10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زیادبونی رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی چالاکانی کورد له لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه
له‌درێژه‌ی ده‌رچونی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی چالاکانی کورد له‌م رۆژانه‌ی دوایدا فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دوو چالاکی کورد خرایه لیستی ئه‌و چالاکوانهنانهی تره‌وه که حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
به‌م پێیه ژماره‌ی زیندانیه‌سیاسیه‌کانی کورد که‌فه‌رمانی لهسیدارهدانیان ده‌رچوه له‌لایه‌ن دادگاکانی کۆماری ئسلامی ئیرانه‌وه گه‌یشته 22 که‌س به‌تۆمه‌تی دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵات.
رۆژی سێشهمه 30/9\2013 دادگای شۆرشی مه‌هاباد فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر (محمدعبدالهی ) زیندان سیاسی کورددا سه‌پاند.
تاهه‌نوکه ژماره‌ی ئه‌و چالاکوانه سیاسیانه‌ی کورد گه‌یشتوه‌ته 22که‌س که‌فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆده‌رکراوه. که‌ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و چالاکوانانه‌ی کورده:
1. حبيب الله لطيفی ، 2. رشيد ئاخکندی ، 3. مصطفی سليمی ، 4. شێرکۆ معارفی ، 5. سمکۆ خورشيدی ، 6. سيروان نژاوی ، 7. ابراهيم عيسيپور ، 8. رزگار (حبيب) افشاری ، 9. علی افشاری ، 10. حبيب الله گلپری پور ، 11. زانيار مرادی ، 12. لقمان مرادی ، 13. هوشنگ رضايی ، 14. رضا اسماعيلی ، 15. بهروز آلخانی ، 16 سيد سامی حسينی ، 17 . سيد جمال محمدی ، 18. بختيار معماری ، 19 منصور آروند ، 20 ، سامان نسيم و صابر موخلید موانه.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه و وته‌ی زۆربه‌ی خێزانی ئه‌م زیندانیانه نیشانی ئه‌دات له‌زۆربه‌ی دۆسیه‌کانی ئه‌م زیندانیه حوکم دراوانه‌دا قۆناغهیاساییهکانی دادگایی کردن نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. زۆربه‌یان پارێزه‌ریان نه‌بوه‌و ناڕهزایهتیهکانیشیان له‌کاتی دادگایی کردندا له‌به‌رچاونه‌گیراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی زیندانی کردندا روبه‌روی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی توندی جه‌سته‌یی بونه‌ته‌وه.به‌وته‌ی که‌س وکاری زیندانیان چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی نامه‌و په‌یامی نوسراوه‌وه له‌زیندانه‌وه باسکراوه و به‌رزکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دادگاهیچ رێوشوێنێکی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆداواکانیان نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.
کۆماری ئیسلامی ئیران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 11 زیندانی سیاسی کوردی له‌سێداره‌داوه.
ساسان آلکنعان ، اسماعیل محمدی ، حسن حکمت دمیر، فرزاد کمانگر، علی حیدریان، فرهاد وکیلی، شیرین علم هولی، حسین خضری، احسان فتاحیان، فصیح یاسمنی، عزیز خاکنژاد"
له‌و زیندان سیاسیانهبون که‌له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیرانه‌وه له‌سێداره‌دراون.