بەشی چوارەم:
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
ڕێككه‌وتنی شاوری سەعدی له‌گه‌ڵ نورەدین محمود وشوڕشهكانی به‌سه‌ركردایه‌تی ئەسەدەدین شێرکۆوصەلاحەدینی ئەیوبی دژی صه‌لیبی یه‌كان له‌خاكی مصر دەست پێدەکات..
لە باسی پێشودا باسی ئەوەمان کرد کە خێزان و صەڵآحەدین چۆن پەروەردە بوو پاشن جۆن گەیشتە پۆست و پلەی سەرۆکی شورتەی دیمەشق..
له‌م كاته‌دا ڕووداوێك ڕووئه‌یات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌پڕ وه‌زیرێكی شیعی وه‌زیری خه‌لیفه‌ی فاطمییه كه ناوی (عاضد) ه له‌ساڵی ٥٥٨کۆچی به‌رامبه‌ره به ١١٦٣ ز ڕاده‌كات بۆلای نورەدین محمود کوڕی عیمادەدینی زەنگی، لەومەودوا لەسەر شانوی سیاسی عیمادەدین نامنێت کوڕەکەی دێتە جێگایی دەوژرێت بەدەستی شیعەی باطنییەکان..
عیماد ا‌لدین زه‌نگی به‌ده‌ستی شیعه‌كانی باطنییه حهشیشهكان به‌ده‌ستی (حسن كوڕی صباح) و کۆمەڵەکەی ده كوژرێ، كوڕه‌كه‌ی جێگه‌ی ئه‌گرێته‌وه كه‌ناوی(نورەدین محمود)ه ئه‌میش كه‌سێكی ئازا‌و به‌تواناو یه وه‌له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی باوكی وه كه‌سێكی دیندارو له‌خوا ترس بووە ، زۆرێك له‌زانایان ده‌ڵێن: نورەدین محمود هه‌موو دووشه‌ممان وپێنج شهممانێك به‌ڕۆژوو بووه ،به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار میلله‌ته‌كه‌ی بووه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ زانایان دانیشتووه كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بووە کۆڕی زانست و زانایان بووه، بۆیه له‌وسه‌رده‌مه‌دا وه‌زیری خه‌لیفه‌ی فاطمی ناوی (شاوری سعدی)بوو ڕووئه‌كاته ئه‌و جێگایه كه‌له‌ناو مصردایه هه‌مان شێوه‌ی خه‌لافه‌تی عه‌باسی هه‌یه، ئه‌مانه ئه‌یانه‌وێ له‌ڕێگای سودانی یه‌كان ومهغاریبهكان واتا ئهمازیغەكان و له‌ڕێگای مصری یه‌كان ململانیەکی زۆریان هەیە لە نێوانی یەکتریدا بۆ پلەو پایەو دەسەڵات .
لەو سەردەمە خه‌لیفه هیچ ئه‌رزشێكی نه‌بوو ته‌نها ڕه‌مزی بوو (عاضد)یش هیچ توانایه‌كی نه‌بوو(شاوری سعدی)یش وه‌زیری خهلیفهعاضد بوو ڕادەكات وداوای په‌نابه‌ری له نورەدین محمود بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات وهاوكاری بكات نورەدین یش بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك داوای لێبکات ڕازی بوو .. چونكه ئاواتیه‌تی وه بیری به‌لای میسردایهو، وا بۆماوه‌ی ١٠٠ساڵه قودس له‌سه‌رده‌می سهلاجیقهكانهوه داگیر كراوه ،ئه‌میش ئاواتیه‌تی قودس ڕزگار بكاته‌وه،میسریش بخاته‌وه ژێر ڕكیفی خۆیه‌وه، ،چونكه به‌درێژای مێژوو فاطمییهكان و صهلیبییهكان هه‌ردووكیان پێكه‌وه ده‌ست یان تێكه‌ڵ كردووهبۆ لێدانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، پاشان فاطمییهكانیش بوون كه بەشێك لە شامیان به‌گشتی دابەدەستەوە هەر له ئەنطالیاوه له ئالانیاوه تاوه‌كو ئه‌گاته عه‌ككا وفلسطین وغهززهو پێشكه‌شی ده‌وڵه‌تی صهلیبییهكانی كرد..
