09/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سەردەمی پێش هاتنی سەلاحەدینی ئەیوبی
مێژووی ناصر یوسف کوردی(صەلاحە دینی ئەیوبی)
بەشی دووەم:
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
شایه‌نی باسه لەسەردەمی سەلاحەدیندا تەنانەت پێش ئەویش نەنگی بووه باسی تورك وكوردو عه‌ره‌ب بكرێ، چونكه لای خه‌ڵكی مرۆڤایه‌تی وناسینی گەل ته‌نها له‌سه‌ر بنچینە‌ی دیندرای بووه، له‌هیچ زێد‌و مه‌ڵبه‌ندێكی موسڵماناندا شوێنی سنور نه‌بووه تاوه‌كو داوای په‌نابه‌ری لێ بكرێ، پاره‌ی هه‌موو ووڵاتانی ئیسلامی وسه‌ڵته‌نه‌ته‌كانی ئیسلامی له‌لای یه‌كتر بەکارهاتووە له هیچ جێگایه‌كدا ئوتێل نه‌بووه جگه له‌كاروان سه‌را كاروان سه‌راش به‌خۆڕای خه‌ڵك تیایدا خه‌وتووه ته‌نها پاره‌یان له ئالیكی و ئاڵف وخۆراکی ئاژه‌ڵه كان وخواردنی مرۆڤه‌كان وه‌رگرتووه باقی جێگاكانی تر ئه‌بوایه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ خه‌ڵكی دابین بكردایه ئەمە شارستانیه‌تی ئیسلامی یه.!
له‌دوای مردنی ئه‌لب ئه‌رسه‌لان- ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- كوڕێك له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت به‌ناوی(مه‌لیك شا)وه‌كوباوكی كه‌سێكی دیندارو پارێزه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعەت بووه..وە‌رده‌ورده ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رفراوان كرد،برایه‌كی هه‌بوو به‌ناوی(توتش)له‌دوای مردنی خۆی توتشی برای كه‌سێكی خراپ ومه‌ی خۆر و سه‌رسه‌ری وداوێن پیس بوو،توتش دووكوڕی هه‌بوو یه‌كیان ئه‌بێت به‌والی لە حه‌له‌ب ئه‌وی تریان ئه‌بێت به‌والی لە دیمه‌شق، دواتر هه‌ردووكیان ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ صهلیبییهكان ئه‌وگرنگی‌یه‌یان نامێنێت وه‌كو ڕێبازی باوكییان نەبوون نەرۆشتوون،به‌لاَم ملیك شا كه‌سێك له‌دوای خۆی دروست ئه‌كات كه‌ئه‌وكه‌سه‌ش به‌ناوی(ال توغرول) بۆماوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كانی حه‌له‌ب وموصل ئه‌كات ئه‌م كه‌سه به‌رێزه كۆمه‌ڵێك پیاوی پیاوانه دروست ئه‌كات له‌دوای خۆی كه‌هه‌مووموجاهید بوون له‌كورد وتوركمان بوون له‌وانه( عوده‌ی كوڕی موسافیر)ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت كه ئێستا یه‌زیدییه‌كان له‌لالش قه‌بره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌پەر‌ستن، له‌وكه‌سانه‌ی كه‌له‌وناوچەنه‌دابوون (مه‌مدوحی كوڕی تونتیکین)وه‌هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵیكی تر له‌وكه‌سانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ڕێبازی جیهادو خه‌بات په‌روه‌رده‌بوون ،له‌سه‌رده‌می توركمانه‌كانیش كه هەر له‌و ناوچەنه‌دابوون هه‌موویان پێكه‌وه خه‌ریكی جیهادوخه‌بات وكۆشش بوون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی (لااله‌الاالله) له‌به‌رامبه‌ر باطنی یه‌كان و صهلیبییهكان، چونكه شیعه‌و باطنی یه‌كان ده‌سته‌یه‌ك بوون له فاطمی یه‌كان جیاببونه‌وه ،هۆزی نزاری بوون جیابونه‌وه بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕبفرۆشن