نێچیرڤان بارزانى: ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له‌ عیراق‌و شام به‌رپرسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى هه‌ولێر
11/10/2013 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان بارزانى: ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له‌ عیراق‌و شام به‌رپرسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى هه‌ولێر


نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند: ئه‌وگروپه‌ى ویستیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش‌و سه‌قامگیری هه‌رێم بكه‌ن له‌ رێگه‌ى ته‌قینه‌وه‌كانى به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایشی گشتى له‌ هه‌ولێر له‌ (سوریا)وه‌ دزه‌یان كردبووه‌ ناو خاكى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له‌ عیراق‌و شام به‌رپرسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌ چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ( شه‌رقولئه‌وسه‌ت) رایگه‌یاند :"هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئاسایشی هه‌رێم له‌ سوریاوه‌ بۆمان هاتووه‌، چونكه‌ بارودۆخى ئه‌وێ(سوريا) كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێره‌ و ته‌واوى عیراق هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ :ئاسایش‌و سه‌قامگیری هه‌رێم گرنگترین كاره‌كانمانه‌، هه‌روه‌ها پاراستنى روحى هاوڵاتیان‌و ئه‌وانه‌ى تێدا نیشته‌جێبوون‌و سامان‌و سه‌روه‌تیان‌و ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ بونیاتنان ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ى گرنگییه‌كانمانه‌وه‌