13/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌موو حیزبه‌كان پێویستیان به ریفۆرمه
حیزبه‌كانی خۆرهه‌ڵات به گشتیی و كوردستانیه‌كان – به گشت
بیروبۆچوونه‌كانیانه‌وه - پێویستیان به چاكسازیی ریشه‌یی هه‌یه ، ئه‌مه
ته‌نیا داخوازیی نیه بۆ لایه‌نێك له هه‌ڵبژاردنێكی
گوماناویدا چه‌ند كورسیه‌ك دابه‌زیووه یا سه‌ركه‌وتووه ، لێره‌دا
ده‌مه‌وێت ئاماژه به چه‌ند بنه‌مایه‌ك بده‌م ، كه زۆربه‌ی زۆری
پارته‌كانی خۆرهه‌ڵات تیایدا هاوبه‌شن ، هه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ش رێگه‌یان
نادات ببنه پارتی جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه و درووشمه‌كانیان له توێكڵ
تێناپه‌ڕێت بۆ نێوه‌رۆك ، به‌ناو دیموكراتن و هه‌ندێ سیناریۆی دیموكراتیی
رێك ده‌خه‌ن ، به‌ڵام له راستیدا دیكتاتۆرین ، به‌ناو سۆشیال دیموكراتن و
له كۆنگره جیهانیه‌كاندا به‌شدارن ، به‌ڵام له راستیدا بۆ به‌راورد
ناشێن له‌گه‌ڵ هاوناوهكانیان له خۆرئاوادا و كرداریان زۆر پێچه‌وانه‌ی
گوتاریانه :
1. سروشتێكی دیكتاتۆرانه به‌سه‌ر ئه‌م حیزبانه‌دا زاڵه ،
كه له حیزبه ستالینیهكانهوه نزیكترن تا حیزبه كراوه‌كان ، هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته‌كان له ناوه‌ندی بڕیاردا كۆبووه‌ته‌وه و ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر
ئۆرگانهكاندا و كادیرانی ناوه‌ڕاستیش بۆ بچوكترین پرسیار ده‌بێ
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بڕیاری مه‌ركه‌ز ، واته له وه‌رگرتنی بڕیار‌و چاره‌نووسدا
كه پێویسته جۆرێك له فیدراڵیه‌ت هه‌بێت ، له‌م جۆره حیزبانه‌دا نیه و
كادیرانی ناوه‌ڕاست و ئۆرگانه‌كان ته‌نیا راپه‌ڕێنه‌ری بڕیاری سه‌ره‌وه‌ن .
2. كارێزمای سه‌ركرده‌كان بۆ هه‌میشه به‌سه‌ر حیزبه‌كانه‌وه زاڵه ،
وه‌كو بڵێی ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ سه‌ركردایه‌تیی هه‌میشه‌یی له‌دایك بوون
و ده‌بێ بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه بمێننه‌وه ، ئه‌م حیزبانه له
میدیادا گاڵته به بنه‌ماڵه‌ی ( كیم ئیل سۆنگ ) ی كۆریای باكوور ده‌كه‌ن ،
كه‌چی بۆ خۆشیان هه‌مان ته‌جرووبه دووباره ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌تا له
كوردستانی خۆشمان‌دا چه‌ندین نمونه‌ی كۆریا به‌رده‌وامن ، له باوكه‌وه بۆ
كوڕ و كوڕه‌زا ، كاتێكیش ئه‌و سه‌ركردانه نه‌خۆش ده‌كه‌ون ، نهێنی
نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌بێته ئه‌منی قه‌ومی و مه‌ته‌ڵ و بۆ كه‌س نیه باسی
بكات و باسیشی بكات بۆی هه‌ڵنایه‌ت !!
جا ئه‌م حیزبانه چونكه
سه‌ركرده‌كانیان له بێشكه‌وه بۆ گۆڕ له‌سه‌ر كورسیی به‌رده‌وام داده‌نیشن
، میكانیزمی په‌روه‌رده‌كردن و ئاماده‌كردنی سه‌ركرده‌یان نیه‌و كادیرانی
ناوه‌ڕاست هه‌میشه له قاڵب دراون ، هه‌ر بۆیه له هه‌لومه‌رجێكی
چه‌قبه‌ستوودا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و گۆڕانكاریی تیایدا ئه‌سته‌مه .
