09/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان: ئەسەد تیرۆرستە
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایدەگەیەنێت، کە لەمەودوا سەرۆکی سوریا وەکو پیاوێکی سیاسی تەماشا ناکات و حیسابی تیرۆریستێکی بۆ دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خۆشحاڵی ئەمەریکا لە
ھەنگاوەکانی بەشار ئەسەد بۆ لە ناوبردنی چەکە کیمیاییەکانی سوریا،
رایگەیاند: ئێوە مرۆڤن و منیش مرۆڤم، چۆن دەتوانین تەقدیری کەسێک بکەین کە
١١٠ ھەزار کەسی کوشتوە، ئایا شتێکی بەمجۆرە دەبێ؟ من پێم وانییە کەس ھەبێ
دەستخۆشی لە ئەسەد بکات یا تەقدیری ئەسەد بکات و باوەڕ ناکەم جۆن کیری
قسەیەکی بەمجۆرەی کردبێت.
ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا کە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردوەتەوە، وتیشی: من چی
دیکە بەشار ئەسەدم وەکو سیاسەتمەدار قەبوڵ نییە، ئەسەد تیرۆریستێکە تیرۆری
دەوڵەت پەیڕەو دەکات، راشکاوانە دەڵێم کەسێک کە ١١٠ ھەزار کەس بکوژێت
تیرۆریستە و ئێستا لە سوریا تیرۆری دەوڵەت پەیڕەو دەکات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامادەکردنی پاکێجێکی نوێ بۆ پۆلیس وتی:
ئەوانەی کە نابیستن و شتێک بۆ خۆیان دروست دەکەن و دواتر کەناڵەکانی
میدیایش بڵاوی دەکەنەوە، تا ئێستا ھیچ جۆرە دۆسیە و پێشنیارێکی لەوشێوەیە
نەگەیشتۆتە بەردەستم و ئەمە یەکەم جارە لە ئێوەی دەبیستم.
س.سبەی