ناوی ئەو سێ یانەیە بزانە كە داوای رامۆس دەكەن
13/10/2013 نوسەر: bzavpress

ناوی ئەو سێ یانەیە بزانە كە داوای رامۆس دەكەن

 

بە پێی هەواڵی بەرنامەی بینتو بیلوتای ئیسپانی هەریەكە لە یانەكانی چێڵسی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەدوای تواناكانی " سێرجیۆ رامۆس "ی بەرگریكاری یانەی ریال مەدریدەوەن".
رامۆسی تەمەن (27) ساڵان لە ساڵی (2005) لە یانەی ئیشبیلیاوە پەیوەندی كرد بە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید و نزیكەی (360) یاری لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ئەنجامداوە".
لە ئێستادا رامۆس نیازی چوونە دەرەوەی هەیە لە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید و كێشە سەرەتاییەكانی لەگەڵ كارلۆ ئەنشلۆتی دەستپێكردووە و لەگەڵ بیستنی ئەم هەواڵەی تێكچوونی پەیوەندی نێوان ئەنشلۆتی و رامۆس ، هەریەكە لە یانەكان مانچستەر سیتی و چێڵسی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەئامادە باشیدان بۆ پەلكێش كردنی ناوبراو بۆ ریزەكانیان