08/10/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی ناصر یوسف کوردی(صەلاحە دینی ئەیوبی)
بەشی یەکەم :
نوسینەوەی: نیسان حەسەن
- باروودۆخی جیهانی ئیسلامی پێش صەلاحەدینی ئەیوبی
صەلاحەدینی ئەیوبی كه‌سێك بوو رێچکەی مێژووی گۆڕی، كه‌سێك نیه له‌م جیهانه‌دا صەلاحەدینی ئه‌یوبی نه‌ناسێ لە ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا باكوور‌و باشوور هه‌مووجێگاكانی دنیا كه ناوی صەلاحەدینی ئەیوبی دەبەیت له تاو ویقار و ڕێز وتوانا وئازایه‌تی و به‌هێزی و دینداری وزانستی له‌هه‌موو لاكانه‌وه ده‌یناسن وخۆشه‌ویسته له دڵی هه‌موولایه‌كدا هەیە ، ته‌نانه‌ت له‌دڵی دوژمنانیشدا خۆشه‌ویسته، ئه‌وه‌نده‌ش ترسی خستبووه ناودڵی دوژمنانیه‌وه تاكو(جیۆ)كه‌یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی فه‌ره‌نسا ئه‌گه‌ڕێته‌وه له‌كاتی داگیركردنی سوریادا ئه‌چێته سه‌ر قه‌بره‌كه‌ی و ده‌ڵێت : گه‌ڕاینه‌وه‌ئه‌ی صلاح ا‌لدین .
كاتێك باس له صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌كه‌ین نابێت به‌جۆرێك بێت وه‌ك چیرۆكێكی بەر ئاگردان باسی بكه‌ین،نا – بەڵکو- دەبێت سودی لە مێژووەکەی وه‌ر بگرین، پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك باسی لێوه‌بكه‌ین كه صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی چی کردوە بۆ سەرکەوتن چۆن هەوڵی داوە ئێمەش وا هەوڵ بدەین ، نەك بەو شێوەیە كه وه‌ك "ئەحمەد مطر" له‌شعرێكدا ده‌ڵێت :
وجوهكم أقنعة بالغة المرونة
طلاؤها حصافة، وقعرها رعونة
صفق إبليس لها مندهشا، وباعكم فنونه
".وقال : " إني راحل، ما عاد لي دور هنا، دوري أنا أنتم ستلعبونه
ودارت الأدوار فوق أوجه قاسية، تعدلها من تحتكم ليونة ،
فكلما نام العدو بينكم رحتم تقرعونه ،
لكنكم تجرون ألف قرعة لمن ينام دونه
وغاية الخشونة ،
أن تندبوا : " ق‌م يا صلاح الدين ، ق‌م " ، حتى اشتكى مرقده من حوله العفونة ،
كم مرة في العام توقظونه ،
كم مرة على جدار الجبن تجلدونه ،
أيطلب الأحياء من أمواتهم معونة ،
دعوا صلاح الدين في ترابه واحترموا سكونه ،
لأنه لو قام حقا بينكم فسوف تقتلونه
شعرەکەم بەلاوە جوانە کۆتاییەکەیم بەلاوە مەبەستە واتاکەی(هه‌موو جارێك بانگی صەلاحە دین ئه‌كه‌ین وهاواری لێ ئه‌كه‌ین و پێ‌ی ئه‌ڵێن،هه‌تا ئه‌وانه‌شی له‌ده‌وری مه‌رقه‌ده‌كه‌یایه‌تی ئیتر بێزار بوون له‌باسكردنی ئێوه ئه‌وه‌نده هاوارتان كرد بڵێن صەلاحە دین ده‌هه‌ڵسه‌ره‌وه،چه‌ندێك ئێوه داوا ئه‌كه‌ن له صەلاحە دین ده‌هه‌ڵسه له‌جێگاو شوێنی خۆتدا قودسمان بۆ ئازاد بكه!چه‌ند جار له‌ناوترسنۆكی خۆتاندا داوا ئه‌كه‌ن له صەلاحە دین ئه‌یوبی كه ئه‌و هه‌ڵسێته‌وه بۆ بەدەمتانەوە بێت بە هاوار تانه‌وه بێت،ئایا قه‌د ڕوویداوە زیندووه‌كان داوابكه‌ن له مردووه‌كان یان وهاوار یان لێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاواریانه‌وه بێت، ده‌واز له صەلاحە دین بێنن و با له ناو خاك وخۆڵی خۆی‌دا بێت و رێزی بگرن و له‌ناوبێده‌نگی خۆ‌یا بێت)، هه‌روه‌ها ئەحمەد مطر ئه‌ڵێ:( لأنه لو قام حقا بينكم فسوف تقتلونه) واتا ئه‌گه‌ر بێت‌و صەلاحەدینی ئەیوبی هه‌ڵسێت وبێتەوە ناوتان دڵنیاتان ئه‌كه‌م كه‌ئێوه صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌كوژن .
بۆیه لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئەحمەد مطر باسی لێوه ئه‌كات ئه‌وه‌یه نه‌ك بۆ هاواروکردن و شتێكی دروشم بێت ئه‌مه‌وێ پرۆژه‌یه‌ك بێت كه‌چۆن ئه‌و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ئێمه‌ش بتوانین جێگه‌ی ئه‌و پیاوه به‌رزه و ئه‌و باپیره گه‌وره‌مان كه‌هه‌ر له جێگایه‌كی ئه‌م دونیایه‌دا ئه‌ڕۆین پێمان ئه‌ڵێن ئێوه كێن ئێمه‌ش ئه‌ڵێین كوردین وباپیره گه‌وره‌مان صەلاحەدینی ئەیوبی یه و بنه‌چه‌مان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌مه بۆ خۆی جێگه‌ی شانازی وشه‌ره‌فه بۆ ئێمه.چونكه صەلاحەدینی ئەیوبی خاوه‌نی ئیسلامه‌كه‌یه‌و سه‌ربه‌رزی كردوینه‌ته‌وه له‌ناو جیهانی ئیسلامدا .
كاتێ باسی صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌كه‌ین ئه‌مه شێوەی قورئانییە كه خوای گه‌وره پێمان ئه‌فه‌رموێ:( فاقصص القصص لعلهم يتفكرون)واتا محمد (صلی الله علیه وسلم)چیرۆك وپه‌ندیان پێشینیان بۆ بگێڕەڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگای تێفكرن و ئه‌زموون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ تاندان .ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه كه باس له‌ژیاننامه‌ی كه‌سێكی به‌ڕێزی ئه‌م كورده ئه‌كه‌ین كه‌صەلاحەدینی ئەیوبی یه هیچ كه‌سێكیش نی یه لەم دنیادا نه‌یناسێ، به‌لاَم جێگای داخه ئێمه‌خۆمان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌كه‌ین وئه‌ڵێن جا صەلاحەدینی ئەیوبی چی كردووه بۆ كورد؟ له‌كاتێكیشدا ئێمه ئه‌مانه‌وێ کێشەی ڕەوای ووڵاتی خۆمان بناسێنین به‌وڵاتانی ترجیهان هیچ كه‌سێك کێشە رەواکەی ناناسێنێ ته‌نها كه‌سێكی وه‌ك صەلاحە دین نه‌بێت .
شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسه‌كه‌مان باسێك بێت له‌ڕه‌وش وزه‌مه‌نی دروست بوونی صەلاحەدینی ئەیوبی پێویسته باسێكی بارودۆخی جیهانی ئیسلامی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین صەلاحەدینی ئەیوبی وئه‌وكه‌سانه‌ی کەئەویان په‌روه‌رده كردووه چۆن توانیویانه‌ئه‌و بارودۆخه بڕه‌خسێنن كه كه‌سانێكی وه‌كو صەلاحەدینی ئەیوبی تێدادرووست بێت، ئاینی خوای گه‌وره كاتێك كه ئه‌یبه‌خشێ به‌خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ی دەستی پێوه‌بگرن وسه‌ربه‌رزیان بكات ئه‌مه نیعمه‌ته ئه‌گه‌ر سوپاسگوزاری بكه‌ی خوای گه‌وره ده‌سه‌لاَت وهێزت پێ ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر ڕێزی ئاینه‌كه‌شت نه‌گرت خوای گه‌وره زه‌لیلت ئه‌كات، بیڕوباوەڕێك جێگای دەگرێتەوە وه‌كو(دیموكراسی وعه‌لمانییه‌ت..)، ووڵاتانی موسڵمانانی پێ زه‌لیل ئه‌كات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانان ده‌ست ناگرن به دینی خوای گه‌وره‌وه، حوكمی خوای گه‌وره‌ش هەلە - واتا ..ئەم هەلە یه‌ك بۆ دوو جار پێت ئه‌به‌خشێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ئاستیدا نه‌بویت ئەوا ته‌واو (وإن تتولوا يستبدل قوما غيركم ثم لا يكونوا أمثالكم)واتا ئەگەر لە ئاستیدا نەبویت(ئه‌تان گۆڕێ به‌گه‌لانێكی ترخه‌ڵكانێكی تر ئه‌هێنێته‌پێشه‌وه خوایان خۆشه‌وێ وخوای گه‌وره‌ش ئه‌ویان خۆشه‌وێ به‌عیزه‌تن به‌رامبه‌ر كافران وزه‌لیلیشن به‌رامبه‌ر موسڵمانان).
كاتێ باسی صەلاحەدینی ئەیوبی ئه‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه نیه باسی چیرۆكیك یان ئه‌فسانه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو باسێکی هەمە لایەنە لە هەموو فەرهەنگەکانی ژیان لە سیاسەت لە سەربازی لە کۆمەڵایەتی لە دینداری وەهەروەها ..باسە له‌م ئیسلامه باسە لە خه‌بات وجیهادێكه كه گه‌لانێكی پێ سه‌ربه‌رز بوون، ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌خات كه بزوتنەوە جیهادی هه‌تاوه‌كو سه‌رده‌می ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی دوای خه‌لافه‌تی ئیسلامیش ته‌نها ماوه‌ی(٤٠بۆ٥٠)ساڵێك نه‌بێت هه‌میشه له‌ناوكوردیشدا به‌رده‌وام بووه پارێزه‌ری ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعەت بووه.
جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تاوه‌شیعه داگیری كردبووبه‌هه‌موو شێوه‌ك؛ ته‌نها لە هەندێك جێگای کەمدا نەبێت شیعه نەیدەتوانی ده‌سه‌ڵاتی هەبێت دەنا ٠ باقی جێگاکانی تری جیهانی ئیسلامی هەمووی دەستی بەسەردا گرتبوو.. (لە مۆریتانیاوەهه‌تاوه‌كو فەلسطین،لوبنان وسوریا)به‌ده‌ستی فاطمی‌یه‌كان و عوبه‌یدییه‌كانه‌وه بوو،عوبه‌یدییه‌كان شیعه‌ی اسماعیلی بوون له‌قه‌رامیته‌كانه‌وه جیاببونه‌وه پێیان وابوو له‌سه‌ری (موسای كاظم)ه‌وه ئه‌و ئیمامه‌ته گوازراوه‌ته‌وه بۆ (اسماعیلی)برای وه‌ئیمامه‌ته‌كه ئه‌درایه ده‌ست ئه‌وان .له‌ولاشه‌وه قه‌رامیته‌كان له(بحرین،جزیره‌ی عه‌ره‌بی،مه‌ككه و مه‌دینه)وه تاده‌گاته (یه‌مه‌ن و ناوچه‌كانی تری ئه‌حباش) داگیریان کردبوو باوه‌ڕیان بە (حلول) هەبوو كه "محمد تاهیری جه‌نابی بووبووە دسەڵآتداریان خۆشی بە خوا دەزانی پێیان وابوو کە خوا لەگەڵ لاشەی تێکەڵ بووە ، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان به‌بوونی خوا نه‌بوو، زۆرێك له‌ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت كه ئه‌چوون بۆ حه‌ج له‌ناو حه‌وشی كه‌عبه دا هه‌ڵیان ئه‌واسین به‌كه‌عبه‌دا هه‌تا (محمدی تاهیری جه‌نابی) هاواری ئه‌كرد له‌حه‌وشی كه‌عبه‌دا ئه‌یگوت :من خوای گه‌وره‌ی ئێوه‌م كوانێ طیرول ئەبابیل بۆ نایه‌ت، وه‌به‌رده رەشەکەیان دزی بۆماوه‌ی ٢٠ بۆ ٢٢ ساڵ بردیان بۆ بەحرین له‌وێ مایه‌وه ،وه‌پاشان ئه‌وبه‌رده یان كرد به (١١)پارچه‌وه، دواتر له‌كۆتایدا گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ جێگای خۆی .
ناوچه‌ی عێراق.. له‌بەصر و ئه‌هوازو ناوچه‌كانی تری به‌نده‌ر عه‌باسه‌ی ئێرانی ئیستا تا ده‌گاته وه‌كوردستان به‌ده‌ستی سامانییه‌كان وبووهیئیه‌كانه‌وه بوو شیعه بوون هه‌موو ئه‌م جێگایانه به‌ته‌واوه‌تی شیعه داگیری كردبوو، ده‌ستی گرتببوو به‌سه‌ریا هه‌تا ناو ماڵی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كه‌عه‌باسی بوو كه پیاوانێكی شیعی وه‌زیری بوون وئه‌یانبرد به‌ڕێووه له‌دوای سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی یه‌وه خه‌لافه‌تی عەباسی هیچ ئه‌رزشێكی نه‌مابوو له‌ناو خه‌ڵكی دا ئه‌وه‌ی حوكمی ئه‌كرد شیعە بوون، ته‌نانه‌ت خه‌لافه‌تی فاطمی‌یه‌كانیش هیچ ئه‌رزشێكی نه‌بوو ئه‌وه‌ی حوكمی ئه‌كرد ته‌نها وه‌زیره‌كان بوون واته شه‌ڕه وه‌زیر بوو خەلافەتەکان وەك رەمزی لێهاتبوو.. بۆ نموونه- چۆن ئێستا پاشاكانی نه‌رویج ودانیمارك وبه‌ریتانیا ئه‌مانه تەنها ڕه‌مزین وهه‌ربۆ جوانی ماونه‌ته‌وه، خه‌لافه‌تی شیعیش كه له فاطمی بوو وه‌خه‌لافه‌تی سوننی یه‌كانیش كه عه‌باسی یه‌كان بوون هه‌ر دەسەڵاتی ڕه‌مزی بوون ئه‌وانه‌ی كه ئیش یان ئه‌كرد زیاتر سوڵتانه‌كان وئه‌میره‌كان و وەزیرەکان بوون بوون، خەلایفە هیچ ئەرزشی نەبوو ،وه‌زیاتر ده‌وڵه‌ته‌كان بوون. هێزو توانا ئه‌میره‌كان وسوڵتانه‌كان بوون كه ئیش یان ئه‌كردوو وه‌زیریان دائه‌ناو پۆست و شوینیان ئه‌گۆڕی جیهانی ئیسلامی وای لێ هاتبوو به‌م شێوه له‌دوای سه‌ده‌ی سێیه‌مه‌وه.
له‌ناوچه‌كانی (موصل ،حه‌له‌ب و دیمه‌شق)دا ده‌وڵەتێكی تر درووست بوو به‌ناوی ده‌وڵه‌تی حه‌مدانی ده‌وڵه‌تێكی نوصه‌یری شیعی بوو، زانایانی ئیسلامی زوربه‌ی زۆریان له‌ئه‌هلی ئیسلام ئەم کۆمەڵە دەکەنە ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام تەکفیریان دەکەن باوه‌ڕیان وایه كه‌ئه‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئیسلامدا نین .
ئه‌وه‌ی كه‌مابوو به‌شێكی بچووك له‌زه‌وی کە كوڕه‌كانی (محمودی خه‌زنه‌وی) له‌دوای ئه‌وه‌شی كه‌ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه، كۆمه‌ڵێك له‌كوڕانی ئه‌و سه‌ریان ده‌رهێناو ورده‌ورده پارێزه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوون لێره‌دا باسی یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تی یانه ئه‌كه‌ین كه ئه‌ستێره‌ی له ئاسمانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعەدا ئه‌دره‌وشێته‌وه‌و ئه‌ویش كه‌سێك بوو به‌ناوی (ئه‌لب ئه‌رسه‌لان)- ئه‌لب ئه‌رسه‌لان ئه‌و كه‌سه بوو كه‌توانی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی‌دا شیعه‌ی بوه‌هیئی وسامانی یه‌كان په‌راوێزبخات، وه‌زیرێك بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌باسی دابنێت ،وه‌هێریشی خسته ناو ده‌وڵه‌تی عه‌باسی یه‌وه لە ڕێگای وه‌زیره‌كه‌یه‌وه كه‌ئه‌ویش وه‌زیرێكی هه‌بوو به‌ناوی(نیزامولمولك) كه‌توانی دوو قوتابخانه دروست بكات له‌بغداد كه‌پێ ی ئه‌وترێ قوتابخانه‌ی (نیزامییه‌كان)ورده‌ورده ئه‌ستێره‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بەرز دەبوویەوە و له‌توركمانەکان بوون (غه‌زنه‌وی و سه‌لجوقی )یه‌كان بوون ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌هاوكاری سه‌لاجیقه‌كانی توركمان بوون بێ گومان كورده‌كان بوون كه‌له‌دوای دا ده‌وڵه‌تێك یان لێ جیائه‌بێته‌وه به‌ناوی (سلاجیقه‌ی کورد) له‌مێژوودا خاوەن دەسەڵات بوون .