12/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئامۆزایەكی مەسعود بارزانی: شكستەكەی یەكێتی بەهۆی پاڵپشتی كردن بوو لە بنەماڵەی بارزانی
ئامۆزایەكی مەسعود بارزانی لە نامەیەكیدا كە ئاڕاستەی سەركردایەتی یەكێتی كردوە، ئاماژە بەوە دەدات كە پشتیوانی كردن لە بنەماڵەی بارزانی بەم ڕۆژەی گەیاندن.
ئەیوب بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەك ئاڕاستەی سەركردایەتی یەكێتی دەكات و تیایدا ئاماژە بەوە دەدات، كە شكستەكەی یەكێتی بەهۆی پاڵپشتی كردن بووە لە دەسەڵاتی سێ كوچكەی باوك و كوڕ و برازاوەیە، كە مەبەست لێی بنەماڵەی بارزانیە.
لە نامەكەیدا ئامۆزاكەی بارزانی ئاماژە بەوەش دەكات: هێزی سیاسی كە لە هەڵباردنەكاندا دەدۆڕێت، پشت دەبەستێت بەوەی كە گەلی كوردستان نەخوێندەوارەو دەتوانێت گومڕایان بكات یان بیان كڕێت.
لە نامەكەیدا ئەیوب بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە گۆڤاری (لڤین)دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: نەوشیروان مستەفای برا، كە یەكێك بووە لە هەر سەركردە دیارەكانی یەكێتی، كاتێك هەستی كرد حزبەكەی لە بەرژەوەندیەكانی گەلەكەی دوور كەوتوەتەوە وازی لەو حزبە هێناوە و هەوڵیدا بۆ دروستكردنی بزوتنەوەی گۆڕان تا ببێتە وێستگەیەك بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی گەلی كورد، لە هەڵبژاردنەكاندا توانیوتی پێیەكانی خۆی بەهێز بكات و خەڵك متمانەی بەم بزوتنەوەیە كرد.
ئەیوب بارزانی ئامۆزانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵانی حەفتاكانەوە لە بنەماڵەی بارزانی یاخی بووە، ئەویش بەهۆی فشارەكانی مەلا مستەفا و مەسعود بارزای كوڕیەوە وازیان لە پارتی هێناوە دواتر ڕویان كردوەتە وڵاتانی ئەوروپا،ناوبراو بەردەوام لە نوسینەكانیدا هێرشی توند دەكاتە سەر بنەماڵەی بارزانی و بە دیكتاتۆر ناویان دەبات، لەماوەی ڕابردوو یەكێك لە خوشكەكانی مەسعود بارزانی كە هاوكات خێزانی ئەیوب بارزانیە كۆچی دوای كرد، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا لە پرسەكەیدا بەشداری بكات.