11/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كادرێكی یه‌كێتی:پلینیۆم هیچ شتێك ناگه‌یه‌نێت جگه له‌گاڵته‌جاڕی و گه‌وجاندن نه‌بێت
كادرێكی پێشكه‌وتوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌مڕۆوه و پاش پلینیۆم هیوا له‌به‌رده‌م هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتیدا مرد".
(به‌كر سدیق) كادری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی و مامۆستای زانكۆ ڕایگه‌یاند، "پلنیۆم بۆ داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حزبێكه له‌دوای شكستێك كه به‌سه‌ریدا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی هه‌موان به‌شدار بێت له‌داڕشتنه‌وه‌ی نه‌هج و هه‌ڵوێستی ئه‌م حزبه‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی پێویسته ده‌ربكرێت، كه‌چی پلینیۆمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بووه ئامڕازێك بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كه به‌ئیعترافی خۆیان به‌رپرسن له‌سێ شكستی له‌سه‌ر یه‌ك كه به‌سه‌ر ئه‌م حزبه‌دا هاتووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كه‌می ماوه‌ی پلینیۆمه‌كه‌و گفتوگۆنه‌كردنی به‌شداربوان له‌سه‌ر شكستی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانداو كه‌موكوڕییه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی بووه جێی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی به‌شێك له‌كادرانی یه‌كێتی و چاودێران و رۆژنامه‌نوسان.
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات پلنیۆم هیچ مانایه‌كی بۆ كاری حزبی و دروستكردنی بڕیار نه‌هێشته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێشێلككردن و قۆرغكردنی ئیراده‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه‌به‌ئومێده‌وه ده‌ڕواننه هه‌ڵستانه‌وه‌ی ئه‌م حزبه، جگه له‌وه‌ی سفركردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه له‌سیناریۆیه‌كدا ده‌یانبه‌ن به‌شدارییان پێده‌كه‌ن بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه به‌رپرسه له‌سێ شكستی یه‌كێتی."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م پلنیۆمه چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌هێنێت، به‌كر سدیق وتی، "نه‌ك گۆڕانكاریی، به‌ڵكو ئه‌وه سه‌ره‌تای ئاماژه‌یه‌كی زۆر زه‌قه كه ئیراده‌ی ئه‌م حزبه له‌ده‌ست ئه‌و سه‌ركرده‌و مه‌كته‌ب سیاسیانه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه چاره‌نوسی ئه‌م حزبه‌یان به‌م رۆژه گه‌یاندووه".
ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه "نه‌ك پلینیۆم، له‌كۆنگره‌شدا هیچ هیوایه‌ك نابینم، بۆیه هیوا له‌به‌رده‌م هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتیدا له‌مڕۆوه مرد."
له‌باره‌ی كه‌می ماوه‌ی پلینیۆمه‌كه‌شه‌وه كه 35 خوله‌كی خایاند، به‌كر سدیق ده‌ڵێت" ئه‌مه هیچ شتێك ناگه‌یه‌نێت جگه له‌گاڵته‌جاڕی و گه‌وجاندن نه‌بێت به‌ئیراده‌ی ئه‌ندامان و كادران و لایه‌نگرانی ئه‌م حزبه، پلنیۆم ته‌نها به‌كارهێنانێكه بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی كه بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كانی له‌ده‌ستدایه".
جێی باسه پێنجه‌مین پلینیۆمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامدراو له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌كاتژمێرێكدا به‌كۆی ده‌نگی به‌شداربوانی پلنیۆمه‌كه، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی درا تا كۆنگره‌ی داهاتو، هاوكات بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه درا له 31/1/2014.
س: ئاوێنه