخر توخوا ئه‌وه وه‌ڵامه ... من گوناحم چیه توَ نه‌ویستوه مناڵی تر بێته سه‌ر دونیا ، هه‌ستم ده‌كرد ئه‌بێ من به جۆرێك له جۆره‌كان قه‌رزداری ئه‌وان بم ئه‌گینا بوَ ده‌بێ ئه‌وان ئه‌وه‌نده ئه‌و قسه‌یه‌م له ڕو بده‌ن ،باوكی من فه‌رمانبه‌ر بوو له كوَمپانیا و هه‌ر له به‌یانیه‌وه ده‌چو بۆ ده‌وام هه‌تا هه‌شتی شه‌و نه‌ده‌هاته‌ووه هه‌ندێ جار ڕوَژانی هه‌ینیش ده‌ڕوَیشت بوَ سه‌ر كاره‌كه‌ی ، ده‌ماینه‌وه من و دایكم و ئه‌ویش ده‌كه‌وته په‌روه‌رده‌كردنی من ، ڕاستی تا مناڵ بووم دایكم زوَر خوَشده‌ویست و هه‌میشه وه‌ك گوڵ بوم بوَی و له ده‌ورم هه‌ڵده‌سوڕا به‌ڵام ئێستا كه گه‌وره بووم و چه‌پ و ڕاستی خوَم له یه‌كتری جیا ده‌كه‌وه ، ده‌توانم ئیرادی لێ بگرم و كه‌مو كوڕیه‌كانی لێ ده‌رك بكه‌م ، ئه‌و هه‌سته‌م نه‌ماوه و هه‌ندێ جار به دڵ لێی توڕه ده‌بم چونكه زوَر ده‌وه‌ستێته‌وه له به‌رده‌م حه‌ز و خواسته‌كانم و ده‌ست ده‌كات به بوڵه‌بوَڵ و هه‌میشه منگه‌ی دێت ، ئه‌وانه ئارامم لێ هه‌ڵده‌گرن و توڕه‌م ده‌كه‌ن .
ئاخر ناحه‌قم نه‌بوو به خوا كاتێ ده‌چم بوَ مه‌كته‌ب دایكم هه‌ر له ماڵه‌وه دێت له گه‌ڵم تا ده‌می ده‌رگای مه‌كته‌ب .
پێم وتوه ئاخر دایه گیان بوَ من مناڵم تا ده‌می ده‌رگای مه‌كته‌ب دێی له گه‌ڵما ؟
چی وه‌ڵام بداته‌وه باشه .!!!
خوَزگه ئێستاش سێ ساڵان ئه‌بووی عه‌زیزم ، ئه‌وكاته ئه‌وه‌نده‌ی ئێستات نیگه‌ران نه‌ده‌بووم ..!!!
وه‌ڵامه‌كانی په‌ستیان ده‌كردم ، ئاخر بوَخوَتان دیتوتانه كه هه‌ندێ له باوك و دایكان مناڵه‌كانیان ئازاد كردوون به‌كه‌یفی خوَیان جل ده‌پوَشن به ته‌نهاییی ده‌چن بوَ هه‌ر جێگایه‌ك كه مه‌به‌ستیان بێت ده‌چن بوَ گه‌شت بوَ پارك و شوێنه گه‌شتیاره‌یه‌كان به‌ڵام بۆ دایكی من ده‌بێ به‌رده‌وام خه‌ریكی كوَنتڕوَڵ كردنی من بێت .
له خودای گه‌وره شاراوه نیه چی له ئێوه بشارمه‌وه ، كچێكی جوان و به‌چاو بووم له‌جوانی دا وێنه‌م نه‌بوو ، هه‌ر كوڕێك ده‌رده دڵی ده‌ركرد له گه‌ڵم ، سه‌د جار ده‌یگوت ڕه‌حمه‌ت له‌و دایك و باوكه‌ی كه توَیان به‌رهه‌م هێناوه ..
