10/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا له‌به‌ر سێ هۆكار رفێنراوه
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه سێ خاڵ بوونه‌ته هۆكار بۆ رفاندنی عه‌لی زێدانی سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا.
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ئوتێلێكی ناو ته‌رابلوسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یدا عه‌لی زێدانی سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا رفێنرا، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه سێ خاڵ بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو برفێنرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، شۆڕشگێرانی پێشووی لیبیا هه‌ستاون به‌و كاره‌و له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ش ئه‌و پرۆسه‌یان ئه‌نجامداوه:
1- لێدوانه‌كه‌ی زێدان له‌باره‌ی رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له‌ناو وڵات‌دا.
2- په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت پاش لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كه رایگه‌یاندبوو حكومه‌تی لیبیا ئاگاداری رفاندنی ئه‌بو ئه‌نه‌سی ئه‌ندامی رێكخراوی قاعیده بووه.
3- هێرشكردنه‌سه‌ر رێكخراوی قاعیده.
د.ع