12/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئهردۆگان: کەس بە ناوی نەتەوەیی بوونەوە لاف و گەزاف لێنەدا
سەرۆک وەزیرانی تورکیا وەڵامی ئەو قوتابییانەی دایەوە کە دژی لابردنی قەدەغەی سەرپۆش خوپیشاندانیان کردبوو .
یهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵ ،دوێنێ کۆمەڵێک قوتابی بە ناوی نەتەوەیی بوونەوە دژی لابردنی قەدەغەی سەرپۆش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، سەرۆک وەزیرانی تورکیا پەیامێکی ئاراستەی ئەو قوتابیانە کردو گوتی: "میللەت ئەم بڕیارەی پەسەند کردووە، ئیتر ئێوە کێن؟ .
ئهردۆگان ووتی : با چیتر کەس بە ناوی نەتەوەیی بوونەوە لاف و گەزاف لێنەدا، لەم وڵاتەدا تەنیا خەڵک بڕیار دەدات نەک کەسی دیکە. ئەم وڵاتە موڵکی ژنان و پیاوانە، ھەمووان وەکو یەک مافی ئازادییان ھەیە، دەبآ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە تێبپەڕێنین، سەرپۆش لەسەر و بێسەرپۆش خوشکی ئێمەن و بەیەکەوە ھانگاو دەنێین ئێمە ناھێڵین کەس لەسەر ئەم بنەمایە جیاوازی دروست بکات.
ئهردۆگان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "من باوکێکم بە دەست ئەم تێگەیشتنەوە ئازارم چەشتووە، کچەکانم لەبەرئەوەی سەرپۆشیان لەسەر بووە، نەیانتوانیوە لە وڵاتی خۆیاندا بخوێنن، ئەوانەی بە سەرپۆشەوە گرتوویانە کەسی زۆر نەزان و دواکەوتوون، لەم وڵاتەدا کەس نامۆ نییە، ژن و پیاو، کورد و تورک، چەرکەز و گورجی، لازی و ئەبھاز ھەمووان بەیەکەوە جوانین و پێکەوە بەرەوپێش دهچین.