13/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 23-
له هه‌ڵقه‌ی بیست ودوودا پرسیاری ئه‌وه‌م كرد چۆن بتوانین به‌راووردێك
بكه‌ین له نێوان په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری كوردستان و ئه‌ڵمانیا،
له‌به‌ر جیاوازییه زۆره‌كه من هیچم نه‌وت و به جێم هێشت بۆ خوێنه‌ران،
هه‌بوو له خوێنه‌ران نوسیبوویان كه به‌ڵێ خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه ئه‌ویش
ته‌نها له ناوهكهیاندایه و لێره‌و له‌وێش په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار
هه‌یه!.
ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه له پێشتر بوو له بهراووردهكهدا
بواری گهشتوگوزاریهكه بوو كه من بۆ خۆم و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م
هه‌رێمه‌ی خۆمان به ئاواته‌وه نه‌بووین سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان
بكه‌ین به‌نیازی سه‌رنجدان له جوانیه‌كان و وێنه‌و كڵێشه وانه
ئامێزه‌كانی سه‌روگوێلاكی په‌رله‌مان و ئه‌وانه‌ش تێدا ده‌خولێنه‌وه و
ماخۆلانی نه‌خشه تایبه‌ته حیزبیه‌كانی خۆیانن !!.
چه‌ند ساڵه ئه‌و
په‌رله‌مانه له‌سه‌رچه‌ند رێزێك كورسی و قه‌نه‌فه‌ی ناموریح و ماندووكه‌ر
داده‌نیشن ئه‌گه‌ر كه‌سێك بوویستایه و ناچاربووایه به ده‌ست شۆردنێك
ده‌بوو ده‌رزه‌نێك ئه‌ندام په‌رله‌مان تهكهڵ تهكهڵیان بكردایه‌و خۆیان و
ورگیان بچوك بكردایه‌ته‌وه هه‌تا ئه‌و كه‌سه بتوانێت تێپهركات !!.
ئه‌مساڵ خوا هیدایهتیدان ده‌ستێكیان پێدا هێنا و خه‌ریكه له هۆڵ ده‌چێت.
ئیتر گه‌شتیار بروات سه‌یری چی بكات و وانه‌ی چی وه‌رگرێت و دڵی به چی
خۆش بكات ؟!.
پێش هه‌رشتێك ئه‌و ته‌لاره مه‌قه‌ری ملبادانی گه‌لی
كوردستان بوو بۆ ساڵانێكی زۆر له سه‌رده‌می به‌عسی عێراقی داگیركه‌ردا،
به‌رای من نه‌ده‌بوو ئه‌و ته‌لاره بكه‌نه ته‌لاری په‌رله‌مان له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌وه شوێنی ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی و ته‌نفیزیه كارتۆنیه‌كه‌ی
زه‌مانی حیزبی به‌عسه و هێلانه‌ی ره‌مزی ملشۆركردنی هه‌ندێك كورد بوون بۆ
ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌دام وپاشان هێمای كوشتنی ئیراده‌ی گه‌لێك بوو بۆ
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، ده‌بوو هه‌روا وه‌كو پاشماوه‌ی به‌عسیه‌كان
ده‌ستكاری نه‌كرایه و بمایه‌ته‌وه ئه‌و كاته دڵنیام ده‌بووه شوێنێكی
گه‌وره‌و گرنگ بۆ گه‌شتوگوزار. گه‌شت و گوزاریش هه‌ندێك عه‌قڵی ده‌وێت، خوا
بیدات به ده‌سه‌ڵاتداران !.
كوردستان و ئه‌ڵمانیا گه‌لێك جیاوازیمان
هه‌یه و جیاوازیه‌كه‌ش چ وه‌كو (عه‌قڵ) و (ئیراده) چ وه‌كو واقیعی
ژینگه‌یی و جۆگرافی، خزمێكم كه‌سێكی نه‌خوێنه‌واره به‌ڵام زۆرعاقڵهو
سه‌لیقه‌ی له هه‌ندێك له خاوه‌ن بروانامه‌كانی لای خۆمان زۆرتروجوانتره،
لێی پرسیم پێش سه‌فه‌رت و پاش سه‌فه‌رت فه‌رقت كردووه ؟، ووتم زۆر !،
ووتی : كه‌ی ده‌گه‌ین به ئاستی ئه‌ڵمانیا له پێشكه‌وتندا؟، ووتم : پاش
(50) په‌نجا ساڵی‌تر !!، ووتی : قه‌سه‌م به‌خوا ناگه‌ین !!. ناچار تۆزێك خۆم
گورج كرده‌وه‌و ووتم به‌و ئیراده‌و عه‌قڵه‌ی ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه، ووتی :
ده‌ی كوا !؟.
