ئه‌م شه‌و کفن باڵا پۆشه
شار ماتهمهو گشت ده‌نگه‌کان خامۆشه
سه‌یوان سوراوی خاكی، لێوی ده‌زگیرانی ده‌کا
به خوێنی شه‌هیدان دێراوی خۆشه‌ویستی دروست ده‌کا
زۆر له مێژه چاوه‌ڕوانی هه‌ناسه‌ی شارم
وا ئه‌م جاره نه فرمێسك و نهههنسك نه خه‌م....
هیچیان نه‌بوونه میوانم
ئه‌ی شار له‌بیرت چو من کێم
که‌چی ئێستا نابیته هاوڕێم
ئه‌ی شار ئه‌وه‌نده‌ی من له‌گه‌ڵتا ده‌دوێم
که‌چی له‌گژ نه‌ماویت له‌گه‌ڵم
بێ ده‌نگی کزۆڵی مه‌لولی له‌ئاستم
بۆ بێ ده‌نگی ئه‌ی شاری زێدم
شار.. وا هاتووم ...
لهشاقامهکاناتا یادگاریم ده‌چنمه‌وه
وه‌ک ملوانکه موروهکانت به‌گه‌ردنی کێلێکدا ده‌هۆنمه‌وه
هه‌رچه‌ند له‌م نیشتیمانه هه‌ڵبه‌ستی چرا و نه‌وت ده‌ڵێینه‌وه
به‌ڵام هه‌ر ئازیزیت ناوت هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌ممه
وه‌ک مۆنۆمێنت له ناو دڵما جیت بۆته‌وه
ئه‌زانم توره‌یت لێم که‌لێت دوورم...
دڵنیابه که هه‌ر ده‌گڕێمه‌وه
تا قیامات لێت نابمه‌وه
به‌س ئه‌م شه‌و با ئه‌لبومی یادگاریه‌کان هه‌ڵده‌ینه‌وه
له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌مه‌وه
به له سه‌رتایی منداڵیه‌وه ههڵیدهمهوه....
بێ باوك بووم، بێ دایك بووم، ئه‌مه سه‌ره‌تایه دیکه‌مه‌وه
له‌قوتابخانه بێ پاره بووم بێ جانتا بووم شه‌ڕواڵه‌که‌م له ده لاوه... دوورابووهوه
ئه‌ی هه‌رزه‌یم وه‌رزێکی وشک، هه‌ر وه‌كو بی شکابوومه‌وه
بێجگه له‌خۆم با به بیرت بێنمه‌وه ...
ئه‌ی له بیرته ئه‌ومنداڵه‌ی له‌گه‌ڵ دایکیا سوڵیان ده‌کرد
ئه‌و بۆنان ئه‌ویش بۆ شیر...
هه‌ر چۆنێك بوو شیرمان بۆ منداڵ په‌یدا کرد
دایکی هه‌نسكی ههڵدهداو به نارمی ووتی نیه شه‌کر
به‌فریش پڕوشه‌ی ده‌کرد هه‌وه‌ك شه‌کر به‌ڵام نه‌بوو شه‌کر
بێرته ژه‌مێكی ئهمندڵهمان بینی به‌بێ شه‌کر
چیتر باسمان با کۆتا بێت...
نه‌كو گریان بمکاته هه‌وێنی مه‌رگ
فرمێسكم ڕێژنه ده‌کات چیدی ناتوانم بنوسم
که باهۆزت ده‌ست پێ ده‌کات
باران دیده‌ی بپژێنیت
سنگی دره‌خته‌کان بله‌رزێنیت
بهلاملتا کهزێت ده‌گرمه‌وه
وه‌ك سنه‌وبه‌ر بهملاولاتا ده‌یڕازێنمه‌وه
به نه‌رمی ماچت ده‌که‌مه‌وه
شۆڕشێك له‌ناو نه‌وه‌کانتا دروست ده‌که‌مه‌وه
تا سرودی سیسرکه‌کان هه‌رگیز ده‌ست پێ نه‌که‌نه‌وه
4.3.2008
سلێمانی ......ماکوان