13/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی به‌رگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی تر ناگرێ
پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یلول، مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ووتی: هه‌موو حزبه‌كان له‌به‌رده‌م
دادگای گه‌لدان، ئه‌وه خه‌ڵكه بڕیارده‌دات
كێ خزمه‌ت و خه‌باتی كردووه، ووتیشی: ئێمه هه‌موو نه‌تائیجێكی
هه‌ڵبژاردنمان قه‌بوڵه، به‌لاَم عه‌تا سه‌راوی، كادری سه‌ربازی
حزبه‌كه‌ی وه‌لاَمی دایه‌وه‌و ووتی: ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌داسه‌دی
ده‌نگه‌كان بدۆڕێنن ئه‌وا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌لاَت نابین، چونكه ئه‌م
ده‌سه‌لاَته به‌خوێن به‌رهه‌م هاتووه.
به‌بڕوای من ووته‌كانی
سه‌راوی قسه‌ی ناخی باڵه‌ده‌ستڕۆیشتووه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی
حزبه‌كه‌ی بوو، ئه‌و باڵه‌ی كه‌ساڵه‌نێكه یه‌كێتییه‌كان پێوه‌ی
موبته‌لابوونه‌و به‌رده‌وام گله‌ی و گازنده‌یان ده‌ربڕیوه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه پێچه‌وانه‌یه به‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامی
حزبه‌كه‌یان، بۆیه ئه‌م حزبه له‌ئێستادا به‌ته‌نها وه‌كو هه‌تیوێك
له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه‌و كه‌سێكیان نییه ده‌ست به‌سه‌ریدا بهێنێ و
ئۆباڵی شكسته‌كانی بگرێته ئه‌ستۆ.
كێشه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان، كێشه‌ی ته‌نازول كردن نییه بۆپارتی، كه‌ئه‌مرۆ لایه‌نگرانی
ئه‌و حزبه باسی لێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م حزبه
ده‌ست پیسییه، ده‌ستپیسییه‌ك كه‌متمانه‌ی نه‌هێشتووه له‌نێو هه‌موو
ئۆرگانه‌كانیداو له21ی ئه‌یلولدا وه‌كو ڕندووه به‌فر هه‌ره‌سی به‌م
حزبه هێناو ڕه‌نگه یه‌كێتی له‌مێژووی دروستبوونییه‌وه تاوه‌كو ئێستا
هیچ گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی به‌م چه‌شنه به‌رنه‌كه‌وتبێ.
توڕه‌بوونی
لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پشتكردن له‌حزبه‌كه‌یان جگه له‌هۆكاری ده‌ست
پیسی سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌یان هیچ تائویل و ته‌فسیرێكی تر هه‌ڵناگرێ،
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتی به‌چۆكداداو كردی به‌هێزی
سێیه‌م، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی 38ساڵی خه‌بات و ئه‌زموونی حزبایه‌تییه،
خاوه‌نی سه‌دان نسكۆ‌و هه‌ستانه‌وه‌یه، به‌لاَم له‌ئێستادا ئه‌و قه‌یرانه
ناوخۆی و جه‌ماوه‌رییه‌ی توشی بووه، كه‌ڕه‌نگه 38ساڵی تری بوێ بۆ
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ئێستادا به‌وه برینی
خۆیان تیمارده‌كه‌ن، كه‌له مێژووی حزبه‌كه‌یاندا چه‌ندین نسكۆی وه‌كو
كاره‌ساتی هه‌كاری ساڵی 1978و كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و31ی ئابی
1996دا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و توانیویانه به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن و شكۆی
حزبه‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه، به‌لاَم ناكرێ ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێ له‌هه‌موو
ئه‌و نسكۆیانه‌دا یه‌كێتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌دابوو، به‌لاَم
له‌ئێستادا ئه‌م حزبه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پشتی تێكردووه‌و ئه‌وانن ڕازی
نابن چیدی حزبه‌كه‌یان له‌لایه‌ن چه‌ند بازرگانێكی نێو حزبه‌كه‌یانه‌وه
له‌مه‌زادخانه‌كاندا تالاَن فرۆش بكرێن.
بۆ یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان 21ی ئه‌یلول رۆژێكی ڕه‌ش و تاریكه، ڕۆژی دادگایی كردنێتی
له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، ڕۆژی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ناوچه جوگرافییه‌یه
كه38ساڵه شه‌ڕی له‌پێناودا ده‌كات، ڕۆژێكه هه‌رگیز كارئه‌كته‌ره‌كانی
نێو ئه‌م حزبه ناتوانن له‌یادی بكه‌ن، له‌ئێستادا ئه‌م حزبه وه‌كو
كۆتاییه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی گیرۆده‌ی ئاره‌زووی
سوڵتانه‌كانی بووه‌و هیچ یه‌كێك له‌قیاده‌كانی ئیستیعدادی ئه‌وه‌یان
نییه ئۆباڵی ئه‌و شكسته بگێته ئه‌ستۆی خۆی، یه‌كێتی پێویستی
به‌چاكسازی ڕیشه‌یی هه‌یه، به‌لاَم هیچكام له‌سه‌ركرده‌كانی
ده‌ستبه‌رداری پۆست و پله‌و پایه‌كانیان نین، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
ته‌مه‌نی یه‌كێتی دووهه‌ڵبژاردنی دیكه بێت.