3. پێكهاته‌ی ئه‌م حیزبانه به‌و شێوه‌یه له كاتی سه‌ركه‌وتندا هه‌موان
شانازیی پێوه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له كاتی شكستدا كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌نی ،
ئه‌گه‌ر خۆیشی بكاته خاوه‌نی سیناریۆیه‌ك رێك ده‌خات وه‌كو ئه‌وه‌ی (
1967 ) ی عه‌بدونناسر – كه به وتاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه به‌ناوبانگه
- كه به خۆپیشاندانی به‌ناو جه‌ماوه‌ریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخرا ،
ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ش بكاته سه‌ركه‌وتن ، عه‌بدولحه‌كیم عامری
جێگری كرده قۆچی قوربانی و هه‌موو شكسته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی . نزیكترین
نمونه‌ش سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایانگه‌یاند كه قبوڵی شكستی هه‌ڵبژاردنیان
كردووه ، چونكه قبوڵ كردنی به‌رپرسیارێتیی یه‌كسانه به ده‌ست
له‌كاركێشانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی دواوه‌ی حیزب و چۆڵكردنی
سه‌ركردایه‌تیی بۆ كادیرانی به تواناتر ، به‌ڵام نمونه ته‌قلیدیه‌كه‌ی
له‌لای خۆمان ئه‌وه‌بوو كه له پلۆنیۆمێكی یه‌ك سه‌عاتیدا شه‌رعیه‌تیان
دایه‌وه به سه‌ركردایه‌تیه‌كی شكست خواردوو تا كۆنگره‌ی داهاتوو ، كه
هه‌ر ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره دیاریی ده‌كات و
سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كات . خۆ ئاشكرایه ئه‌وانیش سهرچۆپیهكه بۆ كێ
و بۆ كوێ راده‌كێشن !!
4. شه‌فافیه‌ت له‌م حیزبانه‌دا نیه و زۆربه‌ی
بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان نه‌ك رای گشتیی به‌ڵكو كادیرانیش ئاگاداری نین ،
نمونه‌ی ئه‌مه‌ش له هه‌رێمدا ئه‌و رێكه‌وتنه ستراتیژیهیه كه بۆ
كادیرانی هه‌ردوو حیزبه‌كه وه‌كو مه‌ته‌ڵه ، ئایا ئه‌م رێكه‌وتنه و
ماده‌كانی بۆچی ده‌بێ له جه‌ماوه‌ر به گشتیی و ئه‌ندامانی دوو حیزبه‌كه‌ش
شاراوه‌بێت ؟
5. هه‌ندێ پارتی سیاسیی به جۆرێك له شه‌رعیه‌ت یا
كوده‌تا دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، هه‌ندێك به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی
ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ، به‌ڵام دوا جار ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به میلیشیا و
مێژووی رابردوو زه‌وت ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه نه‌هێڵن حكومه‌ت
بتوانێت بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌تبوون دروست بكات ، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا
حكومه‌ت و حیزب یه‌ك ئۆرگانن و له یه‌كتر جیانین ، وه‌كو له هه‌رێمی
كوردستاندا به روونی ده‌یبینین و خه‌ڵكی گیرۆده‌ی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه
. له جیهانی سێیه‌مدا نمونه‌ی ئه‌م جۆره پارتانه ئه‌وه‌نده زۆره له
ژماره نایه‌ن ، تا جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان كۆنترۆڵ كردووه ، هه‌میشه
سه‌ركه‌وتووی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانن ، چونكه هێز و دارایی و بازاڕ و
بازرگانیی و هێزی كار كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و له وه‌ها ههلومهرجێكیشدا
سه‌ركه‌وتوو هه‌ر ئه‌وان ده‌بن ، به‌ڵام كاتێ به هۆی شۆڕش و
راپهڕینهكانهوه له‌سه‌ر كورسی نامێنن و دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه ،
ده‌بنه بچوكترینی پارته‌كانی وڵاتی خۆیان .