به‌موسڵمانان زۆرێك له‌موسڵمانان هه‌تا له‌سه‌رده‌می ئه‌لب ئه‌رسه‌لان و دوای ئه‌لب ئه‌رسه‌لانیش هه‌ر به‌ده‌ستی فاطمی‌یەکان و باطنیی‌یەكانیش تیرۆر كران،وه‌ك(نیزام الملك)بریندار ئه‌كرێ و به‌ده‌ستی ئه‌وان شه‌هید ئه‌كرێ دواتر وه‌هه‌روه‌ها ملیك شا وتوتش كه‌خۆی كه‌سێكی خراپه‌كاربوو هه‌ربه‌ده‌ستی باطنی یه كان تیرۆرئه‌كرێن، به‌لاَم دواتر (رضوانی كوڕی توتش )ده‌بێته یه‌كێك له‌باطنی یه كان و شوێن (حسن كوری صباح) ئه‌كه‌وێت، له‌دوایشدا هه‌ر به‌هه‌لاكه‌ت ئه‌ڕوات ،به‌لاَم(ال توغرول) بۆماوه‌ی 3 ساڵ حه‌له‌ب ئه‌گرێته‌ده‌ست له‌دوای ئه‌وه‌ی دزێتی نامێنێت.. ال توغرول باپیری عیماد الدینی زه‌نگی یه باوکی عیمادەدین زەنگی ناوی اق سنقر بووە ،به‌لاَم له‌دوای ئه‌وه‌ی ملیك شا دێ له‌و سه‌رده‌مه‌یا پارچه پارچه‌ی ئه‌كه‌وێته نێوان هه‌موو كوڕانی سه‌لجوقی به‌تایبه‌تی له‌نێوانی كوڕانی مه‌لیك شا وتوتشدا ،وه‌له‌نێوان ئه‌وانی تریشدا كه‌ڵه‌بنه‌ماڵه‌ی سه‌لاجیقه‌كانن سێ بۆچوار ده‌وڵه‌تی سه‌لاجیقه جیا ئه‌بێته‌وه له‌كاتی ئه‌واندا كۆمه‌ڵێكی تر جیائه‌بنه‌وه موصڵ ئه‌كه‌وێته‌به‌رده‌ست یان كه‌پێ یان ئه‌وترێ سه‌لاجیقه‌ی ناوچه‌كانی موصڵ.
یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه‌ئه‌یه‌وێ ئە‌و دەسەڵاتە ببات به‌ڕێوه.. كه‌سێك بوو به‌ناوی (كه‌ربوغه)كه‌یه‌كێكه له‌وكه‌سه موجاهیدانه‌ی كه‌دژی صەلیبی‌یەكان بوو بۆماوه‌یه‌كی زۆر دوروو درێژ جیهاد وخه‌بات ئه‌كات له ساڵی ٤٨٩-٤٩٥کۆچی، ده‌وڵه‌تی كه‌ربوغه له‌موصڵدا توانی به‌ته‌واوی لاوازی بخاته هێزو دڵی خاچدروشمان و بیان شكێنێ و لاوازیان بکات لە نەوچەکە، به‌ڵام كه‌ربوغه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوكم وده‌سەڵاتیشی كه‌م بوو كه‌سێك دێته جێگای كه‌ربوغه بە ناوی(شمس الدوله)یه.. به -جكرمش- ناسراوه،جكرمش یه‌كێكه له‌توركمانه‌كان له‌ساڵی‌٤٥٩ کۆچی، له‌دوای كه‌ربوغه ده‌سه‌ڵات ئه‌گرێته ده‌ست تا ساڵی‌٥٠٠کۆچی، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌شمس الدوله (جكرمش)كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دێت ئه‌م كه‌سایه‌تی‌یانه كه‌ربوغه وجكرمش هه‌مویان تورك بوون وه هیچ یان كوڕی یه‌كتری نه‌بوون ،ئه‌مانه ده‌وڵه‌تی هێزو توانا بوون هه‌ركه‌سێك نفوز و هێزی هه‌بووبێ توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی موصڵی سه‌لاجیقه بگرێت به‌ده‌ست خۆیه‌وه كه‌پێ‌ی ئه‌وترێ ناوچه‌ی (مه‌راغه)یان ناوچه‌ی ئازه‌رباینجان ئه‌گرێته‌وه هه‌تا موصڵ به‌ده‌ست یانه‌وه بووه كه‌زوربه‌ی زۆری ناوچه كوردی یەکانیشی گرتۆتەوە.
له‌دوای جكرمش كه‌سێكی تر ده‌سه‌لاَتی موصڵ ئه‌گرێته ده‌ست به‌ناوی (قطب ا‌لدین مه‌مدود)له‌ساڵی ٥٠١-٥٠٧ کۆچی، ده‌سه‌لاَتی به‌ده‌سه‌وه‌یه دوای ئه‌و(اق سنقربرسقی)كه‌باوكی عیمادەدینزه‌نگی یه هه‌روه‌ها ئه‌میش ئه‌كوژرێ به‌ه‌ستی شیعه‌كان ،عیمادەدینزه‌نگی ئه‌وكاته منداڵه كه‌سێك ده‌سه‌ڵات ئه‌گرێته ده‌ست به‌ناوی(عیزالدین مسعود)ئه‌میش كه‌سێكی زیره‌ك وئازابوو به‌لاَم ئه‌میش هه‌ربه‌ده‌ستی باطنی‌یەكان شه‌هید ئه‌بێت ..