ئیتر ئه‌و قسه‌یه‌شم زوَر به دڵ نه‌بوو چونكه بوَخوَتان ده‌زانن من له ماڵه‌وه ئه‌وه‌نده ئاسوده نه‌بوم ، به‌ڵكو به جوَرێكی تر بیرم ده‌كرده‌وه هه‌ندێ جار دڵم به خوَم ده‌سوتا چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی خوَشم ده‌مویست ئه‌وه‌م پێ نه‌ده‌كرا چونكه ده‌مزانی قه‌ت به ئاره‌زووه‌كانی خوَم ناگه‌م به‌و ته‌رزه مامه‌ڵه ووردانه‌وه .
هه‌ندێ جار له بیری خوَم دا ده‌مگوت ئه‌وه‌نده زوَریان لێ ده‌كه‌م كه تێبگه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ كێ ڕوبه‌ڕون و ده‌بێ تێ بگه‌ن مادام منیان هێناوه‌ته سه‌ر دونیا ئه‌بێ باری قورسی ئه‌و لێپرسراویه‌ته هه‌ڵبگرن و بوَ به‌دی هاتنی ئاره‌زووه‌كانم ئه‌بێ خواسته قوره‌سه‌كان به كوڵ دا بده‌ن .
هه‌ر له ماوه‌یه‌ی یه‌ك دوو هه‌فته‌ه‌دا دایكم هه‌ڵده‌پێچا و ده‌مگوت حه‌زم له پاركه و ده‌بێ بڕوَینه ده‌ره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پاركیش له نزیك ماڵی ئێمه‌بوو و به پاص ده‌تتوانی بگه‌یته به‌رده‌م پارك به‌ڵام من ده‌مكرد به هه‌را و ده‌مگوت به ته‌كسی ئه‌ڕۆم و ده‌بوایه دڵیشم نه‌شكێنێ .
( ئاكام ) یه‌كێك بوو له‌و كوڕانه‌ی كه به‌رده‌وام منی له‌وێ ده‌ده‌یت ، یه‌كێك له‌و ڕوَژانه كه دایكم چوو بوَ مه‌راسیمێك و منیش له‌و ماوه كه‌مه‌دا كه چاوم پێی كه‌وت ، به هه‌ر جوَرێك بێت و به سه‌د ده‌رد و كوێره‌وه‌ری توانیم ژماره‌ی موبایله‌كه‌ی لێ وه‌ربگرم ، زوَری خایاند تا توانیم له هه‌لێكی باش دا بمه‌وێ ته‌له‌فوَنی بوَ بكه‌م ، دوای ماوه‌یه‌كی باش كه دایكم له ماڵ چوَیه ده‌رێ ته‌له‌فوَنم بوَ كرد دووجار هه‌ڵی نه‌گرت به‌ڵام له جاری سێیه‌م كه جوابی دایه‌وه له ترسان خه‌ریك بوو من دایخه‌مه‌وه ، وره‌م به خوَم دا و هه‌رجوَڕێك بێت خوَمم پێ ناساند ، زوَر توشی دڵه ڕاوكێ بووم به‌ڵام ده‌بوایه نه‌هێڵم ئه‌و لێم تێ بگات گۆڕانكاریم به سه‌ر ڕوخسارم دا ده‌هێنا به‌ڵام ترسم له‌وه هه‌بوو له ڕوی ئه‌دا و قسه‌كردنه‌وه ده‌ركم پێ بكات ، ئیتر كارێكی نهێنی له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌ستی پێ كرد و ورده ورده به‌رده‌وام بووین ، هه‌ندێ جار له ناو قسه‌كاندا ئه‌یویست به ڕاسته‌قینه‌وه بیبینم به‌ڵام هه‌رچه‌ند زوَریم له خوَم ده‌كرد و بیرم له ژیانی تایبه‌تی خوَم ده‌كرده‌وه نه‌مده‌توانی ، یه‌عنی هیچ ڕێگایه‌كی بوَ نه‌ده‌چوو كه ببێته ڕاسته‌قینه به‌ڵام وێنه‌كه‌ی ئه‌وم به هه‌موو هه‌ستێكه‌وه له ناو دڵم دا هه‌ڵواسیبوو.
