11/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسايش: كوڕه‌كه‌ى خالى خوله سور سه‌رپێچى كاره
به‌هۆى سه‌رپێچى و هه‌ڵگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ئاسايشى سلێمانى داناى خاليدى خولهسوريان ده‌ستگير كردووه.
سه‌رله‌به‌يانى 10/10/2013 مه‌فره‌زه‌كانى ئاسايش داناى خاليدى خولهسوريان ده‌ست به‌سه‌ر كرد‌و دهستيشيان گرت به‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێلهكهيدا.
لهڕون كردنهوهيهكيشيدا كه ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه ئاسايشى سلێمانى ڕايدهگهياندووه: به‌هۆى سهرپێچييهوه دانايان ده‌ست گير كردووه و تهسليمى كه‌رتى پۆليسى سيتهك كراوه.
له‌باره‌ى سهرپێچييهكانيشيهوه لهڕاگهياندنهكهى ئاسايشى سلێمانيدا هاتووه سه‌ره‌ڕاى دانانى فلاشهرى ناياسايى بۆ ئۆتۆمۆبيلهكهى چه‌كى بێمۆڵهتى له‌جۆرى كڵاشينكۆف هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ په‌رچ كه بۆ ئاڵوگۆڕ كردنى ژماره‌ى ئۆتۆمۆبيل به‌كاردێت.