شاوری سعدی داوای كۆمه‌ك وهاوكاری ئه‌كات هه‌روه‌ها به نورەدین محمودیش ده‌ڵێت هه‌ركاتێك تۆ توانیت هاوکاریم بكه‌ی ئه‌وا من هاوكاریت ئهكهمەوە لهمهولاو سه‌ربه‌تۆ دەبم وه ئیتر ناچمه ژێڕ كیفی سوڵتانی فاطمییهكان!، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئەسەدەدین شێرکۆ ده‌نێرێ له‌گه‌ڵیدا و برازکەی به‌ناوی صەلاحەدینی ئەیوبی كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی (٢٠-٢٢)ساڵ بووه ئیتر لێره‌وه صەلاحە دین له‌سه‌ر ئاستی دیمه‌شق ناسرابوو نازناوی (ناصریوسف)ی وه‌رگرت ،صەلاحە دین ئه‌یوبی له‌گه‌ڵ مامی دا ده‌كه‌ونه‌ڕێ توانیان مه‌مله‌كه‌تی میسر بگه‌ڕێننه‌وه بۆلای نورەدین محمود وه سه‌ری نورەدین محمود به‌رزبكه‌نه‌وه له‌ساڵی ٥٦٤ کۆچی به‌رامبه‌ره به ١١٦٩زدا .
جێگه‌ی ئاماژه پێکردنە لێره‌وه صەلاحەدینی ئەیوبی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ورده ورده ناو ده‌رده‌كات كه ئه‌م كه‌سه كێیه وه‌توانای چی یه ،صەلاحەدینی ئەیوبی لهبهعلهبهگ كه‌باوكی والی ئه‌بێت منداڵی خۆی له‌وێ ئه‌باته سه‌ر، له‌پاشاندا له‌ته‌مه‌نی (٦-٧)ساڵی قورئان له‌به‌ر ئه‌كات وفێری زمان ئه‌بێت و هه‌روه‌ها نحوصرف ئه‌خوێنێت و فێری زانستی شه‌رعی ئه‌بێت ،وه‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له خزمه‌تیدا ئه‌بێت ئه‌یوبی و فه‌رموده‌ی لێ وه‌رئه‌گرێت (حافظی كوری ئەبی بكری سەلەفییە ،ئەبی طاهری كوری عه‌وف، شیخ قوطب الدینی نیسابوری و عبدالله بن بری نحویه) زۆر هه‌ست وخۆشه‌ویستی هه‌یه بۆ فیقهی ئیسلامی و شیعر.. كاتێكیش ئه‌بێت به‌سه‌رۆكی شورطه ی دیمه‌شق له‌سه‌رده‌می نورەدین محمود به‌رده‌وام له‌ده‌رس ودهورهی كه‌سێكدا ئه‌بێت كهلهمزگهوتی ئه‌مه‌وی به‌ناوی(عبدالله كوری ابی عصرون)كه‌یه‌كێكه له‌زانا ناسراوه‌كانی ئه‌هلی سوننەت و جه‌ماعه‌ت وانە ده‌ڵێته‌وه و ئه‌ویش له خزمه‌تیا دائه‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ی سود لهزانستهكهی وه‌ربگرێت صەلاحەدینی ئەیوبی هەروابهئاسانی لە دینی ئیسسلام تێنه‌گه‌شتووه.. به‌ڵكو- ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی سهلاجیقهو پاشان ده‌وڵه‌تی زه‌نگی یه‌كان ئه‌و موجاهیدییه كهئهمی پێ گه‌یاندووه هه‌روا به‌ئاسانی نه‌یتوانی وه پێبگات بەڵکو ساڵانیك لە شەونخونیدا بووە تا پێگیشتەوە گەیشتەوە بەو روشدەی کە ناوی صەلاحەدینە ،هه‌روه‌ها صەلاحەدینی ئەیوبی وعیماد دینی زه‌نگی و نورەدینی محمود و مه‌مدوحی كوڕی تونتکین و كه‌ربوغه )هه‌مووئه‌مانه كه له‌م مێژووه دا باسمان لێوه‌كردووه هه‌موو كه‌سانێك بوون كه‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌پۆلی كوفری صه‌لیبی و باطنی و شیعه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه .
