14/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤی ئیسلامیی له‌دیدو تێڕوانینی سه‌ید قطب
سه‌ید له جوڵه‌و كار‌و بانگه‌وازدا بزاڤی ئیسلامیی پۆلێن كردوه بۆ شه‌ش خاڵ
1ـ پێویسته به‌لاوان ده‌ست پێبكرێت ، وه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تریشدا به‌عه‌قیده‌و ، به ڕوونكردنه‌وه‌ی واتای ئیمان و ئیسلام و به‌ندایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی حوكم بۆ خوا .
2ـ په‌روه‌رده‌كردنی لاوانی تێگه‌یشتوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێشوو ، له‌سه‌ر ڕه‌وشتی ئیسلامیی ، وه هۆشیار كردنه‌وه‌یان به‌و شتانه‌ی ڕوو ئه‌دات له‌ده‌وروبه‌ریاندا له‌سه‌ربازگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه دژه‌كاندا .
3ـ ده‌ست پێنه‌كردن به ڕێكخستنی ئه‌ندامان ، مه‌گه‌ر دوای گه‌یشتنیان بۆ ئاستێكی به‌رز له تێگه‌یشتنی عه‌قیده‌و ڕه‌وشت و سلوك و ، هۆشیاری به هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت و ڕوو ده‌دات
4ـ خاڵی ده‌ستپێكردن له بزاڤی ئیسلامیی دا خۆی نابینێته‌وه له داواكردنی جێبه‌جێ كردنی یاسای ئیسلامی‌دا ، به‌ڵكو به گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ، یان به‌شه كاریگه‌ره‌كان تیایدا بۆ ئیسلام به‌پێی خاڵه‌كانی پێشوو تاكو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه خۆی داوای جێبه‌جێ كردنی ئیسلام بكات
5ـ ڕێگای گه‌یشتنه پیاده‌كردنی یاسای ئیسلام نابێت له‌ڕێگه‌ی كوده‌تاوه بێت له فه‌رمانڕه‌واییدا كه‌له‌سه‌ره‌وه‌بێت ، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی ڕاوبۆچونی كۆمه‌ڵگا یان به‌شه كاریگه‌ره‌كانی وه گۆڕینی به‌های ڕه‌وشتی و په‌یوه‌ستی به ئیسلامه‌وه ده‌بێت ، به جۆرێك ئه‌ندامانی ئه‌وه بزانن كه پیاده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی ئیسلام ئه‌ركێكه پێویسته بێته دی .
6ـ له‌هه‌مان كاتدا ، پێویسته بزاڤی ئیسلامیی بپارێزرێت و به‌رده‌وام ئه‌ندامه‌كانی به‌رپه‌رچی ده‌ست درێژی بداته‌وه وه‌له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و نایه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر جگه‌له‌خۆی ، وه نایه‌وێ یاسای خوا له ڕێگه‌ی هێزه‌وه له‌سه‌ره‌وه فه‌رزبكات ، كه‌واته پێویست ده‌كات وازی لێبهێنرێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ر ئه‌ندامانی ، جا ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی ڕوویدا بۆ سه‌ری ، ئه‌وا به‌ته‌نیشتیه‌وه به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه ، به‌لێدانی هێزی ده‌ست درێژی كه‌ر ، به‌و بڕه‌ی كه‌ڕێگه به بزاڤی ئیسلامی بدات به‌رده‌وام بێت له‌ڕێگه‌كه‌یدا .
ئه‌م شه‌ش خاڵه كورته‌یه‌كه له تێڕوانینی سه‌ید بۆ كاری بانگه‌وازو بزاڤی ئیسلامی