08/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نزایەک لە پایز......بۆ نیوەڕۆیەک پێش پایز..!!!
ئــــــــــــــــــــــــــــــــــاخ پــــــــــایــــــــــــز .................
ئەبێ بۆ لەدەستدانی کەسێکی ئازیز چ حەسرەتێک بکێشین....؟؟؟
من نازانم پایز کەی هێندە تووڕە بوو ،ئەمە کەی هەڵسوکەوتی میوانی وونبووە؟!ئەمە کەی ڕەوشتی غەریبی تازە هاتووە؟!
ئەمە کەی مامەڵەی دوو دۆست و ئاشنایە؟!ئاخر پایز زۆر بێ ویژدانانە کەوتە هەڵکێشانی هیواو ئاوات و سێبەر و سایەم،
زۆر دڵڕەقانە کەوتە ئەشکەنجەدان،زۆر بێ بەزەییانە بەندی کردم لە ناو ژووری خەم و خەفەت و داخ و دەردەداری،
بەڵێ ئەم پایزە وەک جاران نەبوو،وەک هەمیشە لە گەڵاکانەوە دەستی پێ نەکرد،بەڵکو ئەمجارە لە بەهێزترین و
خۆشەویسترین درەختەوە دەستی پێ کرد کە خولیا و خەون و هیواو حەزم بوو،بەڵێ هەر ئەو ڕۆژە زۆر توورەبووم هێندەی
تووڕەبوونی پایز،ویستم کە هیج نەبێت منیش هەڵوەرێنێت،ئاخر ژیانی بێ سایە زۆر سەختە.
هەمیشە وەک بێخود دەڵێم:"چۆن ماوە لەسەد لاوە کە پێکراوە دڵی من"!!!!!!!!!
بە ڕاستی سەیرە لایەکی دڵم پێشتر هەنجن هەنجن کرابوو بەدەست دۆستانی بێ مەعریفەت و سپڵەوە،ئەوا ئەم
بەشەشی بەم شێوە و بە خوێنی تراژیادی کۆچی نوسییەوە،بەڵی هەموو ساتێ لە چاوەڕوانی ڕەشەبا و گەردەلوولی
ئەم پایزە بێ ویژدانەم تا منیش لە ریشکەوە هەڵکەنێت و ئیدی ئومێدی سەردەرهێنانەوە زیندە بەجاڵ بکات......
٨-١٠-٢٠١٣
هەڵەبجەی شهید