14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای حه‌وت ساڵ له‌حه‌ج بینایی بۆ گه‌ڕایه‌وه
ژنێكی به‌ته‌مه‌ن كه خه‌ڵكی وڵاتی سودانه دوای حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی بینایی له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا له‌شاری مه‌دینه‌ی بینایی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و ده‌ڵێت ناتوانم بڕوا بكه‌م ئێستا من ده‌بینم، هه‌ستده‌كه‌م هه‌ر لهخهودام.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم كه ئێستا له‌وڵاتی سعودیه‌یه، له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: فاتمه ئه‌لماحی ژنێكی سودانیهو ته‌مه‌نی 79ساڵه، پێش حه‌وت ساڵ چاوه‌كانی بیناییان نه‌ماوه، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی سودان هاتوه‌ته حه‌ج و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) له‌شاری مه‌دینه به‌رده‌وام دوعای كردوه‌و له‌خوای گه‌وره پاڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه :فاتمه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ پاڕانه‌وه‌و به‌ده‌م گریانه‌وه خه‌وی لێكه‌وتوه، وه‌ك ژنه‌كه وتویه‌تی: جارێك كه خه‌به‌رم بویه‌وه هه‌ستمكرد هه‌موو شتێك ده‌بینم و رۆشنایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ چاوه‌كانم.
ئه‌و حاجیه ئێستا له‌شاری مهككهیهو زۆر دڵخۆشه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی چاوه‌كانی و ده‌ڵێت: ناتوانم بڕوا بكه‌م ئێستا من ده‌بینم، هه‌ستده‌كه‌م هه‌ر لهخهودام، به‌رده‌وام سوپاسگوزاری خوای گه‌وره ده‌كات.