11/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لەکەمپى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان فلیمى سێکسى نمایش دەکرێت
ڕێکخراوى ڕزگارى نێودەوڵەتى (IRC)ی ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به‌كاروباری په‌نابه‌ران پاش بانگێشتکردنى لەلایەن سەرپەرشتیارانى کەمپى دومێزەوە بۆ ئەوەى فیلمێکى دیکۆمێنتارى نمایش بکات بەڵام فیلمێکى سێکسى بۆ دانیشتوانى ئەو کەمپە نمایش کردووە.
لەو بارەیەوە (مسته‌فا ئۆسۆ) سكرتێری پارتی ئازادی كوردی له‌سوریا له‌و باره‌یه‌وه به NNA ڕاگه‌یاندووە، ڕێكخراوی (IRC)ی ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به‌كاروباری په‌نابه‌ران بانگێشت كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی فیلمێكی دیكۆمێنتاری بۆ دانیشتوانی كه‌مپه‌كه نمایش بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕێكخراوه فیلمێكی سێكسی بۆ دانیشتوانی كهمهپهكه نمایش كردووه، كه ئه‌وه‌ش كارێكی نا مرۆڤانه‌یه.
هەروەها داواشى لەلایەنە پەیوەندی دارەکانى حکومەتى هەرێم کردووە، لێپرسینه‌وه له‌و ڕووداوه بكهنو ڕێوشوێنی پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه بگرنه‌به‌ر.