جا له‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا ، ناوخۆی حیزبه‌كان له‌به‌ر ئازاد نه‌بوونی ئه‌ندامان له
ره‌خنه گرتن و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كاندا گه‌نده‌ڵ ده‌بن ، چونكه
سه‌ركرده كارێزمیهكان راپۆرتی درۆ و دووڕوویی پیاهه‌ڵدانیان به‌لاوه
گرنگ تره - كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌سایه‌تی ئه‌وانی پێ گه‌وره ده‌بێت –
تا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راستی و هه‌ندێ جار هه‌ڵگرتنی باری شكسته‌كان ، جا
له‌م حاڵه‌ته‌دا نهشهفافیهتی بڕیاره سیاسییه‌كان بۆ ئه‌ندامان روونه و
نه شه‌فافیه‌تی دارایی ، كاتێكیش ئه‌م حیزبانه به‌هۆی سیستمی كوده‌تایی و
ناته‌ندروسته‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ، له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌م
گه‌نده‌ڵكارییه ده‌گوێزنه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت ، هه‌روه‌كو له ته‌جروبه‌ی
هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یبینین . كه وه‌كو چۆن ماستاوچێتی له حیزب‌دا
كادیران بۆ چوارده‌وری سه‌ركرده‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه ، ئه‌ندام بوونیش
له حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌رگای ئیمتیازه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه له
حكومه‌تدا ده‌كاته‌وه .
ئیسلامیه‌كان و ریفۆرم :
ئیسلامیه‌كانیش
وه‌كو حیزبه‌كانی تر به هه‌ندێ جیاوازیی كه‌مه‌وه ، هه‌مان گرفتی حیزبه
عهلمانیهكانیان تووش بووه ، چونكه ئه‌مانیش سوودیان له هه‌مان مۆدێل و
میكانیزمی ده‌وروبه‌ریان وه‌رگرتووه ، بۆیه ئه‌مانیش له‌و رووه‌وه
ده‌سته‌و یه‌خه‌ی چه‌ندین گرفتن ، كه بۆ چاكسازیی پێویسته ئه‌م چه‌ند
خاڵه ره‌چاو بكه‌ن :
1. نابێ چیتر ئامۆژگاریی دینیی بكه‌نه درووشمی
حيزبیی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و هانداندانی خه‌ڵك بۆ شه‌رعیه‌ت پێدانیان ،
راسته خه‌ڵك پێویستیان به ده‌ستی پاكه ، به‌ڵام خۆ خۆرئاواییه‌كان
موسوڵمان نین ، به‌ڵام به قانونمهندیی ژیانی خۆیان رێكخستووه و كه‌س
ناتوانێت گه‌نده‌ڵیی كارگێڕیی ئه‌نجام بدات ، چونكه خه‌ڵك له‌م رۆژگاره‌دا
كار و خزمه‌تگوزاریی و دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ، ئه‌مه‌ش به
به‌رنامه‌ی روونی سیاسیی و ئابووریی ده‌بێت .
2. پێویسته به كردار
ده‌ست پێ بكه‌ن و ئامانجیان به‌دیی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی خوا (
مقاصد الشریعة ) بێت ، كه بریتیه له پاراستنی دین و گیان و ژیریی و ماڵ
و نه‌وه‌ی مرۆڤ بێت و ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌م پاراستنه پێویستن ده‌بنه
پێویستیی كاروباری ده‌وڵه‌تداریی . ئێمه كه سه‌یری ده‌ستووری مه‌دینه
ده‌كه‌ین كه ده‌ستوورێكه بۆ ئیداره‌ی شاری مه‌دینه ( كه ئه‌و كاته
جوله‌كه و بێباوهڕانیشی تێدا بووه ) هه‌مووی ماده‌ی ده‌ستوورییه و
ئامۆژگاریی دینیی نیه ، به‌ڵام له پاراستنی‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو
خه‌ڵكی تێدایه ، كه ئامانجی ئیسلام و داخوازیی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی
الله علیه وسلم ) یش بووه ، هه‌ر خۆیشی نوسیویه‌تی و هیچ ئاماژه‌یه‌كی
دینیشی تێدا نیه ، چونكه ده‌ستوور و یاسا بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی
كۆمه‌ڵایه‌تیه و ئه‌م كاره‌ش میكانیزمی ده‌وڵه‌تداریی ده‌وێت نه‌ك
ئامۆژگاریی دینیی . پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیی موحه‌ممه‌دی راستگۆ ( دروود و
سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت ) یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی په‌یمانی فزول ( حلف
الفضول ) ، كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بوو بۆ كه‌سانی
سته‌م لێكراو ، كه‌چی دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تیش ئه‌و پێشه‌وایه فه‌رمووی :
ئه‌گه‌ر ئێستاش بانگهێشتم بكه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌ن و هاوپه‌یمانێتیه‌كی له‌و
شێوه‌یه ئاماده‌ی ده‌بم . كه‌واته مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام
چه‌سپاندنی دادگه‌رییه ، بۆیه ده‌بێ حیزبه ئیسلامیه‌كان زمانی مه‌وعیزه
له زمانی كاری سیاسیی و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی جیابكه‌نه‌وه
، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ئیسلام و سیاسه‌ت كردن دوو شتی جیابن ،
به‌ڵام ده‌بێ پسپۆڕییه‌كان لێك جیابكرێنه‌وه و ناكرێ بانگخواز هاوكات
له‌گه‌ڵ پسپۆڕییهكهیدا سیاسیی و ئابووریی ناس و بیریار و وه‌زیر و
په‌رله‌مانتاریش بێت . وه‌كو پێشینان وتویانه : نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ
قه‌ساب !!