صلاح ا‌لدین له هه‌موو بواره‌كاندا به‌توانا بووه له (لەسوارچاکی ، دروستكردنی مه‌نجه‌نیق،دانانی پلانی جه‌نگ،ڕاوكردن مەلەوانی ...هتد) لهههمووئهمانهدا نمونه بووه له‌گه‌ڵ زیره‌كی و هێمنی وله‌سه‌رخۆی ودینداری وه‌له‌گه‌ڵ خواپه‌رستی یه‌ك وخواناسی یه‌كه‌یدا و دادپه‌روه‌ری كه له دڵ و ده‌رونی دایه و له‌ڕێگای ئه‌و زانا به‌ڕێزانه‌وه وەریگرتوە،خواناسی دڵ وده‌رونی ئه‌م پیاوه‌ی پڕكردبوو هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر بهههمووكهسێك له میلله‌ته‌كه‌ی یان شوێن كهوتهكهی كهلهژێر دهستیدایهتی ، منضومه یه كی كاملی ئیسلامی له‌ده‌وری كۆببونه‌وه بۆیه ناویان نابوو صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌روه‌ها(ناصریوسف صەلاحەدینی ئەیوبی)وه كه‌سایه‌تی یه‌كه جێگای شانازی رۆژئاوا‌و ڕۆژههڵاَته كه‌سێك نی یه له‌م مێژووهیدا كه‌ناوی صەلاحەدینی ئەیوبی بهێنیت و نه‌یناسێ .
صلاح ا‌لدین زیاد له ١٢بۆ ١٣ برای هه‌بووە، پاشان لە زاواکانی (ملیك مظفر)ە كه‌هه‌ندێك ئه‌ڵێن له هه‌ولێر بووه كه گوایه مه‌ولودی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئه‌و دایمه‌زراندووه كه‌ئه‌مه دووره له‌ڕاستی یه‌وه. یه‌كێك بووه لهئهندازیارهكانی دروستكردنی قهلاَو پرد وكهلهمێژووی موسڵماناندا باس لهئهندازیارهكان ئه‌كرێت یه‌كێك لهئهندازیاره گه‌وره‌كان (ملیك مظفر)ی كوردی یه زاوای صەلاحەدینە.. برایەکی تری هەیە صەڵآحەدین بە هەمان ناو واتا مەلیك مظفر له‌شه‌ڕێكدا كه‌ئه‌ویش شه‌ڕی عهككایه هه‌واڵی مردنی ئه‌هێنن بۆ صلاح الدینی ئه‌یوبه كه ئه‌م دوو برایه‌ی كه‌یه‌كیان مردووه ئه‌وی تریان كوژراوه صەلاحە دین به‌له‌سه‌رخۆی شه‌ڕه‌كه‌ی خۆی ئه‌كات بێ ئه‌وه‌ی تێك بچێت ،ئه‌مه زۆر گرنكه كه‌كه‌سێك ئه‌م توانایه‌ی هه‌بێت خاوه‌نی ئه‌م سه‌ركردایه‌تی یه بێت، ،چونكه خاوه‌نی لێزانی وبیرو سه‌رمه‌شق وئهژدهر بووه كه‌توانی ترس و بیم بخاته دڵی دوژمنانیه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی پبَغهمبهری خوا(صلی الله علیه وسلم)كه‌ئه‌فه‌رموێ(نصر‌ت برعب مسيرة شهر)واتا خه‌ڵكانێك له ئێوه ئه‌گه‌ر بۆخوا ڕێكبكه‌ون و بۆ خوا كاربكه‌ن خوای گه‌وره ترس و بیم ئه‌خاته دڵیانه‌وه ئەگەر مانگە رێگایەکیش دووربن لە دوژمنەکانتان .
