13/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گەورەترین سزای وەرزشی چاوەروانی عێراق دەكات
دوای بەرێوەچوونی دوو یاری دۆستانە بەبۆنەی كردنەوەی یاریگای وەرزشی بەسرە سزایەكی قورس لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی عێراق و یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا چاوەرێی وەرزشی عێراق دەكات".
عبدالخالق مەسعود جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایدەگەینێت : " بەرێوەچوونی دوو یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی لە شاری وەرزشی بەسرە پێچەوانەی ئەو بریارەی یەكێتی تۆپی پێی جیهانیە كە لە زیورخ بەسەر عێراقیان سەپاند كاتێك ئابلوقەی وەرزشی سەر عێراقیان پەسەند كرد بەهۆی خراپی بارۆدۆخی ئەمنی ناوچەكە".
مەسعود ووتیشی : " بەرێوەچوونی ئەم دوو یارییە پێچەوانەی بریارەكەی فیفایە و ئێمە وەك یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەیوەندیمان بەو دوو یارییە نییە چونكە نوسراوی فەرمی بۆ دوو یانەی میوان " عەهد و زەمالیك " لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق بووە بەمهۆیەوە فیفا لەچەند كاتژمێری داهاتوو كاردانەوەی خۆی دەبێت".
لەكۆتاییدا مەسعود ئەوەشی ووت : " بەپێی یاسای ژمارە (9) یەكێتی تۆپی پێی جیهانى ، یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە بری (10) هەزار دۆلار سزا دەدرێت و بە دووبارە بوونەوەی ئەم كارە سەرجەم چالاكییەكانی سر دەكرێت بە هەڵبژاردە و یانەكانیشیەوە".