20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌بیانووی پیرۆزبای سه‌ردانی تاران ده‌كات
نوری مالیكیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌نیازه به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی تاران بكات بۆ زانینی هه‌ڵوێستی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری تازه‌هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته، سه‌باره‌ت به عیراق و سوریا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (موسته‌قبه‌ل)ی چاپی لوبنان، پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆزیاتر پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا وه هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئێستای سوریا و دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ناوچه‌كه.وه‌پیرۆزبایی كردنه له سه‌ركه‌وتنی روحانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران .