15/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شیعر و قوربانی و چه‌ژن
من وا ده‌ست پێده‌كه‌م، پێشتر شیعر و دواتر قوربانی و هه‌میشه‌ش چه‌ژن،
به پێوه‌ری عیشق و به خۆراكی نه‌وره‌سیی سپی سپی سه‌ر ته‌نافی موباره‌كی ئه‌م چه‌ژن و خۆشییه ئیمانیی و ئیسلامییه، كوردستانتان باش و ژیانتان ئاوه‌دانی و به‌ره‌كه‌ت بۆ ئاینده‌تان، هه‌ر دوور له سیاسیه‌ت و خۆخزاندنه نێو جوغزی ته‌ستكنه‌زیی ته‌سكبینیی و خۆجیایی بیر و فیكره و بۆچوون و ئه‌فكاری نه‌وباو!، من چه‌ژنی قوربان و شیعری قوربانتان پیرۆز ده‌كه‌م، ئومێدی ئاینده‌درووستی بۆ هه‌موو هاوڕێ و دۆست و هاونیشتمانییه‌كانم ده‌خوازم، به‌ڕاستی من وای ده‌بینم چه‌ژنی قوربان بۆ گۆشتخۆریی و بۆن و به‌رامه‌ی كه‌باب و خه‌پله‌ی سه‌رساج و چه‌ور و چڵێسیی سه‌ر سفره نییه، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كی نوێكاریی و نوێخوازییه بۆ یه‌ككتر قه‌بوڵكردنه‌وه و ساغبوونه‌وه بۆ به‌حێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئه‌سڵییه‌كه، كه ئه‌ویش سه‌رله‌به‌رییه‌تی خودایه بۆ ئازادییه هه‌میشه‌ییه‌كه، ئیدی هه‌ركه‌س هه‌رچی ده‌ڵێت با بڵێت، من ڕێگه‌ی خۆم ئه‌ویش ڕێگه‌ی خۆی!، ماوه‌ته‌وه به زمانی شیعر و خۆشه‌ویستی و قوربانی دڵ، چه‌ژنه‌پیرۆزه له هه‌موولایه‌ك بكه‌مه‌وه و خوازیاری ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ ته‌واوی كوردزمان و دڵكوردێكی ئه‌م دنیایه بكه‌م و به دوعای شیعر و قوربانی و چه‌ژنانه‌وه پیرۆزبایی عه‌زیزانم بكه‌م.
چه‌ژنی 2013