گرفت له‌وایه خه‌به‌ری بێ خه‌می و بێ توانایی و بێ
هه‌ستی و بێ ئیراده‌یی و بێ عه‌قڵی ده‌سته جه‌معیی نوخبه‌ی سیاسی
وئه‌وانیتر گه‌یشتووه‌ته نهخوێنهوارهكانیشمان و بروایان به خاوه‌ن
بریارو خاوه‌ن بیرۆكه‌كانمان نه‌ماوه و هه‌ر ئه‌وه‌یه داوای (ئیرحه‌ل)
ناكه‌ن!، ئه‌گینا جوابی هه‌موو لایهكیانداوهو ئه‌گه‌ر نوخبه‌ی سیاسی و
سه‌رمایه خۆیان چاك نه‌كه‌ن (نه‌خوێنه‌وارێك) ده‌بێته براگه‌وره‌و
سه‌ركردایه‌تی خوێنهوارهكان ده‌كات و بار‌و بارگه‌یان پێدهپێچنهوه
ئه‌مرۆ یان سبه‌ی .
جگه له (عه‌قڵ و ئیراده) كۆمه‌ڵێك هۆكار ئه‌ڵمانیای بردووه‌ته پێشه‌وه له گه‌شت و گوازردا له‌وانه :
1- ئه‌و ئازادیه‌ی له‌و وڵاته‌دا هه‌یه ، مه‌به‌ستم ئازادی هاتوو چۆو
مانه‌وه و گه‌ران بۆ هه‌ر شوێن و سوچێكی ئه‌و وڵاته. ئه‌وه‌ش ده‌زانم
مه‌سه‌له‌ی ئازادی به روانینی ئێمه‌و ئه‌وان جیاوازیمان زۆره و ناكرێت
به‌و پێناسه‌ی ئه‌وان بۆ ئازادی له پرۆژه‌ی گهشتو گوزاردا كار بكه‌ین،
به‌ڵام ده‌كرێت داهێنانی نوێ و جوان بكرێت و ره‌چاوی ته‌واوی واقیعی
دینداریمان بكه‌ین .
2- فراوانی وڵات و گه‌وره‌یی شار‌و لادێ و دارستان و باخچه سروشتی و ده‌ستكرده‌كانیان كه ئه‌مه‌یان لای ئێمه زۆر كه‌متره .
3- هه‌میشه به‌هارو هه‌رده‌م سه‌وزایی ئه‌و وڵاته زۆر جێی تێرامانه من
بوو ئه‌و كاته له‌وێ بووم گه‌رمه‌ی دروێنه‌ی گه‌نم و لابردنی خه‌له‌و
خه‌رمان بوو ، له كاتێكی ئاوا‌شدا و قیاس له‌سه‌ر وڵاتی خۆمان و وڵاتانی‌تر
ده‌بێت هه‌موو گژوگیایهك بووبێته پوش و په‌ڵاش و ره‌نگی زه‌ردیان لێ
نیشتبێت و سه‌وزایی نه‌بینرێت مه‌گه‌ر شوێنێك كرابێته سه‌وزایی كشتوكاڵی
یان دارستانی سنه‌وبه‌ری بێت كه هه‌موو وه‌خت سه‌وزباوه، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا
به پێچه‌وانه‌وه هیچ نا‌بینیت سه‌وز نه‌بێت مه‌گه‌ر ره‌نگی ته‌لارو
كۆشكه‌كانیان، ئاسمانیان شینێكی خاوێن خاوێن و هه‌وایه‌كی (سه‌بای ساڵحانی)
و خاكیش به‌رگی سه‌وزی بۆ خۆی دووریوه !.