باطنیەکان کێن؟
لێره‌دا بێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌ئایا هێز ئه‌م باطنی یانه چی بووه كه‌باسمان له‌هه‌ركه‌سێك كرد وتمان به‌ده‌ستی باطنی یه كان شه‌هیدكراوه،باطنی یه‌كان دوو كۆمه‌ڵه بوون له فاطمی‌یه‌كان جیاببونه‌وه،كۆمه‌ڵێك یان كوڕانی(مستعریه)یان پێ ئه‌وترێ ،كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش پێ یان ئه‌وترێ (نزاریه)، مستعریه‌كان توانیان سوڵته‌وده‌سه‌لاَتی فاطمی بگرن به‌ده‌سته‌وه،به‌لاَم نزارییه‌كان له‌ڕێگای مونه‌زیرێك یانه‌وه كه‌ناسراوه به(حسن كوڕی صباح)یان ابنو صباح له‌گه‌ڵ (ابنو عطاش)دا هه‌ردووكیان جیائه‌بنه‌وه‌و دێن بۆ ناوچه‌كانی شام له‌وێ به‌درۆ خویان به‌ئه‌هلی سوننەت‌و نیشان ئه‌یه‌ن تا ئه‌چنه ناوجه‌رگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یه‌وه،دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند قه‌لاَو جێگا‌و قو‌لەیه‌ك ئه‌گرن له‌موسڵمانان له‌وێدا ده‌وڵه‌تی خۆیان درووست ئه‌كه‌ن ،(حسن كوڕی صباح )یه‌كه‌م كه‌س بوو حه‌شیشه‌ی دۆزی یه‌وه بۆیه پێ یان ئه‌وترێ شیعه‌ی حه‌شاشین یان شیعه‌ی اسماعیلی حه‌شاشین، سەرەتا کە ئه‌م گوڵه‌ی دۆزی یه‌وه‌و باخچه‌یه‌كی دروست كردوناوی نا(به‌هه‌شت) گوڵەکە ناوی خەشخاشە .. ئافره‌تی ئه‌كردئەو باخچەیە به‌رده‌وام خه‌ڵكی خومار ئه‌كرد وه پێیانی دەگوت ئه‌گه‌ر ئێوه له‌م به‌هه‌شته بمێننه‌وه به‌خۆشی وشادی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌دا ڕائه‌بوێرن وبه‌رده‌وام خوماریشن ،هه‌رکارێکی پێ بكردنایه ئه‌ی ناردن وه‌دواتر به‌هۆی تلیاكه‌كه‌وه ئه‌بوایه بگه‌ڕیایه‌نه‌ته‌وه بۆلای حسن كوڕی صباح وه‌زۆربه‌ی زۆریش یان ئه‌كوژران وئه‌گیران،به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازیان نه‌ئه‌هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی حسن كوڕی صباح هه‌موویانی فێری تریاك و حه‌شیشه كردبوو بۆیه ئه‌مانه له‌مێژوودا ناسراوان به(ئیسماعلی حشاشین) زوربه‌ی زۆری ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعەت به‌ده‌ستی باطنی یه‌كان شه‌هید ئه‌بوون،ئه‌وه ئه‌و توانا‌و هێزه حه‌شیشه‌ییه بوو كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا تازه دۆزرابوه‌وه.
