گریانی ئافرەت
12/10/2013 نوسەر: bzavpress

گریانی ئافرەت



منداڵێک لە دایکی پرسی: دایە بۆ دەگری؟
دایک وەڵامی دایەوەو ووتی: چونکە من ژنم.
منداڵەکە وتی: تێناگەم، دایکی لەباوەشی گرت و ووتی ڕۆڵە تۆ هیچ کات تێناگەیت کە من بۆچی دەگریم.
منداڵەکە چوو بۆلای باوکی و لێی پرسی باوکە تۆ نازانی دایکم بۆچی دەگری؟
هەموو ژنێک بەبێ هۆ دەگری، ئەمە تەنها ووشەیەک بوو کە باوکە کە ووتی.
منداڵەکە گەورە ووردە ووردە گەورە بوو، بەڵام هێشتا مەراقی بوو بزابێت کە بۆچی ژنان دەگرین؟
سەرئەنجام کە گەورە بوو بوبە پیاو، چووە لای پیاو چاکێک و چەند پرسیارێکی لێکرد، لەو گفتو گۆیەکی لەگەڵ ئەو پیاو چاکەدا توانی  وەڵام وەرگرێت.
پرسیارو وەڵامەکانیش بەم شێوەیە بوو:
هۆکار چییە کەوا ژنان بەئاسانی دەست دەکەن بە گریان؟
چونکە کاتێک کە خوای گەورە ژنی خەلق کرد، بڕیاری دا کەوا بەندەیەکی تایبەت بێت، شانەکانی ئەوەندە بەهێز و توانا خەلقی کرد تا بتوانێت خەمی هەموو جیهان هەڵبگرێت.
لە هەمان کاتدا شانەکانی ئەوەندە میهرەبان خەلق کردووە، تا جێگای حەسانەوە و ئارامبەخشین بێت.
خوای گەورە هێزێکی دەروونی بەخشیوەتە ژن.
تا بتوانێت ئازاری دووگیانی و منداڵ بوون تەحەمول بکات.
تا بتوانێت ئەو خەمە قورسە تەحەمول بکات کە زۆر جار لەلایەن منداڵەکانیەوە ئەرک و ماندوو بونەکانی نادیدە دەگیرێت.
خوای گەورە سەختی بەخشیوەتە ژن، تا کاتێک کە کارێکی ئەنجام دا ئەگەر هەموو دەورو بەرەکەی تەسلیم بن ئەو تەسلیم نەبێت وە تا کۆتایی لەگەڵی بڕوات.
پێی بەخشراوە کە بەبێ هیچ گلەی و بۆڵە بۆڵێک ئاگاداری هەموو ئەندامەکانی خێزانەکەی بێت و خزمەتیان بکات.
خوای گەورە سۆزو خۆشەویستەیەکی زۆری بەخشیوە بە ژن بەتایبەت بەرانبەر بە منداڵەکانی، کە ئەگەر منداڵەکەشی ئەزیەت و ئازاری بدات ئەو هەر خۆشی بوێت.
قودرەت و توانای پێبەخشراوە تا تەحەمولی ئازار و هەڵەی هاوسەرەکەی بکات، لە پەراسوی پیاو خەلق کراوە تا ئاگاداری دڵی پیاو بێت.
خوای گەورە ژیریەکی وای پێبەخشیوە کە بزانێت هیچ کات هاوسەری باش ئازاری خێزانەکەی نادات، بەڵام هەندێک جار سود لە تواناکانی وەردەگرێت کە بەبێ پەشیمان بوونەوە لێی جیا دەبێتەوە.
سەرئەنجام فرمێسکی بۆ ڕژاندن پێ بەخشراوە.
ئەمە تایبەتە بەوەوە تا هەرکاتێک پیویستی کرد سودی لی ببینێت.
پیاو چاکەکە فەرمووی: کوڕی خۆم ئێستا ئەزانی کە جوانی ژن بەو جلانەوە نیە کە دەیپۆشێت، یان بەو میکیاج و تەسریحەی قژی نیە کە ڕێکی دەکات.
جوانی ژن لە چاوەکانیایەتی، کە دەرگایەکە بەرەو دڵ، کە عیشقی تێدا دەژی.