چەند ڕێگایەکی سەیر بۆ دابەزینی کێش
12/10/2013 نوسەر: bzavpress

چەند ڕێگایەکی سەیر بۆ دابەزینی کێش




ئەگەر دەتەوێت کێشت کەم بێت یان هیچ نەبێت کۆنترۆڵی کێشت بکەیت، ئایا مندوو بویت لەو ڕێگا دووبارە و کارە بێسودانەی کە ئەنجام دەدرێت بۆ دابەزینی کێش؟ ئەم ٨ خالە لەوانەیە بەلاتەوە سەیر بێت کە کاریگەریان لەسەر دابەزینی کێش هەبێت، بەڵام لەڕاستیدا زۆر زانستین، لەم ڕێگا سادانە سود ببینە تا کێشت کەم بکات، ئەگەر گرفتی قەڵەویت هەیە، ئەم ٨ خاڵە ئەنجام بدە تا ئەو کێشەی کە خۆت دەتەوێت بەدەستی بێنیت.
١- بەو دەستەی کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنیت بۆ کارەکانت وە لەکاتی نان خواردندا بەکاری دەهێنیت، بەکاری مەهێنە
لە توێژینەوەیەکدا زاناین ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کەوا ئەو کەسانەی کە بەدیار تەلەفزیۆنەوە دادەنیشن بەبێ ئەوەی ئاگاداری خۆیان بن سەرقاڵ دەبن بە خواردنەوە، بۆیە پێیان باشە کە ئەو دەستەی کە هەمیشە خواردنی پێ دەخۆیت بگۆڕیت کەمتر دەخۆیت.
لێکۆڵەرەوان هاتن پاکەتێک گەنمەشامی  (پاپ کورن) برژاوی تازە وە پاکەتێک گەنمەشامی برژاوی کۆن یان هێنا بۆ ئەو کەسانەی کە سەیری بەرنامەی تەلەفزیۆنیان دەکرد، بینەران بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە تازەیی و کۆنی گەنمەشامیەکە هەموویان خوارد، بەڵام کاتێک کە پێشنیاری ئەوەیان پێکرا ئەو دەستەی کە هەمیشە بەکاری دەهێنن بگۆڕن لە دوای ئەنجامدانی ئەو کارە بینیان کە ٪٣٠ کەمتریان خوارد.
٢- سەیری ئاوێنە بکە
لەکاتی نانخواردندا بەرانبەر ئاوێنەیەک دابنیشە، چونکە لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەو کەسانەی لەکاتی نانخواردندا خۆیان لە ئاوینەدا دەبینن، خۆیان لە خواردنە چەورەکان وە ئەو خواردنانەی کە کالۆریان زۆرە دەپارێزن، چونکە کاتێک خۆیان دەبینن بیری ئەوەیان دەکەوێتەوە کە ئاگایان لە کێش وە تەندروستی خۆیان بێت.
٣- بەکار‌هێنانی رەنگی شین لەکاتی نانخواردن دا
سفرە وە ئەوشتانەی کە بەکاری دەهێنیت با ڕەنگی شین بێت، ەنانەت ئەگەر بتوانیت ژووری نانخواردنەکەت بکە بە ڕەنگی شین یان وێنە بکێشە لەسەر دیوارەکەی بە ڕەنگی شین، چونکە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی دوکتۆر (وال جۆنز) لەساڵی ٢٠٠٦ لەسەر چەند کەسێک کەلە ئاهەنگێک دا بەشدار  بوون، ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ئەو کەسانەی لەو ئاهەنگەدا بوون لەیەکێک لەو ژوورانەی کە خواردنیان تێدا خواردبوو گڵۆپی شینی تێدا بووە لەچاو ئەو کەسانەی کە لە ژوورەکانی دیکەدا خواردنیان خواردووە ٪٣٣ کەمتر خواردنیان خواردبوو.