باسمان له‌وه كرد كه له ناكاو وه‌زیرێك خۆی ئه‌كات به‌لای نورەدین محمود دا‌و داوای په‌نابه‌ری لێ ئه‌كات داوای ئه‌وه‌ی لێكردكه هێزی باتێ بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی (طلایعی كوڕی ئورزیك) بە دەستی خۆی کوشتبووی هەڵهات شاور سەعدی لەبەر ئەوەی کوری طلایع دەسەڵاتی گرتە دەست ناوی (ئورزیكی كوڕی طلایعه) دەچێتە جێگایی و ئه‌و وه‌زیره‌ی ده‌وڵه‌تی فاطمی ناوی شاوری سعدی بوو كێشمه‌كێشمی بوو له‌گه‌ڵ دهسهلاَتدارێكدا كه ئه‌یویست وه‌زیرایه‌تی بگرێته ده‌ست خۆی واتا شاور سەعدی بەڵام هیچی بۆ نەکرا لەگەڵ ئەو کوڕەی (طلایعی كوڕی ئورزیك)بوو..
له‌ساڵی ٥٤٩کۆچی - ١١٥٤ز شاووری سعدی ئه‌م پیاوه ئه‌كوژێت ،دواتر له‌ساڵی ٥٥٨ کۆچی ١١٦٣ز دا كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی(ئورزیكی كوڕی طلایع)ه‌وه دهسهلاَت ئه‌گرێته ده‌ست و بهسهریاسهرئهكهوێ، پاشان لەدوای ئەوەی سەرکەوتن بەدەست دێنێت لە ڕێگای شۆرشێکەوە ئەویش لە ناو دەبات کەسێك دێت لە بەهێزەکان بە ناو (ضرغام) باجی ئەدا بە قودس بۆ ئەوەی هاوکاری بکات دژی نورەدین محمود .
نورەدین محمود له‌گه‌ڵ پاشای بیت المقدیس كه‌ناوی "ئامووری" یه خاچپەرست بوو زۆر ئه‌ترسا له نورەدین محمود - نورەدین محمودیش ئه‌ترسا لێی واتا له هێزی صه‌لیبی و فره‌نجه له‌گه‌ڵ هێزی فاطمی ئه‌ترسا، چونكه به‌رده‌وام به‌درێژای مێژووئهمانه ده‌ستیان تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ،هه‌روه‌ها (ضرغام)كاتی کە بوو به‌وه‌زیر بڕیاریدا بووكهوا سالاَنه باج به پادشای قودس ئاموری بدات، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستی ده‌ستی ضرغام كه باجی ساڵانه‌ی نه‌داوه به‌قودس ئاموری سوپای ئاماده كردبۆداگیركردنی مصر وهبهبیستنی ئه‌م هه‌واڵه نورەدین محمود ترسا مصر بكه‌وێته ژێر ده‌ستی فه‌ره‌نسیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌بوو خێرا داوای لهشێركۆ كرد خۆی ئاماده بكات و سه‌ركردایه‌تی سوپا بكات بۆ میسر له‌گه‌ڵ صەلاحە دینی برازای دا وهبهلایشییهوه گرنگ بوو هاوكاری شۆڕشه‌كه‌ی شاوری سعدی بكات بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت نورەدین محمود بتوانێ هێرش بكاته سه‌ر ئاموری یه‌كان بۆئه‌وه‌ی ده‌ست نهخاتهناو سیاسه‌تی مصرهوه ،چونكه فهرهنجهو صه‌لیبی یه‌كان به‌گشتی وهئاموری یه‌كان ده‌ست یان ئه‌خسته ناوسیاسهتی فاطمی یه‌كان ،بۆیه شۆڕشه‌كه‌ی شاوری سعدی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئەسەدەدین شێرکۆمامی صەلاحەدینی ئەیوبی وه هه‌روه‌ها صەلاحەدینی ئەیوبی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌م هۆیه‌شه‌وه توانیان بچنهناوهوه، بهلاَم ئه‌وه‌ی كهههموانی سه‌رسام كرد شیعه بوو كه‌جارێكی تر هاوپه‌یمانی شاور بوو له‌گه‌ڵ ئاموری دا!، كاتێكیش ئەسەدەدین شێرکۆو صەلاحەدینی ئەیوبی به‌ته‌نها ڕۆشتن شۆڕشه‌كه‌یان بۆكردوو به‌هاوكاری سوپاكهگهڕایهوه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م بوو.
كاتێ كه‌زانی یان به‌م شێوه‌یه كارئه‌كه‌ن و هیچ په‌یوه‌ست نین به‌په‌یمانی خۆیانهوهجارێکی تر دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ ئاموری دا ڕێككه‌وتنه‌وه كه‌سه‌ربه مه‌مله‌كه‌تی بیت المقدیس بوولهژێریا دژی ئەسەدەدین شێرکۆ و صەلاحەدینی ئەیوبی بۆئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن ئه‌وانیش زانیان كه ئه‌م حاڵه‌ته ڕووی داوه ئه‌وه‌بوو شه‌ڕێك ڕووی یا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌نێوان ڕێككه‌وتنی شاوری سعدی وئاموری پاشای قودس دژی نورەدین محمود وصەلاحەدینی ئەیوبی بهلاَم ئه‌مان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن وسهربكهون به‌سه‌ر سوپای صهلیبییهكاندا كه‌ئه‌وكات پێ یان ئه‌وترا سوپای شامی وه‌هه‌روه‌ها سوپای میسری و صه‌لیبی،ئه‌وشوێنه‌ی كهشهڕهكهتیایدا ڕووی یا پێ ی ئه‌وترێ (بلبیس)كهلهنێون مانگی ڕه‌مه‌زان و ذوالحجهی ساڵی ٥٥٩کۆچی به‌رامبه‌ر به١١٦٤ز واتا دوومانگ به‌رده‌وام بوو ،نورەدین توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، چونكه كاتێك ئەسەدەدین شێركۆ و صەلاحەدینی ئەیوبی به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕیان ئه‌كرد له‌ناوچه‌ی بلبیس بوو وه‌ئه‌م توانی بڕوات هێزێكی تر كۆبكاته‌وه لە ده‌وری صه‌لیبی یه‌كان بدات كه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو لهدووجێگاوه بكرێ بۆ به‌ڕێكه‌وتنی له‌نێوان صهلیبییهكان وسوپای نورەدین محمود كه‌جارێكی تر هه‌موویان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنه‌كانی خۆی كه‌سیان هه‌قیان نه‌بێت به‌سه‌ر كه‌سیانه‌وه،نورەدین محمود ئه‌یزانی كه‌وا به‌ته‌نها ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی صهلبییهكان و میسری یه‌كان وده‌وڵه‌تی فاطمی یه‌كان ببێته‌وه بۆیه ڕازی بوو وه‌سودی وه‌رگرت لهوئاگربهسته یان ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ شاوری سەعدی وهبۆجاری دووه‌م ئەسەدەدین شێركۆ گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و میسر‌و له‌ڕێگادا دووباره ویستی كارێك بكات له‌سه‌ر نورەدین محمودا ئەسەدەدین شێركۆ شاره‌زای شوێنهكهبوو وهكهسێكی زیره‌ك ولێزان ودیندار بووتوانی شوێنه‌كه ئاشكرا بكات و بیناسێته‌وه ئه‌وجا داوای كرد كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ مصر، صەلاحەدینی ئهیوبیشی له‌گه‌ڵ دابوو، ئەسەدەدین شێرکۆسهرۆكی سوپاكهبوو كهڕۆشت بوو بهلاَم كاری مه‌یدانی سوپاكه لهدهسهلاَتی صەلاحەدینی ئەیوبی دابوو، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی ١٠ ساڵی پێچوو ئه‌م ڕووداوانه .له‌م كاته‌دا ته‌مه‌نی صەلاحەدینی ئەیوبی له‌نێوان ٢٩-٣٠ساڵی دابوو وه هێزه هه‌یبه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه مه‌یدانییه‌ن ئه‌توانێ شه‌ڕله‌گه‌ڵ صه‌لیبی یه‌كان بكات .
ئه‌وه بوو نورەدین محمود ڕێگه‌ی دا به ئەسەدەدین شێركۆ بۆئه‌وه‌ی بڕوات دیسانه‌وه.. وه‌زیر شاور كه‌زانی سوپای ئەسەدەدین شێرکۆ كه‌وتووه‌ته ڕێ بهرهومیسر كه ناونرا جه‌نگی دووه‌م بۆ سه‌ر میسر، دیسانه‌وه په‌یمانی به‌سته‌وه له‌گه‌ڵ ئاموری دا چوویه‌وه بۆلای پاشای بیت ولمقدیس بۆئه‌وه‌ی سوپای بۆ بنێرێ كه‌ڕێگری بكه‌ن له‌هاتنی موسڵمانان نه‌یه‌ڵن بێن ،ئه‌وه‌بوو سوپای صه‌لیبی یه‌كان له نیل په‌ڕینه‌وه كاتێك ئەسەدەدین شێرکۆبهمهی زانی سوپاكه‌ی برد به‌ره‌و سەعید و سوپای ئاموری شوێن یان كه‌وتن هه‌تا هه‌ردوو سوپاكه بهیك گه‌شتن و شه‌رێكی تر ڕووی یا له‌ناوچه‌یه‌كدا پێی ئه‌وترێ(مونییه) مونییه شوێنێكه ئه‌كه‌وێته نێوان (عین جالوت وغه‌ززه)له‌وێشدا موسڵمانان و صەلاحەدینی ئەیوبی توانی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره به‌ده‌س بێنن ،صەلاحەدینی ئەیوبی ناوی ده‌ركرد له‌وشه‌ڕه‌دا ،چونكه ڕێكخه‌ری شهڕهكهبوو له‌ساڵی ٥٦٣کۆچی ١١٦٨ز ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوی ڕۆیشت به‌ره‌و ئاسمان وتوانی ورده‌ورده (سینا)ڕزگار بكات تاوه‌كو ئه‌سكه‌نده‌رییه نه‌وه‌ستایه‌وه بۆیه‌كه‌م جارصەلاحەدینی ئەیوبی توانی سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ر ههمووسوپای بیزهنتیو صهلیبیهو فهرهنجهدا ،وهسهركهوتنی به‌ده‌ست هێنا كه‌توانی تا ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی مصر نه‌وه‌ستێت وه باكووری ئه‌سكه‌نده‌رییه به‌ته‌واوه‌تی خسته ژێر دهسهلاَتی خۆیه‌وه كه‌س نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر هیچ شتێك بكات ،ئەسەدەدین شێرکۆبۆیهكهم جار كردنی به‌حاكمی ئه‌سكه‌نده‌رییه واتا له ژیانی دا صەلاحەدینی ئەیوبی بۆیه‌كه‌م جاركه بهرپرسیریهتی ئه‌ماره‌تی وه‌رگرت كرا به به‌رپرس و ئه‌میری ئه‌سكه‌نده‌رییه.
ئه‌وه‌بوو دواتر صەلاحەدینی ئەیوبی خۆی ئاماده‌كرد بۆئه‌وه‌ی بۆ قاهیره بڕوات كه‌ئه‌وكات صه‌لیبی یه‌كان چووبوونه قاهیره‌وه سوپای صه‌لیبی یه‌كان له‌قاهیره بۆ پاراستنی فاطمی یه‌كان ئه‌مانیش خۆیان ئاماده‌كردبوو بۆئه‌وه‌ی بڕۆن ،بهلاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاموری پێشتر داوای كه‌شتی ده‌ریای جه‌نگی یان كردبوو له‌ناوچه‌كانی ئه‌نده‌لوسه‌وه ولهدهوڵهتی ناڤار وبلیاردۆ و ناوچه‌كانی تری ئیتالیا وسیسلیا وئه‌و ناوچانه‌ی تره‌وه، له‌فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رییه ڕۆشتن وصەلاحەدینی ئەیوبی یان گه‌مارۆ دا بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و قاهیره نه‌ڕوات كه ئه‌م گه‌مارۆیه ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژی خایاند صەلاحەدینی ئەیوبی توانی به‌رگری بكات به‌بێ خواردن وخۆراك ته‌نانه‌ت شێركۆی مامی ناچاربوو گه‌مارۆكه‌ی میسر به جێ بهێلێت ڕوو بكاتهئهسكهندهرییه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌به‌وه ئه‌كه‌ن كه ئەسەدەدین شێركۆ دیلیكی صه‌لیبی لابووه ئازادی كردووه و ناردی بۆلای ئاموری كه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ههردووسوپاكه بگه‌ڕێنه‌وه‌و میسر به‌جێ بهێڵن، ئه‌مه‌ش له‌توانای صەلاحەدینی ئەیوبی وئەسەدەدین شێركۆدانهما،چونكه ئه‌م جاره پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو له صەلاحەدینی ئەیوبی كرا، بۆ جاری دووه‌م ئه‌سكه‌نده‌رییه درایه‌وه به‌ده‌ست صەلاحەدینی ئەیوبی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرزیرهكانه، به‌رگری یان نه‌كرد زۆ ربههێمنانه گه‌ڕایه‌وه زانیان ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی شام ئه‌مه جاری دووه‌م بوو .
بهلاَم ئهوڕێككهوتنهی كه‌كرا له‌نێوان صەلاحەدینی ئەیوبی وفاطمی یه‌كان وهێزی گه‌وره‌ی صه‌لیبی دا ئه‌وه‌كرا كه‌ده‌بێت صەلاحەدینی ئەیوبی ده‌ستی هه‌بێت لهناوئهسكهندهرییهدا،چونكه ههمووشهڕێك كهتێیداسهركهوتوبێت كۆمه‌ڵێك یاسا‌و سودی خۆت ئه‌سه‌پێنی به‌سه‌رییدا ،صەلاحەدینی ئەیوبی نهیدۆڕان، به‌ڵكو له وێدا كه‌زانیان ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م پیلانه نێوده‌وڵه‌تی یه په‌یمان یان به‌ست كه پاشه‌كشێ بكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێ ڕووی نه‌یابێت ،صەلاحەدینی ئەیوبی له‌ڕووی چاودێری یه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا مابوو..
