جەژنە پیرۆزە
14/10/2013 نوسەر: bzavpress

جەژنە پیرۆزە

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لەهەموو موسڵمانانی جیهان دەکەین وداواکارین لەخوای تاك وتەنها کە حەجی حاجیانیش وەرگرتبێت ، ( تقبل اللە منا ومنکم صالح الاعمال ) هەروەکو داواکارین لە خوای گەورە کە دەروازەی خێروخۆشی بەسەر هەموو موسڵمانانەوە بکاتەوە و زیندانیانی موسڵمانان لەهەر کوێهەن و لەهەرکوێ بەندن خوای گەورە دەروازەی خۆیان لەسەربکاتەوەو ئازادیان بکات .

هەربەم بۆنەیەوە داواکارین کە حوکومەتی هەرێم چاوێکی دڵنەرمی بە زینداناندا بگێڕێت و لێبوردنێك دەربکات ئەگەر هەرنەبێت کۆمەڵێك خەڵکی دڵخۆش بکات و کۆمەڵێك شادببنەوە بەکەس وکارو خزم ودۆستیان، ئەوەیان وەبیردێنینەوە کە هەموو ئەو زیندانیانەی کە لەهەریم زیندانن کەس وکاری ئەو خەڵکەن کە دەنگیانداوە بەو حیزب ولایەنانەی کە ئێستا کورسیان هێناوەو بەرەو دەسەڵاتێکی دیکە دەڕۆن و هەزارەها بەڵێن و پەیمانیانداوە بەو خەڵکە، دەرکردنی لێبوردنێك بۆ زیندانیان لەم کاتەدا باشترن دیاری جەژنانەیە بۆ خەڵکی کوردستان و شوێنکەوتوانی لایەنە سیاسیەکان .

هەروەها بەهیوای ئەوەی کە حوکومەتێکی دادوەرو تەندروست پێكبهێنن بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ووڵات و ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك و هەموو تاکێکی کورد

لەگەڵ ڕێزوسڵاوی سایتی بزاف پرێس .