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە کە رەنگی شین لە مێشکی مرۆڤەکان دا خواردنەکان بە ژەهراوی وە کەڕوو کردوو نیشان دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم خواردن، بە پێچەوانەی ڕەنگی زەرد و سور کە دەبنە هۆی زۆر خواردن، بۆیە لە زۆربەی ڕیستورانتەکاندا ئەو رەنگانە دادەنین کە ئیشتها بۆ خواردن زۆر دەکەن.
٤- بۆن کردن
بۆنکردنی مۆز، سێو یان نەعنا دەبێتە هۆی دابەزینی کێش، ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سەر ٣٠٠٠ کەس کرا لە ویلایەتی شیکاگۆ لە ئەمەریکا، ئەو کەسانەی کە رۆژانە زیاتر بۆنی ئەو خواردنانەیان کردبوو زیاتر کێشیان دابەزیبوو. بەجۆرێك ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە چەند جارێک ئەو کارەیان دووبارە کردبوەوە تا ماوەی لێکۆڵینەوەکە تەواو بوو کە شەش مانگی خایاند نزیکەی ١٣،٥ کیلۆیان کەم کردبوو، هەندێک لە بەشدار بوان ٨ کیلۆیان کەم کردبوو لە ماوەی یەک مانگدا.
لێکۆڵەرەوەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە لەکاتی بۆنکردنی خواردنەکان دا دەتوانیت مێشک فریو بدەیت بەوەی کە گوایە خواردنەکەت خواردووە، بۆیە ڕێگایەکی باشە بۆ دابەزینی کێش.
٥- سود وەرگرتن لە وێنەی ئەو خواردنانەی کەلە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بڵاو دەکرێنەوە
هەوڵبدە وێنەی ئەو خواردنانە هەڵبگرە کەلە گۆڤارەکاندا جاپ دەکرێن، بۆ نمونە ئەگەر وێنەی خواردنێک بێت پڕ بێت لە پەنیر یان هەرخواردنێکی دیکە کە زەرەری زۆرە بەلام مرۆڤەکان حەزیان لە خواردنی هەیە، لەکاتێکدا کە خواردن دەخۆیت سەیری ئەو وێنانە بکەیت ئیشتهات بۆ خواردنەکەی بەردەمت نامینێت و کەمتر دەخۆیت.
٦- نان خواردن بەبێ دەنگی
ئەگەر لەشوێنی قەرەباڵغی و دەنگەدەنگدا خواردن بخۆین مێشکمان ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەوە بکات کە تێرمان خواردووە، بۆیە دەبێتە هۆی زۆرخۆری، بۆیە پێویستە لەکاتی ناخواردن دا تەنانەت تەلەفزیۆنیش بکوژێنرێتەوە تا بەبێ دەنگی نان بخۆین، لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کاتێک نان دەخۆین سەیری تەلەفزیۆن یان کار بە کامپیوتەر دەکەین ئاگامان لە نانخواردنەکە نامێنێت،وە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە بەینی ژەمە خواردنەکاندا خواردەمەنی تر بخۆین کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش.
٧- بیر کردنەوە لەو جلانەی کە پێت خۆشە لەبەریان بکەیت
هەوڵبدەین لەکاتی نانخواردندا بیر لەو جلانە بکەینەوە لە بەلامانەوە جوانن و پێمان خۆشە لەبەریان بکەین، بەڵام بەهۆی زۆری کێشمانەوە ناتوانین لەبەری بکەین یاخود ئەگەر لەبەریشی بکەین بەهۆی گەورەیی قەبارەمانەوە جوان نەبێت، بۆیە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی  کە کەمتر بخۆین.
٨- ڕژێمی مەعجونی دان
هەوڵبدە لەدوای نانخواردن دەندانەکانت بشۆ وە ئەو مەعجونەشی کە بەکاری دەهێنیت با تامی نەعنا بێت، چونکە بۆنی نەعنا کار لەسەر مێشک دەکات کە تێر بویت وە تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، ئەو کەسەی دوای ژەمە خواردنەکان دانەکانی بە بۆنی نەعنا دەشوات دوای دڵی نایەت دانەکانی بە خواردنی شیرینی خراپ بکات.