14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد
نوێنه‌رێكی كورد: نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، موزایه‌ده‌ی سیاسی گه‌رمتر كردووه
ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن بارستهكانهوه ده‌ستپێكردووه داواكاره بۆ شكاندنی یه‌كتر نه‌بێ و هاوڵاتیانیش ئاگادار بن له‌و پروپاگه‌ندانه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بارسته سیاسیه‌كان ده‌ستیان كردووه به بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی سیاسی و گفتوگۆی توند له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقدا.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر بارسته سیاسیه‌كان دووربكه‌ونه‌وه له‌یه‌كتر شكاندن و پهكخشتنی عهمهلهییهی سیاسی له‌عێراقدا به‌ڵكو پێشبڕكێیه‌ك بكه‌ن ته‌نیا و ته‌نیا له‌پێناوی خزمه‌تی گه‌لی عێراقدا بێ نه‌ك لایه‌نێكی دیاریكراو.
رونیشیكرده‌وه، مه‌به‌ست له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ره تا خزمه‌تی گه‌لی عێراق بكات، بۆیه پێویسته هاوڵاتیانیش ئاگادار بن له‌و موزایه‌ده و بانگه‌شانه‌ی كه‌ده‌ستی پێكردووه له‌لایه‌ن بارسته و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه له‌عێراقدا به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاراستانه‌ی كار له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ریان ده‌كه‌ن و تۆمه‌تیان بۆ ده‌به‌خشنه‌وه.
له‌كۆتا كۆبوونه‌وه‌یدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 بڕیاریدا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان تا 30 ئه‌م مانگه نه‌گه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئه‌وا یاسای پێشوو هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پێویسته تا30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنه له‌عێراقدا ئه‌نجام بدرێ.