12/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری: ناكۆكیی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر و لایه‌نگرانی مورسی ململانێیی دژبه ئیسلام و شه‌ریعه‌ته
له تۆمارێكی ده‌نگیی 16 خوله‌كیدا، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ئیسلامییه‌كانی تونس و میسری تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی خۆیان به‌شێكن له هۆكاری شكستخواردنیان، چونكه له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كان ته‌بابوون، راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای میسر به فه‌رمانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به پشتیوانیی سوپا، جه‌نگیان له‌سه‌ر ئیسلام هه‌ڵگیرساندووه.
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا كه سایتێكی ئه‌مریكایی تایبه‌ت به چاودێریكردنی سایته ئیسلامییه‌كانیش په‌خشی كردووه، زه‌واهیری مامه‌ڵه‌ی سوپای میسری له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراو به‌وپه‌ڕی توند وه‌سفكردووه‌و پێی وایه ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه ده‌ریده‌خات كه ده‌زگای سه‌ربازیی عه‌لمانیی میسر چه‌ند رقی له ئیسلامه و چۆن هه‌موو ئه‌وانه ریشه‌كێش ده‌كه‌ن كه دروشمی ئیسلام به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
به‌لای زه‌واهیرییه‌وه ناكۆكیی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر و لایه‌نگرانی مورسی، ململانێیی دژبه ئیسلام و شه‌ریعه‌ته ناكۆكیی سه‌ربه‌خۆبوونی ئیسلام و دژایه‌تیكردنی دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ته، داواشی له موسڵمانانی میسر كرد روبه‌ڕووی هاوپه‌یمانیی ئیسرائیلی و ئه‌مریكی و عه‌لمانیی سه‌ربازی ببنه‌وه تا به‌وته‌ی زه‌واهیری میسر له‌و بانده بكوژانه رزگار بكرێت كه به زه‌بری ئاگر و ئاسن ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست.
زه‌واهیری هه‌مان قسه‌شی له‌سه‌ر ره‌وشی تونس كرد كه له‌ژێر فشاری ئۆپۆزسیۆندا حكومه‌تی ئیسلامیی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی: ئه‌وه ئه‌و عه‌لمانییانه‌ن كه پۆزشچییه‌كان ته‌نازولیان بۆكردن، كه‌چی ئه‌وان بچووكیان كردنه‌وه‌و پشتگوێ‌یان خستن.