شایه‌نی باسه حسن كوڕی صباح وئیبنوعطاش دووكه‌سی پیس وناپاك بوون، زۆرێك له‌ئه‌هلی سوننەت‌جه‌ماعه‌تیان شه‌هیدكردو،به‌رده‌وام ده‌ستیشیان تێكه‌ڵ بووله‌گه‌ڵ صه‌لیبی‌یه‌كاندا ئه‌مانه باوه‌ڕیان به‌نوێژی ئیسلام وپێغەمبه‌ر(صلی اله علیه وسلم)نه‌بوو هه‌ر دین بیروباوەڕێکی تایبەت بوو بۆ خویان دروستیان كردبووهۆكارێك بوو كه‌خۆشیان نه‌یان ده‌زانی باسی چی ئه‌كه‌ن هه‌تاوه‌كو (ئیمامی غه‌زالی) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت كه‌خۆی چووه‌ناویانه‌وه كتێبێكی نوسی به‌ناوی(فضائیح الباطنیه) دواتر زانی ئه‌مانه چه‌نه‌خراپه‌كارن كتێبیكی له‌سه‌ر نوسین..دوای ئه‌وه‌ی باوكی عیمادەدینزه‌نگی ئه‌كوژرێ له‌لایه‌ن باطنی یه‌كانه‌وه عیمادەدینزه‌نگی منداڵ بوو،بۆیه كه‌سێك به‌ناوی (عیزالدین مسعود) ئه‌میری موصڵ بوو،وه‌یه‌كێك بوو له‌موجاهیده‌كان وه‌بۆخۆی كه‌سێكی به‌تواناوبه‌هێزه‌بووه ،وه‌زۆرێك له‌میژوونوسان ئه‌ڵێ كورده‌و ڕه‌سه‌نی كورده،وه‌به‌ڕه‌سه‌ن ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ناوچه‌ی اربیل (اربائیلۆ)واتا هه‌ولێری ئێستا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میش شه‌هید ئه‌كرێ هیچ كه‌سێك نامێنت له‌موجاهیده‌كان نامێنێت بیخه‌نه‌ئه‌و جێگایه ، لێره‌دا ده‌نگی كه‌سێك بلاَوئه‌بێته‌وه له‌جێگایه‌ك وه‌له‌شه‌ڕێكا به‌ناوی (جسر)یان به‌جه‌نگی جسر ناسراوه له‌مێژوودا ،وه‌كو كوڕێكی منداڵ كاری به‌هێز سه‌رده‌رده‌هێنێ كه‌سوپای (مه‌مدوحی كوڕی تونتکین و عیزالدین مسعود)ئه‌پارێزی ،كه‌سێكی دیندار وناودارو خۆشه‌ویست له‌ناوخه‌ڵكی دا ئه‌ویش (عیمادەدینزه‌نگی)یه له‌هه‌رلایه‌كه‌وه موجاهیدان وشۆڕشگێڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌یرئه‌كه‌ن كه‌وا عیمادالدین زه‌نگی وه‌كو شێرپه‌لامارئه‌دات به‌رامبه‌ر صهلیبییهكان له‌شه‌ڕی جسرا وه‌نایه‌ڵێت بێنه پێشه‌وه نه‌یان توانی ئه‌وناوچه‌یه بگرن كه‌پێ ی ئه‌وترێ ئیماره‌تی (حرا)بۆیه له‌جێگای خۆیاندا مانه‌وه نەیانتوانی بێنە پێش بستێك خاکی تری موسڵمانان، له‌وكاته‌دا دووكه‌سایه‌تی گەورە یەکێکیان کورد بوون قازی موصڵ ئه‌بن یه‌كیان به‌ناوی(بهاء‌والدین شاره‌زووری)ئه‌وی تریشیان به‌ناوی(صلاح الدینی كوڕی محمدی یاغیسانی)كه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن سوڵتان محمودی سه‌لاجیقه‌وه دادمەزرابوون له‌ناوچه‌كانی موصڵ دا له‌ساڵی ٥٢١کۆچی له‌م ساڵه‌دا کێشەیەك و بۆشاییەکی سیاسی زۆر كه‌وته ناو خه‌ڵكی دەسەڵاتی موصڵ هیچ كه‌سێك نه‌ی ئه‌زانی كێ هه‌ڵبژێرن له‌مانه.
خه‌ڵكی سه‌لاجیقه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ڕۆشت بوون ته‌نها سوڵتان محمود مابووله‌ناوچه‌كانی سه‌لاجیقه و كرمان وئێران دا به‌گشتی واتا له(طوس)مه‌شهه‌دی ئێستا و ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان و ئێرانی ئێستا داده‌نیشت ،له‌كاته‌دا ووەڵامی بۆئه‌نێرن كه‌وا دوو كه‌س دێت بۆئه‌وه‌ی یه‌كێك هه‌ڵبژێرن وبیكه‌ن به‌ئه‌میری موصڵ، چونكه باوه‌ڕیان به‌ده‌وڵه‌تی عه‌باسی نه‌بوو،ده‌وڵه‌تی عه‌باسیش ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بوو،وه‌فاطمی یه‌كانیش بۆخۆیان خراپه‌كاربوون ،وه‌به‌شێكی موصڵیش بزاڤی جیهادی تێ كه‌وتبوو واتا ناوچه كوردنشینه‌كان (هه‌ولێر، دهۆك،دیاربكر وحسن الكیف) هه‌مووئه‌مانه كه‌به‌جزیره‌ی عمر ناسراون یان ناوچه شاخاوی یه‌كان وه‌یاخود ناوچه كوردستانی ،ئه‌وه‌بوو كه (بها‌ءوالدینی شاره‌زووری و صلاح ا‌لدین محمدی یاغیسانی) ئه‌كه‌ونه‌ڕێ و ئه‌چن بۆلای سوڵتان محمود و پێ‌ی ئه‌ڵێن كه‌واكه‌سێك دامه‌زرێنێ كه‌ده‌سه‌لاَتدار بوو له‌ناو سوڵته‌ی موصل دا ، ئه‌و كات هه‌مووناوی عیمادەدینزه‌نگی یان بیست بوو خۆشیانده‌ویست بۆیه كه‌ئه‌چنه‌لای سوڵتان محمود باسی عیمادەدینزه‌نگی ئه‌كه‌ن كه ببێته ئه‌میری موصڵ، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌باوكه عیمادەدینزه‌نگی له‌گه‌ڵ باپیری سوڵتان محمود دا بووه كه‌ناوی ملیك شا یه ،سوڵتان محمود ڕازی ئه‌بێت به‌وه‌ی كه عیمادەدینزه‌نگی ببێته ئه‌میری موصڵ ،هه‌رچه‌نده عیمادەدینزه‌نگی خۆی ئاگایی له هیچ شتێك نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی قازی شاره‌زووری ئه‌گه‌رێته‌وه‌هه‌واڵی سوڵتان محمودیش ئه‌گه‌یه‌نێته خه‌ڵكی موصڵ هه‌موویان ئه‌ڵێن :به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردنێكی زۆر جوانی كردووه و پیاوێكی زۆر به‌ڕێزی هه‌ڵبژاردووه ئه‌ویش عیمادەدینزه‌نگی یه .
عیمادەدین زه‌نگی له‌سه‌ره‌تای لاوێتی دا بوو وه كه‌سێكی زیره‌ك وخۆشه‌ویست بوو ورده ورده سوڵته‌و ده‌سه‌لاَت په‌یدائه‌كات له‌ناوچه‌یان وه‌سنووری وولاَتی خۆی ئه‌پارێزێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنێت له‌پاشاندا ڕۆژێك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (المستضیء بااللە) بانگی ئه‌كات بۆهۆی ئه‌وه‌ی سوڵته‌ی په‌یدا كردبوو به‌فێڵێك بیكوژێت ،ئه‌وه‌بوو(المستضیء بااللە)یش به‌هۆی كه‌سێكه‌وه كه‌ناوی (بهروزی خادمی)بوو وه‌كوردیش بوو بهرۆز سه‌رۆكی شورطه وپاراستنی ئاسایشی بەغداد و ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی بانگی ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عیمادەدین زه‌نگی بكوژن ،عیمادەدین زه‌نگی‌یش به سوپایه‌كی بچووكه‌وه به‌ڕێ ئه‌كه‌وێ بۆلای خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌له‌ناو شاری بەغداد بیرئه‌كاته‌وه كه ئه‌یانه‌وێ مه‌كرو مه‌كیده‌یه بیكوژن، چونكه سه‌لاجیقه‌كان هێشتا ده‌سه‌لڵات یان هه‌یه به‌م هۆكاره ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ڕائه‌كا، به‌لاَم خه‌لیفه‌ی عه‌باسی خه‌ڵكانێك ئه‌نێرێ به‌شوێن یا بۆئه‌وه‌ی عیمادەدین زه‌نگی بكوژێت و موصڵ بخاته ژێرده‌سه‌لاَتی خۆیه‌وه،عیمادەدین زه‌نگی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا به (تكریت)دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه خێزانێكی تێدایه ناوی(نجم ا‌لدین ئه‌یوب و ئەسەدەدین شێركۆ)یه په‌نا ئه‌بات بۆ ئه‌م خێزانه كه به‌ڕه‌سه‌ن كوردن له‌ناوچه‌كانی ئازه‌رباینجان و ورمێ وه‌هاتوون له‌وناوچه نیشته‌جێ بوون ،ئه‌م خێزانه په‌نای عیمادەدین زه‌نگی ئه‌یه‌ن وه خۆیشی وئه‌و سوپا كه‌مه‌شی كه له‌گه‌ڵیدایه‌تی ئه‌ی پارێزن ،عیمادەدین زه‌نگی هه‌میشه چاكه‌ی ئه‌م خێزانه‌ی له‌بیره‌و بیری ناچێته‌وه كه‌به(خێزانی ئه‌یوبی یه‌كان) ناسراون كه باوكی صەلاحەدینی ئەیوبی یه له‌گه‌ڵ ئەسەدەدین شێركۆ كه‌هه‌ردووكیان بران وسوپاكه‌ی عیمادەدین ئه‌پارێزن و دواتر به‌ره‌و موصڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه.