10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
خێزانی صەلاحەدینی ئەیوبی کێیە؟
بەشی سێیەم:
بوسینەوەی: نیسان حەسەن
لە باسی پێشودا باسی ئەوەمان کرد کە بنەماڵەی صەڵاحەدین سوپاکەی عیمادەدین زەنگیو خۆشیان پارست لە دەست ئەو پلانەی خەلافەتی ئیسلامی داینا بوو بۆ کوشتنی عیمادەدین..
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه عیماد ا‌لدین زه‌نگی وسوپاكهیان پاراست له‌ده‌ستی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی ،خه‌لیفه پێ یان ئه‌زانێ و ده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌كات ،به‌ڵام هێشتا صلاح ا‌لدین له‌دایك نه‌بووه ئەم ڕەوشە رووئەدات، ئه‌م خێزانه کە به‌ڕه‌سه‌ن كوردن وخاوه‌نی شه‌ره‌ف ونەسبی کوردین و خەڵکی شوێنێكن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عەشایەری "ڕه‌وادی" - ڕه‌وادیش تیره‌یه‌كن له خێزانی (هه‌زبانی) یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌ته كوردی یه‌كان كهلهورمێ وه دهسهلاَتی ده‌ستی پێ كردووه تا ناوچەکانی خوارو عێراق ناوەندی ئێران، هه‌روه‌ها (حه‌سنه‌وه‌ی،دیناوهری و ئه‌یوب)كهههمووئهمانه ده‌وڵه‌تی كورد بوون و ده‌ستی خێریان هه‌بووه به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی ،ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ڕه‌سه‌ن لهههزبانیە کانن و عه‌شیره‌تێكی كوردن له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌رباینجان وئهوناوچانه ئه‌ژین كهنزیكن له ورمێ واته ڕه‌زاییه‌ی ئێستا ،گونده‌كه‌یان ناوی "ئهجدنیقان" بووە.. نزیك شاری (دیون)ی ئازهرباینجانه .
ئه‌م خێزانه به‌هۆكاری كێشه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كان دا و خێزانێكی زۆر گه‌وره‌ن ئه‌بێت به‌شه‌ڕیان زۆر له‌یه‌كتری ئه‌كوژن له‌دوای ئه‌وه‌ی كه سوڵته‌و دهسهلاَتیان كه‌م بوه وه توانای ئهرمهناكانیان نییه چونكه ده‌وڵه‌تی (قرج) دەوڵەتێکی نوێ بەهێزەو سەرەتایەتی و ده‌ست پێ ئه‌كات و سه‌رده‌ر ئه‌هێنێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی (جۆرجیا)هه‌ردووكیان ده‌وڵه‌تێكی صه‌لیبی زۆر خراپه‌كارن هاوكاری كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئه‌كه‌ن له‌ناوچه‌كانی خه‌واریزم دا كه‌ئه‌مانیش توانا یان نییه ڕووبه‌ڕووی خهواریزمهكان و ده‌وڵه‌تی قرج و ده‌وڵه‌تت جۆرجیا ببنه‌وه، بۆیه ناچارن به كۆچه‌ری دێن و ناسراوییهكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ "به‌هرۆز"دا سه‌رۆكی شورطەی بەغداد كه‌زۆر خۆشه‌ویسته له‌دڵی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ، نجم ا‌لدین ئه‌یوب باوكی صەلاحەدینی ئەیوبی یه زۆر هاوڕێیه‌تی یان هه‌یه له‌گه‌ڵ بەهروزدا له‌وناوچانه نیشته‌جێ ئه‌بن .هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت كه‌بنه‌ماڵه‌ی صەلاحەدینی ئەیوبی عه‌ره‌به‌و به‌ڕه‌سه‌ن ئهگهڕێتهوهبۆ (عه‌دنانی یه‌كان)به‌ڵام ئه‌مانه ڕاست نین، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌كان خۆشیان شانازی به صەلاحەدینی ئەیوبی و كوردایه‌تی صەلاحەدینی ئەیوبی یه‌وه ئه‌كه‌ن .بۆیه صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی ئینكاری عه‌ره‌بایه‌تی خۆی كردووه‌و خۆی به‌كورد زانیووه ،گوتویه‌تی من له‌خێزانێكی كوردم وبنه‌ماڵه‌ی خۆم ئهگهڕێنمهوهبۆكورد،ئه‌وه قسه‌ی هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به شۆڤینییهكانه كهئهڵێن گوایه بنه‌ماڵه‌یان به‌ڕه‌سه‌ن عه‌ره‌به‌و له‌گه‌ڵ ئافره‌تی كورد ژن وژنخوازیان كردووه‌و تێكه‌ڵ بوونه.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه دێنە ناوچه‌كانی شاری تكریتی ئێستا كه‌زۆر كۆنه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی فارسه‌و قه‌ڵاو قولەیەکی زۆر زۆری تێدا بوو، جێگایه‌كه له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌یه ئه‌م قه‌ڵایه پێشترسهرچاوهی ئازوقه‌و زه‌خیره‌و مه‌خزه‌نی فارسه‌كان بووه دژی ڕۆمه‌كان، ناوچه‌یه‌كی زۆربهربلاَو گه‌وره‌یه،كاتێك (ئه‌یوب شادی)واته باپیری صەلاحەدینی ئەیوبی ناوی(شادی) بووه ،وهباوكی صەلاحەدینی ئەیوبی(نجم الدینی ئه‌یوب)ه كه دێن په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌ن به‌كه‌سێك به‌ناوی بەهروز كه‌په‌یوه‌ندی پێوهئهكهن ئه‌وانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خێزانێكی گه‌وره‌ن ئه‌یكات به‌ئه‌میری ئه‌و جێگایه ،وه‌هه‌روه‌ها (ئەسەدەدین شێركۆ ) ئه‌كات به‌هاوكاری براكه‌ی کە بووە به‌حاكمی ناوچه‌ی تكریت ،بۆیه ئه‌م خێزانه ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوونه لهناوخهڵك دا چونكه ڕەچەڵەکیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زبانی یه‌كان .
صەلاحەدینی ئەیوبی له‌ساڵی ٥٣٢کۆچی به‌رامبه‌ر به ١١٣٧زلهدایك ئه‌بێت، كاتێك له‌دایك ئه‌بێ دایكی به‌سه‌ری یه‌وه ده‌مرێت وه‌له‌و شه‌وه‌دا له‌دایك ئه‌بێت كه بنه‌ماڵه‌ی شادی ئه‌یوب ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌كرێن و نجم ا‌لدین ئه‌یوب وئەسەدەدین شێركۆی برای ئه‌یانه‌وێ پێكه‌وه ناوچه‌ی تكریت به‌جێ بهێڵن و بڕۆن به‌ره‌و جێگایه‌ك كه‌خۆشیان نازانن به‌ره‌وكوێ ئه‌چن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌نای عیمادەدین زه‌نگی یان یاوه، وه‌ك له‌كتێبی مێژووی (تاریخ دولتین النوریه صلاحیة) له‌م كتێبهیا باس له‌وه ئه‌كات كه‌ئه‌ڵێت بەهروز زۆر خه‌جاڵه‌ت بووبه‌وه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌م خێزانه كوردییه بوه‌ستێته‌وه‌و پێی ناخۆش بوو بۆیه ئه‌و ڕێگای بۆكردنه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی هێرش بێرنهسهریان پێی وتن بڕۆن لە ناوچەکەدا، چونكه خه‌لیفه‌ی عه‌باسی ئه‌یه‌وێ له‌ناوتان ببات.