14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری" نێچیرڤان بارزانی تۆمه‌تباره به‌بردنی داهاتی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل و له‌ناو هه‌ولێردا زیاتر له (300) دۆنم زه‌وی داگیركردووه
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: نێچیرڤان بارزانی تۆمه‌تباره به‌بردنی داهاتی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل و له‌ناو هه‌ولێردا زیاتر له (300) دۆنم زه‌وی كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له‌دوو ملیار دۆلاره داگیركردووه.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندووه "كارێكی ئسوڵی و جوانه، ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی به‌هێزییه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه راده‌سپێدرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت رازی نه‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌سانی لاواز و شكستخواردوی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زارت، وه‌كو پرنسیپ من (100%) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دام".
ئه‌م په‌یامه‌ی عه‌بدوڵا دوای ئه‌وه هات كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، ئۆپۆزیسیۆن له‌چوار ساڵی رابردوودا هیچیان نه‌كردووه، جگه له‌بۆڵه‌بۆڵ و ده‌به وه‌شاندن.
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ده‌ڵێت: "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا نێچیرڤان بارزانی ئه‌مه‌ی پێده‌كرێت؟ یان راستر ئایا گونجاوه نێچیرڤان بارزانی قسه‌یه‌كی له‌م جۆره بكات؟ له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی تۆمه‌تباره به‌بردنی داهاتی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل و له‌ناو هه‌ولێردا زیاتر له (300) دۆنم زه‌وی كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له‌دوو ملیار دۆلاره داگیركردووه و راسته‌وخۆ به‌شداری له‌به‌هه‌ده‌ردانی سامان و داهاتی گشتی و پێشیلكردنی قانوون كردووه و له‌سایه‌ی حكومڕانی ئه‌وداو له‌سه‌رده‌ستی به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و سه‌دان زوڵم و ناحه‌قی و تاوان به‌رانبه‌ر به‌هاووڵاتییانی كوردستان كراوه! بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ی پێویست سه‌دان جار خراونه‌ته‌ڕوو".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م قسانه‌م بۆ ئه‌وه نییه دژی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختبم، ئه‌م قسانه‌م بۆ ئه‌وه نییه رێگه خۆشبكرێت بۆ دانانی كه‌سانی نه‌شیاو له‌وه‌زاره‌ته‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه دانانی كه‌سانی شیاو له‌وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌یه‌كێك له‌ڕێگه‌كانی به‌دیهێنانی چاكسازی ده‌زانم و ئه‌مه خواستی منیشه‌و كارم بۆ كردووه، به‌ڵام كه‌سێك ده‌توانێت مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه دابنێت خۆی له‌هه‌موان شاره‌زاترو پاكتر و دڵسۆزتربێت، له‌كاتێكدا كار‌و رابردووی نێچیرڤان بارزانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت".