10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌پوله گیان
له نێو باخچه‌ی حه‌ز و هیوام
له نێو ده‌ریای خواست و ئه‌وین
به ئاوازێكی دڵ‌نشین
به چاوی پڕ ئومێده‌وه
چاو ئه‌گێڕم
تا كه‌سێكی وه‌ك خوَم ئاسا
دڵی پڕ بێت له موحییبه‌ت
گیانی سه‌رشاری عه‌شق بێت
له گه‌ڵم ببێته هاونشین
په‌پوله گیان :
جگه له توَ كوا كێ هه‌یه
هه‌ستی ئه‌وینم تێ بگا ...
كوا كێ هه‌یه
له دنیای مات و مه‌لول دا
ئه‌و گه‌وره‌ییه به من بدا ..
ببێته عه‌شقێكم له ژین
په‌پوله گیان :
توَ كه هاتی
به هه‌ستی پاك و ئه‌وینت
به سه‌د خه‌م و كوێره‌وه‌ری
به دڵی پڕ له ئومێدت
له سه‌ر په‌لكی خونچه نیشتی
نه‌تده‌زانی
لای شاعیرێك ده‌بیه میوان
ده‌تكات به هه‌وێنی شیعر و
عه‌شقت ئه‌بێت به‌هه‌ستی پاك
عاشقی جوت باڵی نه‌خشین
په‌پوله گیان :
هه‌میشه هه‌ستێكی ناموَ
له ناخم گه‌ڵاڵه دراون …
هه‌میشه ده‌ستێكی ناحه‌ز
بوَ گیانم ئاماده كراون …
هه‌میشه ته‌وژمی جه‌سته‌م
به سه‌ر ڕوح دا هه‌ڵواسراون …
به‌ڵام هیچ كات نابنه به‌ربه‌ست
نابنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌مم
چونكه دێم تا پێكه‌وه بین
په‌پوله گیان
هه‌سته‌كانت باخچه‌ی گوڵن
له پێشوازی دڵی عاشقی ڕێبوارم ...
هه‌تا ساتێك
له باوه‌شی میهر و سوَزت
پشوو بده‌م ،
كه ده‌ورانێكه زامدارم ...
بوَ گڕی عه‌شقێكی به‌تین ....
په‌پوله گیان
من شك نابه‌م له پاكی توَ ....
گومان نابه‌ك له ئاستی توَ ...
له جوانی به‌ولاوه چیتر
ئه‌توانێ وه‌سفی توَ بكا
ئه‌وه‌ی وا بزانێ بیر كاڵه ...
خوَزگه منیش
وه‌ك توَ ئه‌بوم له جوانی دا
وه‌ك توَ ئه‌بوم له پاكی دا
دائه‌مركام به‌و خه‌یاڵه
پێم ناخوَشه
ئه‌و دڵه بچكوَله‌یه‌ی توَ
له به‌هارێك عاجز ببێت
یاسای ژیان كوا ئاوایه
بێ گوڵ و په‌روانه نابێت
ناخوَشه ، سه‌خته ، مه‌حاڵه ...
ته‌نهاییی و ژین .....