له مه‌كته‌ب زیره‌كی ناو پوَله‌كه‌م بووم ده‌مزانی هه‌ر ئه‌و فریام ده‌كه‌وێ له دواڕۆژ بوَیه قه‌ت بیرم نه‌ده‌كرده‌وه ده‌رسه‌كانم وێڵ بكه‌م به‌ڵام له دوای ئه‌وه ، كاری من بووبوو به دانیشتن له كونجی ته‌نهاییی و خه‌یاڵ و داڵغه لێدان كه هه‌ندێ جار ده‌مگوت باشه بوَچی بخوێنم خوَ ئاخیر و عاقیبه‌تی من هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ ئاكام زه‌واج بكه‌م ....
زوَر داوای لێ ده‌كردم له گه‌ڵیا بچم بوَ میوانداری و لای هاوڕێكانی ده‌یویست شانازیم پێوه بكات كه له گه‌ڵ چ كه‌سێك په‌یوه‌ندی سوَزداری هه‌یه ، ناحه‌قی نه‌بوو چونكه من هه‌میشه قسه‌كانیم ڕه‌ت ده‌كرده‌وه ئه‌ویش له ساده‌ییی و پاكی خوَیه‌وه ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بوو ، ڕوَژێك بوَ ئاهه‌نگی له دایك بونیه‌وه بانگی كردم به‌ماڵه‌وه‌م هه‌ر خه‌ریك بوو ببێت به هه‌را له سه‌رم و ڕه‌نگ و ڕوخساریان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا .
به هه‌ر جوِرێك بێت ڕێگه‌یان نه‌دام بچم و منیش زوَر شه‌رمم كرد لێی و نه‌مزانی چوَن داواكه‌ی ڕه‌ت بكه‌مه‌وه ، ئاخر هه‌رجاره‌یان به دروَیه‌كه‌وه خوَم له‌و باسه ده‌شارده‌وه ..!!
جارێك گوتم له ده‌رسی وه‌رزش پێم وه‌رگه‌ڕاوه و ئازارم هه‌یه ، ناتوانم بڕوَم ...!
جاڕێكی تر گوتم سه‌رمام بووه و زوَر نه‌خوَشم .....!
ئیتر هه‌ر جاره‌و به به‌هانه‌یه‌ك تا ئه‌وه‌ی له ناكاو ده‌نگ و باسی نه‌ما و نه ته‌له‌فوَنی جواب ده‌دامه‌وه و نه كاتێك ئه‌چوم بوَ پارك له‌وێ بوو ته‌نانه‌ت ئه‌كاونده‌كه‌ی ئه‌نته‌رنێتیشی پێ دابوم قه‌ت له خه‌ت نه‌بوو .
زوَر ناخوَش بوو بوَ من ، ڕۆژێك یه‌كێك له هاوپوَلیه‌كانی ئه‌وم له پارك دیت و به سه‌د خوَ بواردن و ناڕحه‌تیه‌وه چوم و ژماره‌ی موبایله‌كه‌م وه‌رگرت قسه‌م كرد گه‌ڵی و هه‌واڵی ئاكامم پرسی .
وتی واز بێنه له‌و كوڕه ، كوڕێكی خراپه و ئێستا شه‌وانه تا به‌یانی له سه‌ر جاده و شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێته‌وه و حه‌زی له كچێك بووه و بوَ ئاهه‌نگی له دایك بوونی بوَ كاری خراپ ویستویه‌تی بیهێنته ماڵه‌وه به‌ڵام باوك و دایكی كچه‌كه شكاتیان لێ كردووه و ڕاده‌ستی پوَلیسیان داوه ، كاتێ باوكی ئاكام ئه‌وه‌ی بیستوه خراپ لێی داوه و له‌و كاته‌وه خه‌م و خه‌فه‌ت دایگرتووه و زۆر بێزاره ده‌ڵێ ئیتر من هیچ دڵم به‌و دونیایه خوَش نیه .
9-12-2012