شێركۆمامی صەلاحە دین ئه‌یوبی یه له‌گه‌ڵ باوكی دا زۆر بێتاقه‌ت ئه‌بێت به‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌به‌سه‌ریاندا هاتووه‌و هیچ كه‌سێك به هاواریانهوهنایهت و خۆشیان له‌ناوچه‌یه‌كی تره‌وه ده‌ربه‌ده‌ر كراون ئیستاش جارێکی تر ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌كرێن له‌ناوچه‌ی تكریت كهحاكم بوون، بهلاَم ئه‌بێت ڕابكه‌ن وله‌و جێگایه نه‌مێنن، بیرئه‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه به شه‌و بڕۆن بۆئه‌وه‌ی كهلهكهمینی خه‌لافه‌تی عه‌باسی ڕزگاریان بێت ئه‌وه‌بوو به‌شه‌و كه‌وتنه ڕێ صەلاحە دین كه‌ناوی ئه‌سڵی (یوسف)ه ده‌ست ئه‌كات به‌گریان و دایكیشی نه‌ماوه شیری باتێ هه‌ربۆیه باوكی صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌یه‌وێ بكوژێ هه‌رچۆنێك بێت بە بهشێركۆ دەڵێت كه‌وا بیكوژێت چونكه منداڵێكی شومه بۆئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت له‌ده‌ستی له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌خزمه‌تكاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه‌له(وفایه الاعیان) باسی لێوه ئه‌كات كه‌ئه‌یانه‌وێ صەلاحەدینی ئەیوبی بكوژن چونكهمنداڵێك بوو باوكی زۆر پێ ی بێتاقه‌ت بوو به‌وه‌ی كهبهمنداڵێكی شومی ئه‌زانێت بڕیارئهیهن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیكوژن یه‌كێك له‌وانه‌ی خزمەتکاریانە ئه‌كات لایان له‌مێژوودا هاتووه سه‌رزه‌نشتی ئه‌كات وئه‌ڵێ ئه‌ی گه‌وره‌م ئه‌مه‌چی یه وا وای لێ ئه‌كه‌ن كه ئه‌م منداڵه بچووكه واله‌تۆ یكات ببێته ناڕه‌حه‌تی وناههمواری به‌سه‌ر تۆوه كه‌له‌كاتێكدا ئه‌مه‌چی كردووه ،چ تاوانێكی كردووه تۆ بێی ئه‌م منداڵه به‌م شێوه بكوژرێت،بۆ ئه‌ی كوژن ئه‌مه‌چی پێ یه ئه‌وه‌ی كه ئه‌یكات هه‌مووی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه )دواتر وازی لێ ئه‌هێنێ و ئه‌و پیاوه خۆی منداڵه‌كه هه‌ڵ ئه‌گرێ وئهیبات .
صەلاحەدینی ئەیوبی له‌یه‌كه‌م شه‌وی له‌دایك بوونیه‌وه باوكی ئه‌یویست بیكوژێت وڕزگاریان بێت به‌ده‌ستی یه‌وه ،صلاح ا‌لدین له‌گه‌ڵ باوكی و نجم ا‌لدین ئه‌یوب و ئەسەدەدین شێرکۆكه لهتكریتهوه به‌ره‌و موصڵ ئه‌چوون گه‌شتنه لای عیمادە دین زه‌نگی ئه‌ویش زانی كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ركراون به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی وبرایه‌تی یه‌وه باوه‌شی كرد به‌هه‌موویان دا‌و هه‌موویانی گرته ئه‌ستۆی خۆی وهڕێزێكی زۆری لێگرتن وپاره‌و سه‌روه‌ت وسامانێكی زۆری دانێ و ڕێزی زۆری گرتن ووتی ئه‌م جێگایه بۆی هاتوون ماڵ ومهنزڵگای خۆتانه .عیمادەدین زه‌نگی پیاوێكی زۆر به‌ڕێز بوو وه‌خاوه‌نی موصڵ بو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێك لهسهلاجیقهكان كهتوركمانن دژایه‌تی ئه‌م پیاوه‌یان ئه‌كرد،چونكه ئه‌م پیاوه‌ش خۆی توركمان بوو بهلاَم لهسهلاجیقهكان نه‌بوون له‌بنه‌ماڵه‌ی زه‌نگی بوو، بهلاَم والی یه‌ك بوو له‌لایه‌ن سه‌لجوقی یه‌كانه‌وه دامه‌زرابوو،كه‌ئه‌و كات سوڵته دهسهلاَت له‌لایه‌ن دهسهلاَتدارهكانهوه دابه‌ش ئه‌كرا نه‌ك له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌كانه‌وه .
عیمادەدین زه‌نگی كه‌سێكی دیندارو موجاهید بوو به‌رده‌وام له‌جیهاد دابوو،وه‌فایی نجم ا‌لدین ئه‌یوب وئەسەدەدین شێركۆی بیرنهئهچویهوهو ویستی قه‌ره‌بوی هه‌ندێك له‌و چاكانه‌ی بۆ بكاته‌وه،.. عیمادەدین زه‌نگی كه‌سێكی ژیر بووئهیویست جێ پێ ی خۆی قایم بكات وهه‌موو میرنشیتهكان یه‌ك بخات خۆی ئاماده بكات بۆ جه‌نگی صه‌لیبی یه‌كان و جیهاد بۆئه‌مه‌ش پێویستی به‌و دوو قاره‌مانه هه‌بوو،هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی جیهاد وخه‌بات ده‌ستی پێ كرده‌وه دژی صه‌لیبی یه‌كان وباطنی یه كان عیمادەدین زه‌نگی به سوپاكه‌ی خۆیه‌وه توانیان جێگایه‌ك ڕزگار بكه‌ن كه‌ناوی(به‌عله‌به‌گ) بووكهلهساڵی ٥٣٤کۆچی كهبهرامبهره به ١١٣٩ز ئازادی كردوو خستی یه ژێرحوكمی خۆیه‌وه ،بۆ گه‌وره‌ی نجم ا‌لدین ئه‌یوب كه‌باوكی صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی بوو كردی به‌والی به‌عله‌به‌گ ، له‌پاشاندا زیاتر گرنگی دا به صەلاحەدینی ئەیوبی ،چونكه ڕاسته چه‌ن ژنێكی هه‌بوو بهلاَم له‌و سه‌رده‌مه‌دا عیمادەدین زه‌نگی و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تر به‌رده‌وام پێ یان خۆش بوو مندالاَنێك خۆیان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ئه‌یانه‌وێ بۆیه صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی نهچووهلای باوكی پهروهردهببێ ماوه‌یه‌ك له به‌عله‌به‌گ بوو بهلاَم ته‌مه‌نی منداڵی له‌لای عیمادەدین زه‌نگی په‌روه‌رده بووه نه‌ك لای باوكی ، باشترین كه‌سایه‌تی وگه‌وره‌ترین سهركردهشه ده‌رچووه،صەلاحە دینی ئه‌یوبه له‌باوكی یه‌وه وه‌ری نه‌گرتووه هه‌رچه‌نده باوكی كه‌سێكی به‌تواناو دیندارو والی بووه، بهلاَم ناگاته كه‌سایه‌تی عیمادەدین زه‌نگی .بۆیه عیمادەدین زه‌نگی خۆی صەلاحەدینی ئەیوبی پهروهردهكردووه،زۆر ڕێزیشی له‌كه‌س وكاری گرتووه،وه ڕهوشتیكی جوان وسه‌ركرده‌ی وه دینداری وای فێر ئه‌كات كه صەلاحەدینی ئەیوبی له‌ته‌مه‌نی (٦_٧)ههمووقورئان لهبهرئهكات ،صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی ئه‌وه‌نده به توانا په‌روه‌رده ئه‌بێت له‌سه‌رده‌ستی كوڕه‌كه‌ی عیمادەدین زه‌نگی دا به‌ناوی( نورالدین محمود)پۆستی گه‌وره‌ی شورطه ی ههموودیمهشق ئه‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی،هیچ كه‌سێك ناتوانێ له‌سه‌رده‌می صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی دا كه‌هه‌ندێ ئه‌ڵێن ته‌مه‌نی(١٨-١٩) ساڵه‌و هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن له‌نێوان (٢٠-٢٢)ساڵی دا بووه توانی پۆستی شورطه بگرێته ده‌ست كه‌ئیستا پێ ی ئه‌وترێ پۆلیس، له‌دیمه‌شق دا دزی تیادانه‌ماوه صەلاحە دین كه‌سێكی دیندارو به توانا بوو لهناودیمهشقدا كه‌خۆی ناوی یوسف بووه ناوی( یوسف صەلاحەدینی)لێنراوه، ئه‌مه‌نده خۆشه‌ویست بووه له‌ناوخه‌ڵكی دا شیعریان به‌سه‌ردا ئه‌وته‌وه، خۆی به‌شه‌واندا ئه‌گه‌ڕا به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كاندا ئه‌ڵێن وه‌ك (عمر كوڕی خه‌تاب و عمری كوڕی عبدالعزیز) ، لهوتهمهن منداڵی یه‌دا ئابه‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده بوو بوو،كهلهوسهردهمهیا هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی ودینداری وئهمانهتێك كه‌له‌سه‌ر شانی بوو بییه‌وێ بهجوانتریش شێوه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كهلهبهردهستیدایهتی ئه‌مانه‌ی بۆدیاری بكات وئهمانهشی بۆ دابین بكات.