14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌سعود بارزانى ئاشكراى ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياندووه دودڵ نابین له‌هێرشكردنه سه‌ر تاوانبارانی تیرۆریست له‌هه‌ر شوێنێك بن و ڕێگه‌ش به دروستكردنى بنكه‌كانيان ناده‌ين له كوردستان.
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌هاوكات سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستانيشه له‌پاش رِوداوهكهى هه‌ولێرى پايته‌خت له‌لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فره‌نس پرێس ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر تاكه هێرش نه‌بووه، به‌ڵكو هێرشی پێشتریش هه‌بووه به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه پێش ئه‌نجامدانی له‌باربراون.
بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه"دودڵ نابین له‌هێرشكردنه سه‌ر تاوانبارانی تیرۆریست له‌هه‌ر شوێنێك بن".
مه‌سعود بارزانى ئاشكراى كردووه "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشتر مه‌شقیان به گه‌نجه كورده‌كانی رۆژئاوا كردووه به‌ئامانجی پارێزگاریكردن له ناوچه‌كانیان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا".
رونیشیكرده‌وه "مه‌شقی ئه‌و گهنججانه بۆ ئه‌وه نه‌بووه بچنه شه‌ڕه‌وه، به‌ڵكو بۆ پارێزگاری ناوچه‌كانیان بووه".