12/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: كورد باجی به‌شدارینه‌كردنی هیچ كه‌سێك نادات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
به‌غداد - نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ باجی به‌شدارینه‌كردنی لایه‌نه‌كانی دیكه بدات له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا و په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر پێشێلی مافه‌كانی كورد بكات.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند، كورد ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دواناخات و پشتیوانی لهدواخستنیشی ناكات، پێویسته پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوته‌ریب بێ له‌گه‌ڵ دیموكراتی و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ك له‌عێراقدا، كوردیش ئاماده نییه باچی به‌شدارینه‌كردنی ده‌نگده‌رانی ناوه‌راست و باشووری عێراق بدات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی گوت، كورد باوه‌ڕی به‌به‌شداری عه‌مه‌لییه‌ی دیموكراتی هه‌یه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و دیموكراتیانه، لهدۆخێكیشدا كه‌ئه‌گه‌ر ره‌شنووسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ كه پێشێلكاری تێدا بێ به‌رامبه‌ر بهماقهكانی گه‌لی كورد، ئه‌و كاته بڕیار بۆ گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ئایا به‌شداری بكات لهههڵبژاردنێكدا كه نزیكه‌ی 20 كورسی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی تێدا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بڕیاردانی گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان له‌هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی كورد له‌به‌غداد، كه كۆده‌بنه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن كه‌به‌شداری بكه‌ن یاخود به‌شداری كردن هه‌ڵبپه‌سێرن، له‌سه‌ر هه‌موو بارسته كوردستانیه‌كان پێویسته كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كورده‌وه وشیار بكه‌نه‌وه و پێیان رابگه‌یه‌نن كهلهپێشوودا سته‌میان لێكراوه و له‌ئێستاشدا سته‌میان له‌دژ ده‌كرێ له‌میانه‌ی پرۆژه یاسایه‌كه‌وه كه مافه‌كانیان و ده‌ستووری عێراقیش پێشێل ده‌كات، كه‌ده‌ستوور ده‌قی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پێویسته هه‌موو عێراقییه‌كان یه‌كسان بن له‌ماف و ئه‌ركه‌كانیاندا.
دیارترین داواكارییه‌كانی كورد له‌باره‌ی ره‌شنووسی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێك دێت له ره‌تكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی به‌شاری كه‌ركوك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی فره‌بازنه‌یی.
رۆژی7ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا كه 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 كۆتا رۆژ ده‌بێ بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی عێراق بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پێویسته یاسای پێشوو ژماره 16 ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه.
بڕیاریشدا تا30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێ و بۆ ئه‌و كاته پێویسته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ست بكات به‌كار كردن و دیاریكردنی تۆماره‌كان و پێویسته حكوومه‌تی عێراقی بودجه بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات و پێیان بدات تاوه‌كو كاروباره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ڵگیرا بۆ رۆژی 22ی ئه‌م مانگه.