3. هه‌رچه‌نده عه‌لمانیه‌كانی جیهانی ئیسلامیی
ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر ره‌شیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كاندا و ئێستاش له
وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا زۆر به روونیی ده‌یبینین ، كاتێ ئیسلامیه‌كان
متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌رده‌گرن دژایه‌تیی و شۆڤینیه‌تی عه‌لمانیه‌كان
ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بنه پشتیوانی كوده‌تاچیی و دیكتاتۆرانی ده‌وروبه‌ر
بۆ لێدانی ئیسلامیه‌كان ، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه عه‌لمانیه‌كان
باكگراوندێكی بێ دینیی و دژایه‌تی ئیسلام له به‌رنامه‌یاندایه و هه‌تا
ئه‌و كاته بڕوایان به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیی هه‌یه كه بۆ خۆیان
سه‌ركه‌ون ، به‌ڵام كاتێ ئیسلامیه‌كان سه‌ركه‌وتن ئیتر هه‌موو رێگه‌یه‌كی
ناشه‌رعیی ده‌گرنه به‌ر بۆ دژایه‌تیی كردنیان ، میسر نمونه‌یه‌كی زۆر
روونی ئه‌م بابه‌ته‌یه و خه‌ریكه له تونسیش دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه ،
ئه‌مه له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت كه ئیسلامیه‌كانیشی په‌لكێش كردبێت ، كه
بۆ حكومه‌تداریی و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی بارگاویی ببن به
هزری ئیسلامیانه‌یان ، به‌ڵام له‌مه‌دا ده‌بێ وریابن هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی
عه‌لمانیه‌كان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شكردنی وڵات
به‌سه‌ر بیروباوه‌ری جیاوازدا له‌م بنه‌ما هه‌ڵه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ،
نابێ ئه‌مان حكومه‌ت و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و دابه‌شكردنی سامان و پۆست و
پاره به ئایدیۆلۆژیی و حیزبیی بكرێت ، ده‌بێ حكومه‌ت بۆ هه‌موان بێت و
خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتگیر بێت بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان ، تا ئێستا
هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌م خاڵه‌دا بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه خۆ
پاراستن له‌م خاڵه زۆر گرنگه و ده‌بێ پێش له‌وه‌ی بچنه حكومه‌ت له‌م
خاڵه‌دا خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه .
له‌وانه‌یه هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌م
وتاره ره‌خنه‌ی تووندوتیژمان لێ بگرن و هه‌ریه‌كه و به شێوه‌یه‌ك
ره‌خنه‌كانی ئاراسته بكات ، به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونێكه و ده‌كرێ ئه‌وه‌ی
به‌سووده لێم وه‌رگرن و ئه‌وه‌شی كه به‌كه‌ڵك نایه‌ت ، له كه‌شێكی
ئارام‌دا شه‌ن و كه‌وی بكه‌ین و نێوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین ، تا
بیكه‌ینه نه‌خشه رێگایه‌كی هه‌موان بۆ چاكسازیی حیزبه‌كانمان ، چونكه
ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستا خزمه‌تی ئه‌و درووشمانه ناكه‌ن كه به‌رزیان
كردۆته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو له قورئاندا هاتووه ، حه‌ز ده‌كه‌ن
سوپاسیان بكرێت له‌سه‌ر كارێك كه ئه‌نجامیان نه‌داوه ( یحبون أن یحمدوا
بما لم یفعلوا ) ..