هه‌ندێك كات چه‌ندان سعات و
سه‌دان كیلۆمه‌تر به سه‌یاره‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا سه‌فه‌رمان كردووه
بۆ تهبهركیش زه‌ردایی و ووشكایی و زه‌ویه‌كی خۆڵهمیشیم نه‌ده‌بینی و
چه‌ند جارێك كه‌وتمه گومان له‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئه‌و سه‌وزاییه هه‌مووی
زهرعهو مهرعهی ئاماده‌كراو بێت، بۆ ئه‌وه‌ش گومان به یه‌قین ببڕم
سه‌رنجی قه‌راغی جاده‌و راست و چه‌پی نزیك هێڵی شهمهندهفهرهكهم ده‌دا
ده‌مبینی گژوگیای خوداییه، ئه‌نجا دڵنیا بووم وڵاتی ئه‌وان به دو وشت
خواپێداون :
ئهلف: جۆگرافیای وڵات سه‌وزاییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كه
ئه‌گه‌ر كڕێن و فرۆشتنی پێبكرایه عه‌لوه‌یه‌كی عاله‌میان پێویست بوو . بێ :
ئه‌وان رووناكبیریان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه‌س وڵاتی خۆی لێ زیاد نیه
وێران و پیسی ناكات و هه‌ر یه‌كه‌و له شوێن و ماڵ و ناوچه‌ی خۆیه‌وه حه‌ز
ده‌كات پاك و پاكتر بێت . ئێمه ئه‌م دووانه‌مان نیه به تایبه‌تی خاڵی
(بێ) وشوێن هه‌یه له هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه زهلكاوو زه‌بڵدان نه‌بێت !؟.
له‌ناو سه‌یاره‌وه بیگره هه‌تا ده‌گاته ناو شار‌و ناوشاخهكان ؟!.
4-
ئه‌وان فیكری گه‌شتوگوزاریان له ئاستێكی به‌رزدایه و په‌یمانگه و
په‌یامی تایبه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی رۆڵی هه‌یه له‌و بواره
به‌رفراوانه‌دا له وهرگێرێكهوه هه‌تا كارگوزارێك له میوانخانه‌یه‌ك و
پۆلیسێك له سنوری شاره‌وانی ..هتد هه‌موویان به خولی تایبه‌ت و
بروانامه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌چنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه.
5- ئاسایش و
ئارامی پراوپره وگرفتیان نیه و هه‌ر كه‌سێك برواته ئه‌و وڵاته خه‌می
نیه له كوێ و چه‌ند ده‌مێنێته‌وه، دیاره گرفتیان له‌وباره‌وه له
هه‌ندێك شوێن له ترسی مافیا‌و گه‌ره‌كه په‌راوێز خراوه‌كانه‌وه هه‌بووه
به‌ڵام به قسه‌ی خۆیان چاره بووه‌و لێ بووه‌ته‌وه .
6- هۆكاری
گواستنه‌وه و گه‌ران به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ئاسمانی و وشكانی و ئاویی و
هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌و لادێ و ئاوه‌دانیان
پێكه‌وه به‌ستووه و هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره‌یان ناوه .
7- كات و
رۆژگار هه‌مووی له‌وێ رێكخراوه‌و گاڵته به وه‌خت و عومری كه‌س ناكرێت و
هه‌موو كه‌س وه‌كو (رۆبۆت)ی ناو كارگه‌یه‌ك كاری خۆی ده‌كات بێ دواكه‌وتن و
هه‌ر كه‌سێكیش نه‌چێته نێو ئه‌و كارگه‌وه ناژی و ژیانی بلۆك ده‌بێت !.
ئایا ئێمه له داهاتوویه‌كی بینراودا ده‌توانین ئه‌وانه هه‌مووی
بكه‌ین؟، ئێمه پێویستمان به ئیراده‌ی جه‌ماعی و دڵسۆزیی گشتی و بروا
بوون به به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه و حساب كردن بۆ كات و رێزلێگرتنی و
به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی بیناو بیناكاری هه‌یه . ئه‌گه‌ر ئه‌مانه
هه‌بوون هیچمان له‌وان كه‌متر نیه ده‌ی با عه‌قڵ وده‌ست (عه‌قڵ و ده‌ست)ی
كۆمه‌ڵگه بخه‌ینه‌كار ئه‌و كاته دڵنیام كه ده‌گه‌ین .
هه‌ڵه‌بجه
12-10-2013