له‌پاشاندا بۆجاری سێیه‌م سه‌رۆكی بیت المقدیس ئاموری ئه‌م جاره‌ش په‌یمانه‌كه‌ی شكاندوو سوپایه‌كی به‌ره‌و میسر نارد كه ده‌یویست میسر بخاته ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، دوربێت له‌چاوی سوپای شامی واته سوپای صه‌لیبی، چونكه ئه‌یویست ئه‌م جاره‌یان دژی فاطمییهكان بوه‌ستێته‌وه، ئهوجەنگەشی كه صەلاحەدینی ئەیوبی كردبووی له‌گه‌ڵ ئەسەدەدین شێركۆدا له بلبیس كه‌خاكی موسڵمانانه ،بهلاَم فاطمی یه‌كانی تێدا بووسوپاكه چوونه ئه‌وجێگایه بهههمووهێزو توانایانه‌وه ڕۆشتن ئینجا وهزیرشاور ترسی لێ‌نیشت كهصهلیبییهكان ئه‌م جاره به‌ته‌واوه‌تی ئه‌یه‌وێ پشتی تێبكه‌ن، هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئهوناوچایه بگرن ٥٤ ڕۆژ گه‌مارۆی خسته سه‌ر شاورو صه‌لیبی یه‌كان هاتن ههمووئهوناوچانهیان گرت شاوری سعدی مفاوزات بكات له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ صهلیبییهكان دا بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت هه‌واڵ بدات به نورەدین محمود وصەلاحەدینی ئەیوبی وئەسەدەدین شێركۆ بۆئه‌وه‌ی بههاواریهوهبێن ،كاتێك نورەدین محمود به‌مه‌ی زانی ئه‌مه‌ش هه‌لێك بوو له‌به‌رده‌ستیدا ورده ورده شاوری سعدی له‌ناو خه‌ڵكی میسردا ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو ده‌سه‌ڵاتی كه‌م ئه‌بوو.. بۆیه ئه‌م جاره شێركۆ به‌هاوكاری صەلاحە دینی برازای هه‌ردووكیان سوپایان ئاماده‌كردوو به‌ره‌و میسر كه‌وتنه ڕێ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزێكی به‌ته‌واوی گه‌وره و به‌هێز كه‌هیچ هێزێك نه‌ی ئه‌توانی له‌به‌رامبه‌ری بوه‌ستێته‌وه، كاتێك ناوی سوپای ئەسەدەدین شێركۆ و صەلاحەدینی ئەیوبی ده‌برا له‌فه‌ره‌نساوه خه‌ڵك ئه‌ترسا بۆیه خێرا سوپای ئاموری گه‌ڕانه‌وه وه ئەسەدەدین شێركۆ به‌سه‌ر به‌رزی و بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێك بكات چووه ناو خاكی قاهیره‌وه كه‌كاتێك بینیان شێركۆ ڕۆشتوه‌ته ناوخاكی قاهیره‌وه ههمووگوڵ بارانیان كرد، خه‌لیفه‌ی فاطمی عاضد خۆی ڕۆیشت به‌ره‌و پیریان كهئەوهنده خۆشه‌ویست بوو سه‌ر له‌نوێ له‌ساڵی ٥٦٤کۆچی ١١٦٩ز دا جارێكی تر شاوری سەعدی یان پاراسته‌وه،پاشان شاور ویستی به‌رامبه‌ر ئەسەدەدین شێرکۆخراپه بكات وبیكوژێت وژههرخواردی بكات ،بهلاَم ئه‌م كاره ئاشكرابوو له‌ساڵی ٥٦٤کۆچی١١٦٩ز دا ئەسەدەدین شێرکۆ توانی له‌وه‌زاره‌ت بیهێنێته خواره‌وه‌و خۆی بوو به‌وه‌زیر ده‌وڵه‌تی فاطمی .. ئه‌ویان كوشت له‌دوای كوشتنی شاوری سەعدی خه‌ڵكێك خۆشه‌ویستی زۆری بۆ ئەسەدەدین شێركۆ هه‌بوو كهئهژدهریكی به‌تواناو پارێزه‌ری ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت بوو ،خه‌ڵكی میسر خۆشه‌ویستی شێركۆ و كورد چووه دڵیانه‌وه ،بهلاَم ئه‌م دهسهلاَت و سوڵته‌یه دوو مانگی خایاندله ٢٢جهمادی ساڵی564کۆچی یهكسانهبه ١١٦٩ز ئەسەدەدین شێركۆ دەمرێت .