09/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سکاڵایان دژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردوە
هه‌ریه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایانگه‌یاند، سكالاَكانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له دادگای ته‌میز تۆماركردووه.
به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان له ڕابردوودا توانیویانه نزیكه‌ی 15 هه‌زار ده‌نگی فه‌وتاوی خۆیان به‌ده‌ست بهێننه‌وه و له ئێستاشدا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانن چه‌ند هه‌زار ده‌نگێكی تریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و به‌وه‌ش یه‌ك كورسی تری په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنن.
هاوكات ڕێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ڕایگه‌یاند كۆمسیۆن 12 هه‌زار ده‌نگ كه‌متریان بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی خوێندۆته‌وه و ده‌شڵێن چاوه‌ڕوانن ڕێژه‌ی كورسیه‌كانیان گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای سلێمانی به ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند:وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگیان فه‌وتاوه و سكالاَیان تۆمار كردووه بهلاَم وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن كورسیه‌كی تر زیاد بكه‌ن.
گومانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی تر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به پێی ئه‌و ئامار و ژمارانه‌ی له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی كۆتایی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان كه كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندووه.