12/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاخ كهنهمزانی
ده‌مێ بوو رۆحم هاوده‌می ژان بوو
چه‌شنی باڵنده‌ی دیلی زیندان بوو
ئاخ كهنهمزانی من بێ ئاگا بووم
وێڵ و مه‌فتوونی خۆشی دونیا بووم
له نیوه شه‌ودا چاوم بێ خه‌و بوو
ده‌روونم هاوڕێی تاریكه شه‌و بوو
گیرۆده‌ی داوی ئاره‌زووی دڵ بووم
دوور له ناسینی ئه‌وینی گوڵ بووم
ئاخ بۆ بێ هه‌ستی و ژینی ڕابردووم
هه‌زاران ئه‌فسوس ته‌مه‌ن به‌سه‌ر چووم
ئه‌بێ هه‌ر بگریم هه‌ڵكێشم ئاهم
بۆ ئه‌و ساتانه‌ی پڕ له گوناهم
بم به‌خشه خوایه من په‌شیمانم
ئارام كه دڵ و ده‌روون و گیانم
په‌یمان بێ هه‌تا من ئه‌چمه گڵكۆ
عاشق بم هه‌رده‌م بۆ ئه‌وینی تۆ